کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەلاتى ریزلینان لە كارمەندانى تەندروستى

Tuesday, 07/12/2010, 12:00




ئەمرۆ (8 / 12 / 2010) لە هۆلى رۆشنبیرى لە سلیمانى لە مەراسیمیكدا خەلاتى ریز لینان درا بەو كارمەندانەى كە لە كاتى دەوامدا بە جۆریك كەم ئەندام بوون یان تووشى كارەسات هاتوون و بە كەس و كارى ئەو كارمەندانەش كە گیانیان لە دەس داوە .

لە راستى دا خویندنەوەى كارمەندان و پزیشكان و بەسەر كردنەوەیان كاریكى باشەو واجبیكى سەرەكى حكومەتى كوردستانە . بەڵام

ئەوەى لەم مەراسیمەدا تیبینى كرا جەند خالیك بوو :

1- مەراسیمەكە بە سەرپەرشتى هیرۆ ابراهیم احمد بوو بەلام خۆى نەهاتبوو ، بە بێ مناقەشە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە بەرێزیان هیچ مهتم نین بە كارمەندان و بە پێویستى نازانیت كاتى خۆى لەو چینەدا بەسەر بەرێت .

2- سەندیكاى كارمەندان و دەسەڵاتیش لەم كاتەدا بیریان كەتۆتەوە كە ریزلینان بۆ ئەوانە بكەن تەنها لەبەر نزیك بوونەوەى وادەى هەلبژاردنەكانى سەندیكاى كارمەندان و تا بیكەن بە هەلمەتیك بۆ ئەوەى كە راى كارمەندان بەلاى خۆیاندا وەر بگرن و بە هەر چۆنیك بێت لەم چینەشدا جەماوەرى بوونى خۆیان لە ناو سلیمانى لەدەس نەدەن ئەگینا ئەى بۆ 3 مانگ لەمەو بەر بیرى كارمەندانیان نەبوو ؟؟ بۆ كەسێك نەبوو بەدەم داواكاریەكانیانەوە بێت ؟؟

3- ماوەیەك لەمەو بەر هەمان سەندیكا لەگەل (دكتۆر بەرهەم كۆبوونەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا هیندە بە سووك سەیر كران و هیندە داواكاریەكانیان رەت كرایەوە لەلایەن سەروكى حكومەتەوە پاش تەواو بوونى كۆبوونەوەكە كارمەندان نەفرەتیان لە خۆشیان دەكرد بەلام ئەمرۆ بە شان و باڵیاندا هەڵ دەدەن ئەمە بانێكەو دوو هەوا .

4- لە ترسى ئامادە نەبوونى كارمەندان وەك پێویست لەو هۆلە و بۆ فەرەبالغ كردنى هۆلەكە بانگەشەیەكى هەمە لایەنە كرابوو لە ناو ریكخستنەكان و خەلكى دوور لە تەندروستى زۆر هاتبوونە ناو هۆلەكە بۆ ئەوەى وا نیشان بدرێت كە كارمەندان بە پەرۆشەوە ئامادەى مەراسیمەكە بوون چونكە خۆیان ئەیانزانى كارمەندان وەك پیویست ئامادە نابن .

لە كۆتاییدا دەلێین (ئیتر چاو بەست و خوێندنەوە كاتییەكان ئەو دەورەیان نەما تا بتوانن بە ئارەزووى خۆیان كارمەندان لە خشتە بەرن و كاتى هەلبژاردنەكان بەكاریان بهێنن و دواتر فەرامۆشیان بكەن , كارمەندان زۆر لەوانە چاو كراوەترن و لە زووەوە بریارى خۆیان داوە)

ئەگەر ئەوانە هیندە دلسۆزى كارمەندانن و اعترافیان پێ دەكەن چەند سالە داواى جیگریك دەكەن لە فەرمانگەى تەندروستى لە چینى خۆیان بۆ نەبوو ؟؟؟

ئەگەر ئەوەندە دلسۆزن بۆیان با رێگە نەدەن وەزیرەكەیان و بەریوەبەرى گشتى و هاوكارەكانیان هێندە بین چەوسێننەوەو سوكایەتىیان پێ بكەن .
 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە