کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌وره‌ له‌ کارگه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود‌ له‌ هه‌ولێر روویدا..

Sunday, 25/04/2010, 12:00


ئیمڕۆ به‌یانی زوو کاتژمێر 7ی به‌یانی به‌کاتی هه‌ولێر کارگه‌ی ئاسنی هه‌ولێر که‌ هی بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعوده‌ و ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ریگای هه‌ولێر- گوێر ، وه‌به‌ر گوله‌هاوه‌نان که‌وت که‌ بووه‌ هۆکاری ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامدا 6 که‌س کوژران و 12 دیکه‌ش برینداربوون.
جێگای باسکردنه‌ ئه‌م کارگه‌یه‌ به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه‌ به‌ شه‌راکه‌ت له‌ گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی تورکی که‌ بۆ دووساڵ ده‌چێت له‌ کاردایه‌ .ئه‌م کارگه‌یه‌ خراپترین جۆری شیش وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنیت و هیچ مواسه‌فاتێکی هه‌نده‌سی له‌ خۆوه‌ ناگرێت.. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری له‌ هه‌ولێر پێیڕاگه‌یاندین که‌ هه‌رکاتێ شیشه‌کانی ئه‌و کارگه‌یه‌ ره‌وانه‌ی فه‌حسکردن ده‌کرێت بۆ زانکۆی سه‌لاحه‌دین/ کۆلیژی ئه‌ندازیاری یا تاقیگه‌ی هه‌ولیر ، یه‌کسه‌ره‌ باشترین ده‌رئه‌نجامی پێده‌ده‌ن ،هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ که‌ ته‌وجیهێکی توندی بنه‌ماڵه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌رکاتێ که‌سی ئه‌م شیشه‌ی هێنا بۆ فه‌حس ده‌بێ ده‌ربچوێندرێت و به‌ گوێره‌ی مواسه‌فات وه‌سفی شیشه‌که‌ بکرێت ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ هیچ مواسه‌فاتێکی هه‌نده‌سی تێدانییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە