راگەیاندنى دەولەت یان مۆلەت لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
ئەو دەولەتەى مەسعود بارزانى كە رایدەگەینێت رێكلامێكە كە چڵپاو خۆر و مەسینەهەڵگرەكانى بنەمالە بلاوى دەكەنەوە بەتەنها.
بنەمالەى بارزانى ئاشبەتاڵ دروشمێكى لە مێژینەى كوردیا هەیە كە دەڵێن ئەگەر ئێمە شۆرش نەكەین شۆرشان دەتاوێنینەوە وەیان بە كوردیەكەى وایە كاتێك بارودۆخێكیان پێ چاك نەبێت ئەوا بارودۆخەكە تێك دەدەین. بۆنموونە لەساڵى 1974 كاتێك شۆرشیان پێ نەكرا كەركوكیان كردە بازارى پروپاگەندە تاكو شۆرش پێ تێك بدەن كەواتە ئەم بیرورایە راستەقینەى ئەوانەو بۆ ئەوان كەركوك هەدەم وەرقەیەكە بۆ چەواشەكردنى گەلى كورد وەك ئێستا پروباگەندە دەكەن كە كركوك لە مەترسیدایە كەچى كەركوك ئارامەو هیچ مەترسیەكى لەسەر نیە.
ئێمە نازانین دامەزراندنى دەولوتى كوردى چ پەیوەندیەكى بە مافیا و بازرگانەكانى ئیتالیایە كە سەرۆكى نەفام خۆى لەێ ناوەو چی دەكات؟
خۆ ئێمە ئەوەندە دەزانین كە دروستكردنى دەولەتى كوردى بەندە لەسەر ئەمانەى خوارەوە.
یەكەم/رازیكردنى گشت لایەنە سیاسیەكان و حكومەت و پەرلەمانى عێراقیە كە دەبووایە زۆر لە كاتى زووتر كارى بۆ كرابووایە.
دووەم/دەولەتى كوردى ئەم كاتە باسى لێوە دەكرێت كە ماددەى بازرگانى140ى كە تایبەتە بە فرۆشتن و بەكرێدانى ناوچە كوردیەكان كە وەك خۆیان پێیدەڵێن ناوچە ناكۆكیەكان كەچى هێشتا نەك جێ بەجێ نەكراون بەڵكو كەس ناوێرێ باسیشیان بكات.
سێیەم/هەروەها رازى كردنى وولاتانى دەوروبەرى وەك ئێران و توركیا و سوریا و هەندێ ولاتانى دیكەى وەك میرنیشنى عەرەبى سعودیا وجگەلە كۆمكارى وولاتانى عەرەبى.
چوارەم/بە گر خستنى هەموو وەرەقە بەهێزەكان بەرامبەر بەرژەوندى ولاتانى وەك ئەمریكا و یەكێتى ئەوروپا . بەلام بەداخەوە ئەم سەركردە بەناو سیاسیەى كورد تاكو ئێیتا نەیتوانیوە هیچ وەرەقەیەكى فشار دروست بكات بۆ گۆرینەوەى بەرامبەر بە دروستكردنى دەولەتى كوردى لە عێراق.
پێنجەم/كرینەوەى هەموو بەرژەوەندیەكانى وولاتانى زڵ هێز بەتایبەتى ئەمریكا و بریتانیا و فرنسا و ئەلمانیا وروسیا......هتد جگە لە ئەو ولاتانەى كە كوردیان بەسەر دابەش كراوە كە ئەمانە هەموویان بەرژەوەندى مەزنیان هەیە لە عێراق زۆر ئەستەمە كە بگۆردرێتەوە بەم بابەتەى كە سەرۆك پرپاگەندەى بۆ دەكات لە رێگاى كاسە لێسەكانیەوە بۆیە ئەم دیوارانە ناشكێن لە كاتى ئێستا كە سەرۆك لە چنگى داواكارى خۆپیشاندەركان رزگار بكات.
شەشەم/ دواى هەموو ئەمانەش ئینجا ئەبێت ماوەیەكى زەمەنى دروستبكرێت بۆ ئەوەى لەكوردستان وەك باشورى سودان راگەیاندنى دەولەتى كوردى بدرێتە پرۆسەى دەنگدانى راپرسى (استفتاو) بۆ گەلى كوردستان لە باكورى عێراق تا زوو دانپیانانى وولاتان و رێكخراوى نەتەوەیەكگرتوەكان بە دەست بهێنى.
تازە بە تازە سەرۆك بە خۆ كەوتیە بۆ پروپاگەندەى دروستكردنى دەولەتى خەون كە دیارە هێشتا بۆ ئەم خالانەى سەرەوە دارى لەسەر بەرد دانەناوە لەبەر خەریك بوونى بە بلۆك كردنى دۆلار لە بانكەكانى ئەوروپا.
ئەو دەولەتەى كە سەرۆك هەوڵى بۆ دەدات لەسەر سێ بناغە دادەمەزرێنێت وەك
یەكەم/دزینى سەروەتى كورد بۆ بنەماڵەكەى كە هەرگیز لە سەروەت تێر بوونیان نیە
دووەم/تاپۆ كردنى كورسى دەستەلات بە شێوەى باوك بۆ كوڕ ئینجا بۆ نەوەكەى كە هەرگیز بێزار نابن لەم كورسیە .
سێیەم/تیرۆر كردنى هەموو ئەو كەسانەى كە لێرەو لەوێ باس لە نارازى بوون دەكەن لەم دەستەلاتە دەست سورەى بە خوێنى گەل.
بەلێ ئەمە ئەساسى بونیات نانى دەولەتەكەى بنەمالەى مەسعود بارزانیە كە رێكلامى بۆ دەكات ، زۆر لە مێژ نیە كە خودى مەسعود لە كەناڵى الجزیرە گوتى دامەزراندنى دەولەتى كوردى لە كاتى ئێستا بۆ كورد واتە(موجازەفە) كەوابێت سەرۆكى رێكلامچى بۆچى موجازەفە بە گەلێكى خێر لە خۆ نەدیو دەكەى كە ئەگەر ئێوە راست بكەن دەولەتى كوردى دروست بكەن....نا نا ئێمە وەكو گەل دەولەتى كوردیمان دەوێت وەك باشورى سودان بە مەردى و بە دڵنیایەوە بچین بۆ سندوقى دەنگدانى دروست كردنى دەولەت چونكە هەركارێك بە موجازەفە بێت قابیلى قبول نیە سەردەمى خۆ دروست كردن بە چەك و بە كوشتدانى لاوان بەسەر چوو خۆ باش دەبینى وا شەركەرەكانى وەك سەركردە دیكتاتۆرەكان هەر رۆژەو یەكێك را دەكات و زەلیل دەبن .
بۆیە وەرەوە كوردستان پێش دامەزراندنى دەولەتى رێكلام وەلامى داواكاریەكانى جەماوەرى كوردستان بدەوە باشترە لە خۆدزینەوە...كاتت بە سەر چوو هەموو رێگاكانت لێ داخراوە گەلى كورد هیچ بەڵێنێكت لێ وەرناگرێت بەڵكو كردارى دەوێت چونكە زۆر درۆتان راگەیاند زۆر چەواشەیتان كرد بێ سوود بوو هەرگیز باوەرتان لاى جەماوەر نەماوە چونكە باوتان نەماوە .
جا داوا لە كوردستانیانى خۆشەویست دەكەم كە كەس بە درۆكانى دەزگاكانى وەك پاراستنى تیرۆریست و لق و ناوچە و كاسەلێسەكانى بنەمالەى بارزانى باوەر نەكات.
ئەوەى ئەوان پروپاگەندەى بۆ دەكەن هەڵگرتنى بەردێكى گەوریە كە هاوێشتنى زۆر ئەستەمە مەگەر ئەم بەردە گەوریەیە تەنها بەسەر سەرى خودى سەرۆك بكەوێت و گەلیش ئارام دەبێت لە چەواشەكاریەكانى ئەو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست