کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرور بارزانی ئۆتۆبيليكی (ئه‌ڤه‌لۆن) بۆ عه‌ره‌ب عوسمان ده‌كرێت

Friday, 09/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری پيرمام
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی پاراستن، له‌ سه‌ری ره‌ش پيشوازی له‌ هۆنه‌رمه‌ند (عه‌ره‌ب عوسمان) ناسراو به‌ (ته‌نيا عه‌ره‌ب) كردووه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ په‌يوه‌ندیيه‌كی دۆستانه‌دا عه‌ره‌ب عوسمان ئه‌وه‌ی پێراگه‌ياندين/ كه‌ راسته‌ مه‌سرۆر بارزانیيم بينيوه‌ ،به‌ڵام ئه‌و داوای بينينی منی كردووه‌ نه‌ك من داوام كردبيت، دياره‌ ئێستا پارتی و پاراستن چه‌ندين به‌رنامه‌يان داناوه‌ زۆربه‌ی هۆنه‌رمه‌ند و ڕۆشنبيرانی هه‌ولير له‌ خۆيان نزيك بكه‌نه‌وه‌ و منيشيان به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، داوای له‌ مه‌سرۆر بارزانی كردووه‌ كه‌ ئۆتۆمبيلێكی جۆری (ئه‌ڤه‌لۆن)ی بۆ بكرێت، مه‌سرۆر بارزانیيش به‌لێنی داوه‌، كه‌ ئۆتۆمبيلێكی به‌ دياری بداتێ.
عه‌رەب‌ عوسمان ئه‌وه‌شی باسكرد، كه‌ به‌لای ئه‌وه‌وه‌ هيچ بایەخێکی نيیه‌ كێ ده‌بينێت، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه‌ چی بۆ ده‌كه‌ن؟
عه‌ره‌ب‌ عوسمان باسی له‌و ديدارانه‌ كردووه، كه‌ به ‌دريژایی ميژوو بۆ ڕێكخراوه‌، له‌وانه‌ بينينی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيد و عه‌ميد تاريق مديری ئه‌منی عامه‌ی ڕژێمی و ئيبراهيم زه‌نگه‌نه‌ی پاريزگاری هه‌ولێر سه‌رده‌می ڕژێم وكۆسره‌ت ره‌سول چه‌ند جاره‌، تا ئه‌وه‌ی باسی له‌و ديداره‌ كردووه،‌ كه‌ مه‌سرۆربارزانی بينيوه‌ ووتی: به‌لام رۆژی پاشتر يه‌كيتیيه‌كان سوكايه‌تيیان پێكردم و به‌ گشتی خه‌ڵكی هه‌ولێر سوكايه‌تیيان پێ كردووم، كه‌ مه‌سرۆر بارزانيم بينيوه‌. به‌وه‌ی كه ‌كوڕێكی هه‌ولێری به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمانی شه‌هيد كردووه‌، ئيستا منيش ده‌چمه‌ هه‌ر شۆينيك خه‌ڵكی پێم ده‌لێن شه‌رمت له‌ خۆنايه‌ت مادام كاك كۆسره‌تت ناسيووه‌ عه‌يبت كردووه‌ چويته ‌لای مه‌سرۆر بارزانی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە