کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لات

Saturday, 12/04/2014, 12:00

1664 بینراوە




ئەم ولاتە

کە جێی ،(لاتە)١

مەعریفەی تیادا(قاتە)٢

هاوڵاتی،لاتی دەستی (لاتە)٣

کە سایەتی ،یاپیاوەتی

هەر بە،(قات)ە -٤

بۆیە، ئینسان لێرە (قات)ە

عەقڵ ،واتای هوتافە

بۆتای حزب وەک و شافە

هۆتافو عەفلەو چەپڵە و کەرنەڤاڵ

بابەتی گرنگی ناو دەنگو باسە

گٶڕینی وڵات،یاخود پێشکەوتن

مەسەلەی(لاس و باسە)٦

انتیما بەرزە، هەردانابەزێ

بەڵام،مخابن!لەبۆ ئەشخاسە

پیوانە و پێوەر

گەلێک سەمەرەن

بۆ مەردی زیرەک

یان،بۆ بەهرە وەر

تاکەپێوەرێک،کەپێی دەپێون

زۆری محاشە

یان ،جوڵەی دەمە

لەتیڤی و شاشە

ئاخر مەحریفە چی بکالێرە؟

ئێستاش باو، باوی،پڵنگ و شێرە

بێمەعریفەتی ،کوا جێگای باسە

ئێستاش ئابوری،چاوی لە(داس)ە -٦

پیاوی کۆیلە ،پیاوێکی خاسە

چەلەبی و چابوک

گەلێ،نازناوی گەورەو بچوک

دەکرێ شاباشی

چونکە بێدەنگە لەم باس و خواسە

لەم ناوە، ژیان خاسی وناخاسی

بون و نە بونی تۆزێ محاشە

ئابوریزانمان

چەند زیاتر بخوا...

لەپارەی میللەت

زیاتری ،دەبێ تیۆری زیللەت

هەرتۆزێ دەستت بێ

تۆزێ بەزمان بی

ئەتکەن بە،پاشا

هەرچەند, نەزان بی

کەس ناپرسێ

کواپیشە و کارت

کوا خزمەتی تۆ بۆلادێ و شارت

مادام تۆهەتە ،

لەشكرێ پیاو کوژ

پێت،ئەڵێن میللی ،یاخود پۆناپۆرت

لەم وڵاتەدا

لەژێڕ ڕەحمەتی

عەقڵیەتی خزم و کەسو خێڵ

ئەگەر مافیابی, دەچییە بورچێ حاج

بەڵام کەنەت بێ تایفە و هۆز

ئەنیشتاینبی ،دەبی بەهەللاج

زۆر سەرنجم دا،لەکوردەواری

لەخوێندەوارو،نەخوێندەواری

لەخەڵکی گوند،لەخەڵکی شاری

یەکێکم نەدی،

جگە لەورگی،باکێکی هەبێ

لەدەست بەتاڵی

بێمەعریفەیی

لەبێ زانیاری

ڕاستەوڵاتم ،وەکو بەهەشتە

بۆپیاوی، گەللۆر

بۆخەڵکی نەزان

گەمژەی مفتەخۆر

بەڵام ،دۆزەخە بۆپیاوی دانا

بۆهەرکەس دەستی لەسەر

زام دانا




١-لات- ناوی یەکێک بوو لەبتەکانی مەککە

٢-قات- شتێکی دەگمەن یان کەدەست ناکەوێ دەڵێنئەوشتە قات بووە

٣-واتا دەستی ئەو کەسەی کە خەڵکی موقەددەسیان کردووە

٤-زۆرجار خەڵک سەیری جلو بەرگ و پۆشتەو پەرداخی دەکەن نەک مەعریفەی کەسەکە ئەمەش نەریتی خێڵە

٥-بەکورتی لەقۆناعی سەرەتایی بەرهەم هنانی کشتوکاڵی داین بە ئامڕازی داس

٦-لەکوردەواریدا ئەگەر شگێ ئەم دەست ئەودەستی پی بکرێ دەڵێن (لاسا وە باسی دە) لاس و باس ناون ا ئامرازی بانگ کردنە .وتا چێتر سستی لێ مەکەن









چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)