بە سەرى دختۆر فوئاد ئەبێت یەكێتى تەسلیم كەن
Friday, 12/06/2009, 12:00
یەكێتى یەكێتى ئێوە نیە تا ئاوا هەڕەشە بكەن , یەكێتى ماڵى خەڵكە , ماڵى ئەوانەیە كە خوێنیان بۆ داوە , ماڵى ئەوانەیە تیاى كەم ئەندام بوون , لەسەرى زیندانى كراون , یەكێتى ماڵى هەمومانە تەنها ئێوە نەبێت ئەبێت ڕۆژێك بێت و ملتان كەچ بكەن و یەكێتى تەسلیم بە خاوەنە ئەسڵەكانیان بكەن , بۆ ئێوە فڕتان بە سەر یەكێتیەوە ماوە , ئەوە ئێوەن كە یەكێتیتان توشى ئەم نەهامەتیە كرد , هیچ كچە شەهیدیكمان نەبینى سەفیر بێت یان وەزیر بێت بەڵام كچەكانى تۆ یەكێكیان وەزیرو یەكێكیان سەفیرە , چ كوڕە شەهیدێك یان پێشمەرگەیەكى دێرین وەكو قوباد تاڵەبانى نوێنەرایەتى حكومەتى هەرێمە , چ ژنێكى شاخ وەكو كافیە و هێرۆ ئاسانكاریان بۆ كراوە و دەیان پۆستیان بۆ تەرخان كراوە , كام پێشسمەرگەى دێرین وەكو مەلا بەختیارى خائین زادە دەیان پۆستى بەركەوتوە ,بە هەزاران لەو كوڕو كچە شەهیدانەى كە ئەم یەكێتیەیان هێنایە بەر بێ ئیش و كارن و لە حیزبەكەى باوكیاندا مەكانەیەكیان نیە , ئێوە یەكێتیان لە خاوەنە ئەسڵەكانیان داگیر كردوە , مەڵبەندى ئەوروپا لە پێشمەرگەی دێرین و كەم ئەندامى سەنگەر سەندرایەوە و درا بە شاناز , كە ڕۆژێك دڵۆپێك ئارەقی بۆ ئەم یەكێتیە نەڕشتوە , هەزاران كوڕو كچى شەهید هەیە پۆلیسن یان لە ناچاریدا كرێكارى ئەكەن بەڵام كوڕو كچەكانى ئێوەش لە ئەوروپان و ساڵانە سەرێك ئەدەنەوە لێرە و وایان پێ وتراوە كە كوردستان تەنها مانگێك خۆشە , بۆ ئێوە یەكێتیان هێشتوە , ئەوە ئێوە نین سەر لەبەر یەكێتیتان تەسلیم بە پارتى كردوە , ئەوە ئێوە نین چۆكتان بە یەكێتى داداوە لە ئاست بنەماڵەدا ئیتر لەمە زیاتر چیتان دەوێت تازە لە سایەى سەرى ئێوەوە دەردێكتان داوە بە یەكێتى بە دەیان ساڵى تریش ئەبێت باجى هەڵەكانى ئێوە بدەین ,ئێوە دەیان ساڵ شەڕى ناوخۆتان بە ئێمە كرد بە دەیان هەزار كەستان بە كوشت دا , كەچى دوایش یەكێتیان تەسلیم بەوانە كرد كە ئەیانویست لە ناوى بەرن , ئەمەتان بۆ كرد , ئێوە سى و چوار ساڵە لە سەركردایەتى ئەم حیزبەدان هیچ ڕۆژێك ئامادە نەبوون ئەو كورسیەتان چۆڵ بكەن بۆ كەسێكى تر , لە بەغداد ئێوە ن , لە هەولێر ئێوەن , لە سلێمانى هەر ئێوە ن , بۆ هەموو لیژنە و كۆمیتە و ئیفادێك هەر ئێوەن , وەكو ئەوەى یەكێتى كەسى ترى تیا نەبێت لە ئێوە زیاتر , خۆ ئێمەش یەكێتین و قوربانیمان بۆ داوە , ئێستا ئێوە خاوەنە ئەسڵەكانى یەكێتى دەر ئەكەن , ئەوانە دەر ئەكەن كە چوار شەهیدیان داوە بەم میللەتە, براى چوار شەهید خاوەنى یەكێتیە یان ئێوە لەوەتى هەن هەتاو لێى نەداون بۆ كورد , باشترین پێشمەركە و قارەمانترین پێشمەرگە دەر ئەكەن , زیندانیانى سیاسى دەر ئەكەن , ئەمە ماناى ئەوەیە ئێوە خۆتان بە خاوەنى یەكێتى نازانن , یەكێتى خەڵك دروستى كرد كەچى دكتۆر فوئاد خەڵك بە هیچ نازانێ و ئەڵێ ئەو دەنگانەى ئەدرێ بە لیستى گۆڕان هى جەماوەرە , جەماوەر ناتوانێ یەكێتى تەسلیمتان بكات تەنها یەكێتیەكان ئەتوانن بڕیار بدەن دیارە لاى فوئادى مەلا مەعسوم جەماوەر هیچ نیە تەنها ئەوانە هیچن كە وەكو دختۆر فوئاد خۆیان بە یەكێتى ئەزانن , ئێمە هیچ نین ,ئەگەر ئێوە یەك تۆز خۆتان بە یەكێتى بزانیایە و خەم خۆرى یەكێتى بونایە ئاواتان لە یەكێتى نەدەكرد , ئێستا ماڵى یەكێًتى بۆ ئەوانە حەرامە كە خوێنیان تیا بەخشیوە , دكتۆر لاى ئاساییە كە سكرتێرى حیزبەكەى یەكێتى تەسلیمى پارتى بكات و نزیكیشە بەم نزیكانە لە دەست پێشخەریەكى نوێ دا ببن بە یەك حیزب , بەڵام ئامادە نیە خۆى تەسلیمى ڕٍیفۆرم بكات , دكتۆر نازانێ تاڵەبانى چ وەعدێكى داوە و ئەیەوێت پێش منار بونەوەى جیابونەوەكەى ساڵى 1964 هەق بكاتەوە و ئەو پەڵە ڕەشەى جاشایەتى شەشت و شەش بسڕێتەوە و بەیەكجارى بگەڕێتەوە ناو پارتى , بەڵام پێى شەرمە مل كەچ بكات بۆ برادەرەكانى , هەقە دكتۆر باش بزانێ ئەوەى تەسلیمى واقیع نەبێت وەكو سەدام و حیزبى بەعسى بە سەر دێت , ئەویش لەبەر ئینكارى تەسلیمى ئەو واقیعە نەبوو تا سەرى خوارد ئێوەش ئەگەر تەسلیمى واقیع نەبن ئەوا سەرتان ئەخوات , داواكارى برادەرەكانتان ئەوەندە قورس نیە دڵنیاش بە نیوەى داواكاریەكانى مەسعودو پارتى قورس نیە ئیتر بۆ ناگەڕێنەوە بۆلاى برادەرەكانتان , بۆ یەكێتى بەجێ ناهێڵن بۆ خاوەنە ئەسڵەكانى , من و هەموو كەسێكیش دڵنیاین ئێوە تەسلیمى باڵى ڕیفۆرم نابن بەڵام هەزار جار نەك ناچنە ناو پارتى بەڵكو وەكو ئێستا مل كەچیان دەبن , ئێستا لەبەر خاترى ئەوەى دڵى سەرۆك ڕابگرن ئەوان چى بڵێن ئێوە مل كەچن , بەڵام ئەوە بزانن جەنابى دختۆر ئەبێت یەكێتى بەجێ بهێڵن بۆ خاوەنە ئەسڵەكەى نەك ئێوە تەسلیممان كەن ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست