کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەركردە

Friday, 03/01/2014, 12:00




ئەو سەركردەم لەپێش چاوە
تا دوێنێكە،سەیری دەكرد
لەناخەوە، كوژاوە
دڵبرین و داماوە
زەلیل، كەسێكى سوتاو
بەجل و بەرگى دڕاو
كە خۆی ئەوها دەبینى
هەمووانى دەخستە سەرچاو
* * *
ئێستا لووت بەرز ، ڕوح زل
كەس نەناس، لەخۆبایی،
بە ورگێكى پڕ و زل
كاتێ هەڵدەستێتە سەرپێ
هاوار دەكا و هەڵدەچێ.
بێ شەرم، بەرگى شەرم دادەكەنێ
كام خەون سەوزە دەینێتە ژێر پێ و
بەئەقڵی هەمووان تێر پێ دەكەنێ
* * *
دز هەر دز بوو، دوو ڕوو
چاو هەر چاو بوو، بێ چاو و ڕوو
بێ باكانە دژ بەدوێنێ
تف بۆ ڕابردووى دەنێرێ،
هیچ نابینێ
هەموو شت بۆ ئەمڕۆ،
لەچاوى پارە و كورسی دەبینێ
* * *
ئەوە دوێنێیە بەئەمڕۆی گەیاند
كردیە دەمڕاست و
بردى پێیگەیاند
ڕەش و ڕووتەكان من و تۆین
لەسەر تەختى شانۆ دەڕۆین
ئەوەى حیسابی پاكە
لەداهاتووى بێ باكە
مەرد، فوو لەچرای ڕابردووەی ناكا
دەزانێ داهاتوو دەیهاڕێ،
ڕووی ڕەش دەبێ و
مێژوو ڕوحمی پێ ناكا
* *

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە