کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخ لەئەوان وهەزار داخ لەئێمە

Monday, 02/01/2012, 12:00







ئەم رَستەیەی سەرەوە دوا رَستەیە لەوتارێكی زۆر جوانی د.كامەران مەنتك لەكوردستانپۆست بڵاوكراوەتەوە بەناوی شەرناخ وپەیوەندی كوردی توركی.
ئەوەندەم بەدڵبوو حەزمكرد دوارَستەی وتارەكە بەناو بۆ ئەم وتارەم هەڵبژێرم.
د.مەنتك باس لە دوژمنایەتی ودژایەتی وكوشتن وتیرۆركردن وبێباخكردنی توركە بۆ كورد, كوردیش یان سەركردەكانی كورد تا دەتوانن خۆیان بۆ تورك دەشكێنن وكەمدەكەن دەچەمێنن.
تەنها وشەیەك پاڵی پێوەنام لەسەر ئەو وتارە شتێك بڵێم. د.كامەران دەڵێت ئەوان سەرۆكی ئێمە وەكو سەرۆك خێڵ دەبینن. من نازانم جەنابی د. باسی كام سەرۆك دەكات؟ ئەگەر مەبەستی لە مەسعود بێت كەی ئەو سەرۆكی ئێمەیە؟
مەسعود خۆی نەلەكوردستان ونەلە دەرەوە خۆی بە سەرۆك نازانێت. ناعەدالەتەكانی چەواشەكارەكانی بە ئاشكرا پشتگیری كردنی پارتی دژی هەمو پارتەكانی كوردستان دژی میللەت كەواتە بێلایەن نییە وەكو سەرۆكی پارتی رَەفتار دەكات,كوشتنی چەند منداڵێكی كورد هیچ بەهایەكی نییە سوتاندنی یاشماخی سوور نیگەرانی دەكات وپێناخۆش وگرانە بۆیە خۆی خۆی بەسەرۆكی كوردستان نازانێت. بۆیەش میللەت بەو چاوەوە لێیدەرَوانێت.
ئەو كاتەی مەسعود سەردانی دەوڵەتێك دەكات بەتایبەت ئێران وتوركیا بەبێ ئاڵای كوردستان دەرَوات. نازانم ناوێرێت یان شەرمدەكات یان بۆی نییە؟. ئینجا ئەوان چۆن ئەو حسابەی بۆ بكەن؟
مەسعود خۆی نەك وەكو سەرۆك نەوەك سەرۆكی پارتیش خۆی دەناسێنێت بەڵكو پێی خۆشترە ومایەی شانازییە لای وەكو سەرۆكی عەشیرەتی بەرزان خۆی بناسێنێت ولەقەڵەم بدات و تەماشای بكەن, لەكوردستان ولەدەرەوەش.دەسەڵات وەرگرتن بەفێڵ وتەزویر, بەرپاكردنی حوكمی عەشایری وبنەماڵەیی ورَەنگدانەوەی لەسیاسەتی رَۆژانەی حكومەتی هەرێم ودژایەتی لەگەڵ زۆر عەشیرەتی كوردی وهێرَشكردنە سەریان وتۆڵە سەندنەوە وتاڵانكردنیان سوكایەتی كردن, چارەسەری قەیرانەكان بەشێوەی عەشایری ودوور لەیاسا بەڵگەی گەورەن بۆ دۆست ودوژمن كەمەسعود سەرۆكی كورد وكوردستان نییە سەرۆك خێڵە.
لە كۆتاییدا جارێكیتر دەستخۆشی لە د. كامەران دەكەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە