کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێتێتى حیزب و مەرگى ئۆپۆزسیۆن و حكومەتى بنكە فراوان

Sunday, 03/02/2013, 12:00







یەكێك لە بنەما سەرەكیەكانى دیموكراسى بونى ئۆپۆزسیۆنە تا مانا بدات بە ڕەهەندى دیموكراسى و ببێتە هۆیەك بۆ چاودێرى كردنى سستمى سیاسى و دەستاودەست كردنى دەسەڵات لەسەر بنەمایەكى مەدەنى و لە ژێر حوكمى دەستورێكى مۆدێرن و نوێدا كە مافەكانى تیا دیارى كرا بێت و جێگەى متمانەى هەموان بێت , بەڵام كاتێك ئەم هاوكێشەیە پێچەوانە دەبێتەوە ئیتر مانایەك نامێنێت بۆ دیموكراسى دەبێتە هۆى كوێربونى چاوەكانى چاودێرى و كوشتنى بزاوتەكانى هەناوى كۆمەڵگا , خۆ ئەگەر لە كاتى بونى قەیراندا ئۆپۆزسیۆن بەشدارى حكومەت بكات یان ئەوەى پێ ى دەوترێت حكومەتى بنكە فراوان ئەوا بۆ خۆى ئەو كات مانایەكى تر هەڵدەگرێت و زۆر كات ئەم حكومەتى گشتیە كاتى دەبێت بۆ تێپەڕاندنى ئەو قەیرانە ..پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ دەكات ..ئایا ئێستا هیچ دیاردەیەك هەیە كە ناو بنیرێت قەیران و داوا لە ئۆپۆزسیۆن بكرێت كە بەشدارى حكومەتى بنكە فراوان بكات ..؟
وەڵامى ئەم پرسیارە لاى زۆرێك لە هاوڵاتیان ڕوونە كە هیچ كات وەكو ئێستا زەمینەى باش نەڕەخساوە بۆ دروست كردن و بونیاتنانى سستمێكى تەندروستى دیموكراسى بەو مانایەى كە ئێستە هەرێمى باشور لە ئاسایى ترین و دۆخێكى زۆر گونجاوى سیاسى و ئابورى ئاسایشیدا تێدەپەڕێت كە دەكرێت بیر لە تیپەڕاندنى ئەو حوكمە حیزبە توتالیتاریە بكرێتەوە كە ساڵانێكە ئەزمونكراوە ئەویش ئەركى سەرەكى دەكەوێتە ئەستۆى دەسەڵات و ئەو حیزبانەى كە دەسەڵاتیان بە دەستە بە تایبەت پارتى و یەكێتى كە كەوتونەتە بەردەم حوكمى قۆناغێكى نوێ خو ئەگەر ئەم دوو حیزبە پاشخانى وریایان هێندەش نەبێت كە خۆیان كار بەو دواكاریەى ئەم قۆناغە بكەن ئەوا دەبێت بە ناچارى پێویستى ئەم قۆناغە قبوڵ بكەن ئەگەر لە ئاست دەركردن بەم قۆناغەدا نەبن و كەوتبێتنە ئەو وەهمەى كە تا زەمەنێكى دورتر دەتوانن درێژە بەم جۆرەى دەسەڵات بدەن ئەوا بۆ خۆى ئەمە جۆرێكە لە شێتێتى كە توشى زۆر حیزب بوە كە ئێستە ئەم جۆرە لە بیركردنەوە لە ئاوابونیدا دەژى لەبەردەم ڕۆژێكى نوێ ى تردا (ئەوە وڵاتانى عەرەبى) خۆ ئەگەر تا ئێستاش لەسەرتاى ئەم قۆناغەدا داواكاریەكان و دەنگەكانى ڕەخنە لە ڕێ ى خەباتى مەدەنیانە و شەقام و دەسەڵاتى چوارەم و میدیاكانەوە بو بێت ئەوا بۆ خۆى ئەم جۆرە لە داواكارى سنورى خۆى هەیە و دەچێتە سنورێكى تر كە دەكاتە ئەوەى كە ڕەگێكى مێژوى هەبێت چونكە كورد لە بەردەم چەوسانەوەیەكى گشت گیرى ڕژێمەكانى تر بو بێت و تا ئاستێك لە ترسى دووبارە نەبونەوەى ئەم مێژووە چاوپۆشى كرا بێت ئەوا بۆ خۆى تاكى كورد ئەو هەناسەیەشى تەواو كردو نۆرەى كارى ترە كە دەسەڵات و (پارتى و یەكێتى) لە برى ئەوەى میكانیزمێك بۆ دەسەڵاتە ناشەرعیەكان دابنێن و هەڵبژاردنەكان لە كاتى یاسایى خۆیدا بكرێت و سندوقەكانى دەنگدان جۆرى مل ملانێكان و باشترین پڕۆژە و حیزب دیارى بكات ئەم پێوەرە بچەسپێت و كارى بۆ بكرێت بێت بیر لەوە بكاتەوە بە دروشمێكى دژە دیموكراسیەوە داوا لە ئۆپۆزسیۆن بكات بەشدارى حكومەتى بنكە فراوان بكات ئەمە جارێكى تر جۆرە كۆمیدیایەكە كە تەنها حیزبە شێتەكان بەرهەمى دەهێنن ..بە دیوێكى تردا ئەم بیركردنەوانە ئەو خۆكوژیەیە تەنها كەسى شێت و نەخۆشى دەرونى دەیكات كە لە چاوى كەسى نەخۆش و حیزبى شێتەوە وا دەزانى كۆمەڵگاش بریتیە لە شێتخانەیەكى گەورە ئیتر ئەمە ئەو وەهمەیە كەتوشى كوڕى كۆمەڵگا دەبێت كە ناوى حیزبە بۆیە بە ناچارى یان دەبێت بە پرۆسەكى چاكسازى دەرونیدا حیزب چارەسەر بكرێت یان دەبێت كەرتى سفر بكرێتەوە چونكە سەرەڕاى پەیامەكانى 17ى شوبات و ناڕەزایى شەقام و هاوارى كەسانى ڕۆشنبیر و چاوى میدیاكان ئەم دوو حیزبە ئاستى دەرك كردنیدا بە گۆڕانى قۆناغى نوێ لاوازە كە ئەگەر خوێندنەوەى بۆ بكرێت داواكردنى حكومەتى بنكە فراوان لەم كاتەدا كە هیچ حاڵەتێكى قەیراناوى نیە جۆرێكە لە شێتێتى كە توشى حیزب هاتوە كە دەكرا بوترى َ ئەوە با هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێت و پابەندین بە دەرئەنجامى هەڵبژاردنەكانەوە.... بە جۆرێكى تر كاتێك حیزب توشى شێتێتى دەبێت كە هیچ پابەند بونێكى بە دروشم و شتراتیژى خۆیەوە نەمێنێت پێ ى وابێت دنیا جۆرێكە لە فۆتۆكۆپى بیركردنەوەكانى ..هەموو ئەم پێوەرانە لەوێوە دێن كە دەسەڵات دەیەوێت بە بەشدارى پێكردنى ئۆپۆزسیۆن مەرگى جیاوازیەكان و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات ڕابگەیەنێت بە بێ بونى هیچ قەیرانێك كە تەنها ئەو قەیرانانە هەن كە دەتوانرێت ناو بنرێت بە قەیرانى خۆكردى و ناوەكى كە ئەم دوو حیزبە هەڵگرى ئەم جۆرەن لە قەیران كە دەكاتە ئەوەى دەیەوێت لە ڕێگەى كوشتنى ئۆپۆزسیۆنەوە سەراپا جەستەى كۆمەڵگاش توشى هەمان نەخۆشى بكات و سەرجەم كایە زیندو و بزاوتەكانى بمرێنى كە ئەمڕۆ بەدەر لە كێشە ناوەكیەكانى بزوتنەوەى گۆڕان دەتوانرێت گۆڕان بە لێپرسراویەتى بەردەم مێژوى گۆڕانى ئەم قۆناغە وێنا بكرێت (هەرچەندە كێشەكانى ناوخۆى تا ئێستاش كێشەى سەرتاین و حاڵەتیكى زۆر قورس نیە ئەم بزوتنەوەیە دەتوانێت بەو قۆناغەدا تێپەڕێت بەڵام خۆشبەختى لەوەدایە هەموو بۆچونەكانى ناو گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و شەقام و میدیاكان و كەسانى ڕۆشنبیر و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى تا ئێستاش لە ستراتیژدا یەك هەڵویستن) كە دەكاتە ئەوەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا لە ئاست دەرككردنن بە بڕینى ئەم قۆناعە نوێ یە بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان و هاوتا لەگەڵ دەنگە ناڕازیەكان و میدیادا كە بۆ خۆى پارتى یەكێتى توشى ئەو جۆرە لە شێتى بون كە قەیران و كێشەكانیان هێندە گەورە بوە دەرباز بون بەبێ بچوك بونەوەى خۆیان ئەستەمە ئیتر هەر چەندە بوترێ كە ئاستى بژێوى و داهاتى تاك تا ئاستێك باش بوە ناكاتە ئەوەى كە دەسەڵات بۆ ئەبەد بە دەست دوو حیزبەوە بێت و ناچاركردنى تاك بۆ كویلە بونى حیزب لە بەرامبەر داهاتى باش و بژێویدا كە ئەمەش جۆرە خۆخەڵەتاندنێكە دیسانەوە دەكاتە ئەوەى بڵێین داواكارى بۆ حكومەتى بنكە فراوان ڕاگەیاندنى كوشتنى ئۆپۆزسیۆنە و وە ئەوە دەگەیەنێ كە یەكێتى و پارتیش توشى شێتێتى هاتبێتن و مەرگیشە بۆ ئەوەى پێ ى دەوترێت دیموكراسى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە