کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندی ئێستای سلێمانی، مەڵبەندێك پڕ لە هیچ!

Sunday, 15/11/2009, 12:00


جگە لە هیچ، هیچ هیچی لێناكەوێتەوە، جگە لە پەلە قاژەی مەرگیش، هیرۆو تاڵەبانی ئەو دوو فس فس پاڵەوانە قاڵبووەی نێو دونیای ململانێ نا شەرعییەكان، ئەو دووجەنگاوەرە بە ویقارە نین بتوانن لە پێناو كەشفكردنی حەقیقەتدا خۆیان بكەن بە قوربانی، ئەوان بە واتای تاڵەبانی و ئەتباعی، بە بێ ئەوەی ئیعتیبارێك بۆ شارێك كە مەڵبەندی رۆشنبیرییی و بەرخۆدان بووە لە رابردوودا، ئێستاش عاشقێكی سەر سەختی كەشفكردنی حەقیقەتە، بە رۆژی رووناك دەیانەوێت بێن سیادەی ئەو شارە پێشێلبكەن و حەقیقەت بگۆڕن، نازانن گاڵنە كردن بە چارەنووسی ئەم شارە بەرەو چ كەنارێك توڕیان دەدات.
باشە خۆ ئەم شارە قەلای سەوزی ئەو حیزبە بوو لە دووای راپەڕین، بۆ وای لێهات؟ ئاخر بۆ جارێك ئاوڕتان لە پاشۆڵی پیسی خۆتان داوەتەوە كە چ بۆنێكی قێزەونی لێ دێت؟ ئێوە وا دەزانن ئەو حەشاماتەی ئەم شارە نە بیر دەكەنەوەو نەش دەبینن؟ وا هەژمارتان كردبوو كە ئیتر ئەوەی ئێوە بیڵێن، دانیشتووی ئەو شارە بە داچەمانێكەوە شەپازلەیەك لە پشتە ملی خۆیان دەسوون و دەڵێن ئامین، هەژدە ساڵە ئێوە جگە لە گاڵتە كردن بە چارەنووسی میللەتێك، شارێكتان كردووە بە گاڵتەی دەستتان و قوماری جاشایەتیی ئیتیلاعات و میتی لە سەر دەكەن، هەژدە ساڵە چ بەرپرسی قەزەمی ئێوە هەیە سووكایەتی بە جەستەی شارەكەی شێخی نەمر دەكات، هەژدە ساڵە لە بەری درۆكانتان دەگرینەوە و تۆوی دەكەین، هیچی لێ سەوز نابێت!
ئیتر بەسە، ئەگەر كەس شارەزای سرووشتی ئەم شارە نەبێت، خۆ دەبێت ئێوە بیزانن، ئەم شارە چۆن بە وتەی خۆتان مەڵبەندی رۆشنبیریی و شاری هەڵمەت و قورباینیە، بۆ دڵنەوایتان ئەم جارەیان مەڵبەندی رێنینساسی كوردە، ئەم شارە لە هەوڵی ئەوەدایە ببێت بە دەروازەیەك بۆ حەقیقەت و دیمۆكراسی و دامەزراوەیی، ئەوە حەقیقەتی ئێوەمان باش بۆ ئاشكرا بوو، بە دیمۆكراسیش باشترین گورزمان ئاراستەی نەیارانی دیمۆكراسی كرد، ماوەتەوە بە دامەزراوەیی پەیامی فەشەل بوونتان بدەین بە گوێتاندا بۆ ئەوەی بواری ئەوەتان بۆ نەمێنێتەوە لە دوای شكست باس لە سەركەوتن بكەن و لە هەوڵی ئەوەدا بن ئیرادەی شارێك بكەن بە قوربانی ئارەزووە نەخۆشەكانی گیرفانتان.
ئێمە دامان نابوو لە دوای هەڵبژاردنەكانی7/25 ئیتر تۆزێك شەرم داتان دەگرێ و درك بەوە دەكەن كە حاڵی حازر ئەوە ئێوە نین كە بتوانن لە سەر پێی خۆتان بەرامبەر بە هەیبەتی شارێكی وەكو سلێمانی رابووەستن؟ نەك بیر لەوە بكەنەوە بە هیچ ئاشنامان بكەن.
ستۆكهۆلم
2009/11/14

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە