کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئه‌حمه‌د ووته‌نێ

Thursday, 26/03/2009, 12:00


،هه‌یرۆ هه‌یرۆ شه‌هیدانی ئاشم رۆ
هه‌یرۆ هه‌یرۆ شه‌هید)کاروان و نه‌به‌ز و رێبازم) رۆ
هه‌یرۆ هه‌یرۆ شه‌هیدانی دژی ێگلاعات و جاشم رۆ
هه‌یرۆ هه‌یرۆ شه‌هیدانی دژی ئالای شۆرشم رۆ
ئیواره‌یه‌کی دره‌نگی به‌هاری 1988 بوو، له‌گه‌ل هه‌ندێك هاورێ له‌ پیاسه‌ بووین،کاتێ گه‌راینه‌وه‌ مه‌قه‌ر،ئه‌مجاره‌ گه‌رانه‌وه‌که‌مان جیابوو له‌گه‌ل جاران بینیمان کورێکی لاوی موو زه‌ردی باڵا مامناوه‌ندی گه‌شبینو روح شیرین پڕ له‌ زانیاری ئه‌م سه‌رده‌م،دیار بوو هاورێیانی هه‌ولێری زیاتر لێی نزیک بوون گفتوگویان بوو له‌گه‌لی،کاروان پله‌داربوو له‌ رێکخستنه‌کانی ناو شار،هه‌لبه‌ته‌ کاره‌ساتێکی زۆر ناخۆش به‌ سه‌ر بنه‌ماله‌که‌ی دا هاتبوو چوار برایی به‌ بارمته‌ ده‌ست به‌ سه‌رکرابوون له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر ووره‌ به‌رزو خۆراگرو چالاک و کار ئه‌کتیڤ بوو ئه‌وسا کاک کاردۆ زۆر لێی نزیک بوو،رۆژان هاتوو رۆژان رۆیی کونگره‌ به‌سترا،شه‌هید کاروان توانی پله‌ سه‌رکردایه‌تی به‌ ده‌ست بێنێ،ئیدی له‌ دوایی ئه‌مشه‌وه‌دا عیماد کێچ که‌وته‌ گیانی به‌ ده‌رچوونی شه‌هید کاروان و کاک کامه‌ران عزیز،ئه‌وان دوو لاوی خۆێن گه‌رم پله‌ی سه‌رکردایه‌تیان هێنا چالاک و خۆنه‌ویستبوون دوورو نزیک ئێمه‌ ئاگاداربووین هه‌رچه‌ند به‌ خۆیان چاو نه‌ترس بوون به‌لام عیماد ئه‌حمه‌د بووه‌ پالنه‌ریان بۆ ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ناو شار،ئه‌وساش رژێم له‌ خۆ به‌هێز کردن بوو پێشمه‌رگه‌ لاواز بوو زۆر سه‌خت بوو بۆ پێشمه‌رگه‌ دابه‌زێته‌ ناو شار به‌لام عیماد به‌ مه‌به‌ست بوو،له‌ ئه‌نجامدا کاک کامه‌ران عزیز به‌ سوتفه‌ ده‌رچوو شه‌هید کاروان بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی،ئێمه‌ش ئه‌وسا به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان بووین ،واته‌ ئیمپریالیه‌کان بووین
منیش ده‌لێم شه‌هید کاروان بۆ جارێکیش بی وه‌ره‌وه‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ببینه‌ هاورێێ به‌ وه‌فایه‌که‌ت که‌ باسی چینی کرێکارو برولیتاریا ده‌کرد ئیستاش تێکه‌لاو بووه‌ له‌گه‌ل خیانه‌تی سێکسیی و تایه‌ی بالون و خانوی ڤێلایی 120 ده‌فته‌ر دولار ،شه‌هید کاروان دلگران مه‌به‌ عیمادی هاوسه‌رکردایه‌تیت ئه‌وه‌ نیه‌ چوون بێ گۆریی بریاره‌ له‌ ده‌روازویی شاری هه‌ولێر په‌یکه‌رێکت بۆ دروست بکات به‌لام هێشتا بریاره‌که‌ ده‌رنه‌چووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە