مانگرتن لە خواردنی 300 گیراوی پەكەكە و دەیەپە لە زیندانی عەدرا لە شاری دیمەشقی سوریا كەوتە رۆژی 27مینەوە.
Wednesday, 25/11/2009, 12:00
چالاكی پشتگیریش بۆ مانگرتنەكە كە لە ئەوروپاوە دەستیان پێكردوە، دەریژەیان هەیە. رێكخراوی پارتی یەكێتی دیمۆكراتی دەیەپە لە ئەوروپا بە ئامانجی پاڵپشتی مانگرتن لە خواردنی گیراوان، زنجیرە چالاكیەكی بەریوە برد. بەو مەبەستە لە شاری دوسەلدۆرفی ئەڵمانیا چالاكیەكی مانگرتن لە خواردن بەرێوە برا كە دوو رۆژ دەخایەنێت.
چالاكیەكە رۆژی رۆژی شەممەی داهاتوو لە بەردەم بارەگای پەرلەمانی هەرێمی دەست پێدەكرێت ورۆژی دواتریش كۆتایی پێدێت. كۆمیتەی ئامادەكاری چالاكی مانگرتن لە خواردن لە شاری دوسەلدۆرف لەو بارەیەوە لێدوانێكی راگەیاند و داوای لە كوردستانیانی دانیشووی شارەكە كرد كە پشتگیری لە چالاكیەكە بكەن و بۆ بەرپەرچدانەوەی گوشارەكانی دەولەتی سوریا دەنگیان بەرز بكەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست