کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


11 ى ئادار رۆژى رزگارى هەولێر

Thursday, 11/03/2010, 12:00



هەمووساڵێك رۆژى 11 ئادار دێت و بەچەند ئاهەنگێك ئەم یادە بەرێدەكرێت ، لاى هەمووان ئاشكرایە لە11ى ئادارى 19 ساڵ پێش ئەمرۆ خەڵكى بەشەرەفى شارى زێرین و دێرینى هەولێر شارى هۆلاكۆ بەزێن لەدژى هێز و دام و دەزگاكانى رژێمى بەعسى لەناوچو راپەرین و شارى هەولێریان لێپاك كردنەوە و وەدەریان نان ، هەولێر و هەولێریە سەربەرزەكان هەردەم لەلوتكەدابون بۆ وەدەرنانى بنكە و دام و دەزگاكانى رژێمى لەناوچوو و هەمیشەش هەولێریەكان سەربەرزى و سەركەوتنیان بۆخۆیان لەمێژوو تۆماركردووە و خۆیان كردۆتە پێشەنگ ، هەولێریەكان لەم داستانەش تاجى زێڕینى لەسەر خۆیان و لەسەر قەڵا و منارە سەركەشەكەى نا ، ئەمرۆ دەبینین كە19 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ئەم داستانە نەبەردە و ئەم راپەرینە شكۆمەندەى هەولێریەكان ، وەهەمووشمان دڵنیاین ئەم یادەى ئەمساڵیش بەچەند ئاهەنگێك بەرێدەكرێت ، ئێمەى هەولێریەكان بینیمان 19ساڵ لەمەوبەر هەولێریەكان بەپیروگەنج و ژن و پیرەژن و منداڵان راپەرین و هەولێریان پاك كردەوە ، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە دواى ئەم هەموو بەرخودان و خەبات و قوربانیدانى هەولێرییەكان ئێستاش چەندین گەرەكى هەولێر و سەدان خانەوادەى ئەو شارە سەربەرزە دەبینین لەناخۆشى و نەهامەتى دەژین ، گەل بەهەموو چین و توێژەكانیەوە بەشداربوون لەو راپەرینە پرشكۆیە بەڵام زۆر بەداخەوە ئێستا هەموو هەولێرییەكان لەژێر سێبەرى ئەم هەموو پیت و فەڕەى كەلەدواى راپەرین هاتەكایەوە پشوونادەن !!! بۆدەبێت لەناخۆشى هەمووان بەشداربن بەڵام لەخۆشى و رەفاهیەت تەنیا چەند كەسانێك بن كەهەموومان دەتوانین بەپەنجەى دەست بیانژمێرین ؟ بۆبەرپرسان شەرم دایان ناگرێت خەڵكانێك كە19ساڵ لەمەوبەر راپەرینیان بەرپاكردبێت و قوربانیان دابێت بەڵام تائێستا خانەو لانەیان نەبێت تیایدا ژیان بەسەر ببەن ! دواى تێپەربونى 19 ساڵ بەسەر راپەرینى هەولێریەكان بەڵام تائێستاش هەولێریەكان گیرۆدەى دەستى تەزكیەى حیزبى و حزب حزبانێ بن !!! بۆدەبێت هەولێریەكان كە 19 ەمین ساڵ تێپەردەكەن بەسەر سەركەوتنیان لەراپەرینى 1991 دژى دام و دەزگاكنى رژێمى لەناوچوو بەڵام تائێستا خەڵكانێك هەبن لەهەندێك لەگەرەكەكانى هەولێر و لەسەدان گوند و دێهاتى سەربەشارى هەولێر بەدەست كەمى خزمتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە بناڵێنن و لەژیانى كوڵەمەرگى ژیان بەسەرببەن !!! پێویستە لەیادى 11ى ئادرى ئەمساڵ بەرپرسان بەوبۆنەیەوە بەردى بناغەى سەدان پرۆژەى خزمەتگوزارى بۆشارى هەولێر دابنێن بەڵام نەك بۆگەرەكە دەوڵەمەندەكان كەئەوانەى هاى لایڤ دەژین ، بەڵكو بۆگەرەكە هەژارنشینەكان بۆگوندەكانى سنورى شارى هەولێر بۆئەوەى كەمێكیش هەولێرو هەولێرییەكان لەژێر سێبەرى ئەم هەموو فەڕ و پیتەى كەلەدواى راپەرینەوە هاتۆتەكایەوە پشووێك بدەن و ئاهێكى پر لەخۆشى و كامەرانى هەڵبكێشن و رابردووى تاڵیان لەبیربكەن ، هەولێروهەولێرییەكان شایانى هەموو خزمەت و خزمەتگوزاریەكن وەكو مافێكى رەواى خۆیان نەك ئەوەى كەبەرپرسەكان وەكو خێر و ێەدەقە پرۆژەكان بەهەولێرییەكان دەفرۆشنەوە .
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە