پارتیی و پاراستن کوردانی رۆژئاوا ده‌هێننه ئه‌مدیو و ده‌ستدرێژییان ده‌که‌نه سه‌ر
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ دهۆک
بەپێی ئه‌و زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوە هەندێ بەرپرسی پارتی و بنەماڵەی بارزانی سەرباری ئەوەی سوکایەتی و ئازاری زۆری ئه‌و کورادنەی رۆژاوا (سوریا) دەکەن هاوکات وەک کۆیلە رۆژانە مامەلەیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ، بەناوی ئەوەی لە هەولێر کار هەیە دەیان هێنە هەولێر و لەگەل هەندی خاڵی پشکنین رێکەوتون یان هەیانە بەقاچاخ دەیان گەیەننە هەولیر دواتر رووبەروی چارەنوسێکی نادیار دەبنەوە کە هەریەکە کێشەیەکی بۆ ده‌هۆننه‌وه و توشیان ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای ئاسایشی هه‌ولیر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که هه‌ندێک له‌و کوردانه که ده‌یانهێنن له ژێر فشاری زۆر و ئازارداندا ناچاریان ده‌که‌ن بیانکهرن به پاراستن و کاری خراپیان پێ ئه‌نجام بده‌ن، سه‌رچاوه‌که وتی تا ئیستا چه‌ند جاریش ده‌ستدرێژی سێکسیی کراوه‌ته سه‌ر مێردمنداڵ و کچ و ژنانی کوردانی رۆژئاوا پێیان وتوون گوایه ئێوه سه‌ر به په‌که‌که‌ن و دژی ئه‌زمونی کوردستانی باشوور کار ده‌که‌ن و خۆتان رێکده‌خه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه تا ناچاریان بکه‌ن، ببیان که‌ن به پیاوی خۆیان.
بەرادەیەک ئیستا زۆرینەی کوردانی رۆژاوا هەست دەکەن پارتی وەک رژیمەکەی به‌شار ئەسەدە، سه‌رچاوه‌که وتی زۆر که‌س له‌وانه به قسه‌کانیاندا دیاره که په‌شیمانن له‌وه‌ی بۆچوونێکی باشیان به‌رامبه‌ر به بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌بوو، که قسه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن: ئێمه وه‌کو کورد، ئێوه‌مان به برا و هاوچاره‌نووسی خۆمان ده‌زانی.
ئیستا ئەو لێکدانەوەیهی لەسەر بنەمالەی بارزانیی و دەسەڵاتی کوردی هەیانە ئەوە نییە بەلکو پێچەوانەیە.
ئه‌م وێنه‌یه یەكێكە لەو ئاسایشانەی بە رێگای قاچاغ كوردانی روزئاوا دەهێنتە هەولێر رۆژانە نزیكە 100 تا 170 نەفەر دەگوازنەوە نرخی هەر نەفەرێك 100$ دۆلاری ئەمریكییان لێوه‌رده‌گرن، که ده‌کاته 120000 هەزاری عیراقی، لە رێگاش شوفێر و ئۆتۆمبێلیان دەگۆرێت یانی ئەم دەست ئەو دەستیان پێدەكرێت، چونكە شوفێرەكان هەریەكهیان لەگەڵ بازگەیەكی پارتییدا رێكەوتنی هەیە. یه‌کێک له‌و سه‌یارانه سۆناتا ژماره‌که‌ی 75944، سه‌رچاوه‌که وتی هیوادارم بتوان ئێوەش زنیاری زیاتر كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی هەم كۆمەلگای كوردی، ئاگاداری ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته ناشاراستانیی و نامرۆڤایهتییهی پارتیی و پاراستن بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست