ئاخۆ نرخى گوشتنى ڕۆژنامە نوسێك چەندە
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
لەولاتێكەمەرگ و ژان چەترێكن پشوى شەكەتى لەژێر ئەدرێ ,حەزو ئاواتەكان خەون و سەرابێكن سالە هاى سالە نەش و نمایان نەكردوە سەربارى گشت ئەونەهامەتیانەى كەدوچارمان دەكەن و بۆمان دەخولقێنن رۆژنامە نوسانى ولاتەكەم زەردەشت ئاسا تیرۆر دەكرێن نەبادە یەكەم تكەى مەرەكەبەكەى دەستیانە تابلۆى شەرمەزارى و ریسوایان نیشان بدات ئەوان جورئەت ناكەن نوسینە كان بخوێننەوە چونكە باش ئەزانن هەر قەلەمێكى ڕاستگۆ هەزارەها سكرینە بۆلێدەرەوەى مێژوى بۆگەنیان؟!
ئەیانەوێ قەلەمەكانیش چەشنى مرۆڤ لەنێو پەنجە قەتیس بكرێن ,چەشنى پاكیزەكان ئەتك بكرێن؟!!!!
تیرۆر لەپاى چى؟
لەپاى ئەوەى كەنەبونەتە پێشەنگ بۆ خۆفرۆشان یان دەست پێشخەر نەبونە لە ئەنفال و كمیا باران ,یان چەندین سالە نەوەى ولاتەكەیان بەكوشت ئەدەن لەسەر نوسینەكانیانە یان یان یان؟؟؟؟؟؟
نا نا ناشێ ئەمانە گشتى شتى سادەن ئەوەناهێنێ مرۆڤ لەسەریە تیرۆر بكرێن!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
لەناكاو كەوتەوە بیرم ئاخۆ تۆبلێیت لەسەر هەلبژاردنى هاوبەشى ژیانى تیرۆر كرابێت بەلام خۆ كارێكى خراپى نەكردوە تەنها حەزو ئاواتێكە وەك سەراپا گەنجەكانى ولاتەكەم ئەیخوازێت بەڕێگایەكى سروشت و كۆمەلایەتى داواى كردوە نەك ئەتك كردن چونكە ئەم بنەمالەیەى كەئەو داخوازى لێكردونە كەمتەر خەم نەبونە لەفەساد كردنى خێزانى كورد جابەكردنەوەى كەنالە ئابڕومەندەكانیانەبێت یا خوت سیمكارتە نایاسایەكانى بازاڕە یاخوت كردنەوەى مەلهەخانە كانە.
بەلام ئەمە نابێتە هۆ بۆكوشتنى چونكە گواستنەوەى سۆزانیەك لەمەلهە خانەیەكەوە بۆ مەلهەخانەیەكى تر ئەستەمە؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست