کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕانێکی نوێ له‌ جیهان دا

Saturday, 28/05/2011, 12:00


هاوڕێیان ڕێزو سڵاوتان پێشکه‌ش
له‌ کاتی دروست بوونی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکادا له‌ نێوان باشورو باکوردا له‌ نێوان ساڵی 1861-1865 که‌ له‌سه‌ر ئازادی کۆیله‌کان ڕوی دا، له‌ باکور "ئه‌براهام لینکۆلن" داوای ئازاد کردنی کۆیله‌کانی ده‌کرد وه‌ له‌ باشور دژایه‌تیان له‌و ڕایه‌ ده‌کردو ده‌یان ووت ئابووری ووڵات به‌ کۆیله‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
له‌ کاتی جه‌نگ دا یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانی باشور به‌ دیلی ده‌گیرێت و له‌ زیندانێکی زۆر سامناکدا داده‌نرێت که‌ زیندانه‌کان و لێپرسراوانی زیندانه‌که‌ زۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت زه‌لیلی بکه‌ن
خێزانی ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ ده‌چێت بۆ لای "ئه‌براهام لینکۆلن" که‌ پێشتر ناسیاو تێکه‌ڵ بوون، داوای لێ ده‌کات که‌ مێرده‌که‌ی ئازاد بکات و له‌و شوێنه‌ دووری بخاته‌وه‌. ئه‌ویش به‌ لێبوردنه‌وه‌ داواکه‌ی ره‌ت ده‌کاته‌وه ‌و ده‌ڵێت:من سه‌رکردایه‌تی جه‌نگه‌که‌ ناکه‌م به‌ڵکو جه‌نگه‌که‌ سه‌رکردایه‌تی من ده‌کات.
به‌ڵێ زۆر راسته‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤه‌وه‌ جه‌نگ سه‌رکردایه‌تی مرۆڤی کردوه‌ تا گرتنی عیراق له‌ لایه‌ن ج. بوشه‌وه‌
پاش ئه‌وه‌ی که‌ گه‌نده‌ڵی و خۆپه‌رستی و له‌خۆبای بوونی بوش عێراقی تێک دا و گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق دروست کرد له‌ جیاتی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و گرنگیدان به‌ خوێندن و زانست و په‌یوه‌ندی عێراق له‌ گه‌ڵ جیهان دا، به‌رده‌وامی به‌شه‌ڕ داو هه‌ر شه‌رکردن مه‌به‌ستی بوو. دیاره‌ ئه‌و دوو پارته‌ گه‌نده‌‌ڵه‌ی پارتی و یه‌کێتی زۆر شیاو گونجاو بوون بۆ که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک و بوش و پارته‌که‌ی پاش ڕوخانی، دۆڕاندنی بوش و پارته‌که‌ی جیهان له‌ جه‌نگی سارد و ئیجبار بوون به‌ شه‌ر  ڕزگاری بوو ئێستا مرۆڤ سه‌رکردایه‌تی جه‌نگ ده‌کات و له‌ خه‌باتدایه‌ دژی گه‌نده‌ڵ و زۆردار سه‌ره‌تای خه‌بات و ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێکردوه‌ و ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی زۆر نزیکه‌ ئایا که‌سێک هه‌یه‌ ئینکاری ئه‌م خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه‌ بکات؟ بێگومان نه‌خێر بژی خه‌باتمان، خه‌باتی ئازادی و ڕزگاری جیهان
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌تا هه‌تای!


هاوڕێیان، هاوڵاتیان
ڕێزو سڵاوتان پێشکه‌ش
زۆر سوپاسێکی بێپایان بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان نێت که‌ ئه‌رکی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوانه‌ی"جوانی نهێنیه‌کان"ی گرته‌ ئه‌ستۆ و نیشتیمانی گوڵباران کرد به‌ بیری جوانی سه‌رکه‌وتن و ئازادی.

به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی "گوڵه‌کانی ڕاپه‌ڕین" له‌ ڕۆژنامه‌ی پێنوسه‌کان دا میلله‌ت به‌ مێشک و ویژدانێکی سافه‌وه‌ پشوی داو له‌ گۆڕنانی ڕژێمی گه‌نده‌ڵی و خۆپه‌رستی مسۆگه‌ر کرد.
وه‌ ره‌خنه‌گران و خوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م هۆنراوانه‌"جوانی نهێنیه‌کان" ده‌ڵێن که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێت به‌ دانا و ده‌توانێت سه‌رکردایه‌تی گه‌لێک بکات.
دیاره‌ خه‌یاڵ و فانتاسی و بیڕێکی زۆر به‌ خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت.
له‌ ریوایه‌ی "سه‌فه‌رێک به‌ره‌و کۆتای شه‌و" له‌لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌نه‌رکی فه‌ره‌نسی"لویس-فێردیناند سیلێن
له‌یاده‌وه‌ری جه‌نگی دوهه‌می جیهانیدا له‌ ریوایه‌که‌دا له‌ وتو وێژی دوو ئه‌فسه‌ر دا ده‌ڵێت: مرۆڤ ئه‌گه‌ر خه‌یاڵ و فانتاسی نه‌بێت مافی ژیانی نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌یاڵو فانتاسی هه‌بێت بێگومان شایانی ژیانی هه‌یه‌. هاوڕێکه‌ی له‌ وه‌ڵام دا ده‌ڵێت"هیچکاتێک ئه‌وه‌نده‌ زۆر به‌یه‌کجار تێنه‌گه‌یشتوم و فێرنه‌بووم
به‌ڵێ هاوڕێیان هیوادارم که‌ ئێمه‌ی گه‌ل و هاوڵاتی ئه‌وه‌نده تێبگه‌ین که‌ هه‌ریه‌کێک له‌ ئێمه‌ بتوانێ سه‌رکردایه‌تی گه‌ل بکات.
وه‌ک و پێشتر نوسیومه‌: گه‌ل نابێت سه‌رکرده‌کان بگۆڕێت به‌ڵکوو‌ ده‌بێت خۆی سه‌رکرده‌بێت.

هارڕێیان!
ئێسته‌ سه‌رقاڵی نوسینێکم به‌ناوی
"جیهانێکی ئازاد و یه‌کسان یان گه‌لێکی .....!؟"له‌ سه‌ر چاره‌نوسی
گه‌لی کورد له‌ نێوان دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یان .....!؟
له‌و بڕوایه‌دام که‌ هه‌مووتان وه‌ک و منی لێده‌زانن و تێیده‌گه‌ن، وه‌ک و من بۆی تێده‌ڕوانن و ئاماده‌باشی بۆ ساز ده‌که‌ن.
هیوادارم که‌ پێشبینیه‌کانم ببنه‌ راست و وشۆڕشێکی سه‌رتاپاگیری دروست ببێ بۆ ڕزگاری و یه‌کسانی جیهان
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌تا هه‌تایه‌
براتان به‌کر شاڵ




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە