کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر کوڕی (ژه‌نه‌ڕاڵی ڕاسته‌قینه‌ی) تۆڵه‌ی خۆت بکه‌وه‌ (مه‌سینه‌) له‌پشت ئه‌ردۆغان دابنێ ، ئه‌ی به‌ناو سه‌رۆک ۰۰۰؛

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


قسه‌یه‌کی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ ده‌ڵێ بۆ ئێمه‌ (ئه‌سه‌ده‌) و بۆ ئه‌وان (نه‌عامه‌یه‌) ؛ ئه‌م په‌نده‌
پڕ به‌ پێستی خۆیه‌تی بۆ به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم ؛ پێش چه‌ند مانگێک مه‌سعود بارزانی بانگهێشتی تورکیا کرابوو له‌پێش چاوی ئه‌و هه‌موو په‌یامنێرو که‌ناڵی TV
کان ، چوونکو به‌ناوی سه‌رۆک خێڵێک بانگ کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی (عه‌قدی)جاشاتیه‌که‌ی نوێ بکاته‌ ، له‌جیاتی ئاڵای کوردستان ، مه‌سینه‌یه‌کیان له‌پشت سه‌ری دانابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دونیا بسه‌لمێنن که‌ مه‌سعود بارزانی مه‌سینه‌ هه‌ڵگرو چاشی خۆیانه‌ ؛ ڕژێمی که‌مالیزمی تورکی به‌چاوی دوژمن کورد ئه‌بینن ، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ وه‌کوو ئه‌رمه‌نیه‌کان ، کوردیش جینۆساید ئه‌که‌ن ،
وه‌کو کردوشیانه‌ له‌باکوری کوردستان له‌ کاتی شۆڕشه‌کانی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو ، تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ئه‌و جینۆسایده‌ ،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی تر که‌ قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی له‌قوتابخانه‌ و کلتورو شێواندنی جوگرافیاو ، به‌ناوی سه‌دوو به‌نداوه‌کان له‌ ناوچه‌ی کورد نشینه‌کان، گوندو دێهاته‌کانیان تێکه‌دات ، ناچاریان ده‌کات زێدی باپیرانیان جێبهێلن ،ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌کی تره‌ له‌جینۆساید ۰۰۰

به‌ڵام بۆهاتنی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر مه‌سعود بارزانی هه‌ولێری ڕازاندوه‌ته‌وه‌ به‌ئاڵای تورک ،ده‌یسه‌لمێنیت که‌ چه‌ند به‌وه‌فان بۆ ئاغاکانیان و (عه‌قدی) جاشایه‌تیان نوێ ئه‌که‌نه‌وه‌ ، هه‌موو شتێک قبوڵ ئه‌کات له‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ،
به‌ڵام قسه‌یه‌کی حه‌قیش له‌ کورد قبوڵ ناکات،(بۆ ماڵی کورد شێره‌ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵی کوردیش نه‌عامه‌یه‌) ۰۰۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە