کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڕەشەكەى مەسعود بەرزانى لە ڕۆژنامەنووسان چووە بوارى جێبەجێكردنەوە

Saturday, 03/10/2009, 12:00


لەكاتى هەڵمەتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەماندا مەسعود بەرزانى لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەناو ڕۆژنامەنووساندا (ڕۆبۆتە حیزبییەكان)بەئاشكرا هەڕەشەى لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان كردو لە قسەیەكیدا ووتى"دواى هەڵبژاردنەكان ئێمە خۆمان دەزانین چۆن وەڵامى ئەوانە دەدەینەوە)مەبەستى مەسعود بەرزانى دەمكوت كردنى هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و نوسەر و ڕەخنەگرانە بوو كە سیستمى بنەماڵەى و خیڵەكیانەى ئەویان قبوڵ نییە.دەسەڵات لە ڕێگەى هەردوو دەزگاى بەدناوى پاراستن و زانیاریەوە كار بۆ بەجێگەیاندنى ئەو هەڕەشەیە دەكەن كە مەسعود بەرزانى لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكانى كرد. لە دەستپێكى جێبەجێگەیاندنى هەڕەشەكەى مەسعود بەرزانى سەعات2:20شەوى1/10 2009 وەك وەڵامێك بۆ ڕەخنەكانى ڕۆژنامەنووس بەختیارسەعید,چەندكەسێك هەڵدەستن بە سوتاندنى ئۆتۆمیلەكەى بەختیار سەعیدىڕۆژنامەنووس,ئەم كارە قێزەونە بەرهەمى هەمان عەقڵیەتى ساڵانى شەست و حەفتاكانیانە ئەمانە هەمان كوڕى ئەو سەردەمەى خۆیانن چونكە لە بەتەمەنەكانەوە بیستوومانە ئەمانە لەكاتى شەڕى جەلال و مەلایەكانیشدا ئەگەر دەستیان نەگتبێتە نەیارەكانیان ئەوا گڕیان لە باخ و بێستان و دەغڵودانى یەكترى بەرداوە.
سوتاندنى ئۆتۆمبیلەكەى بەختیار سەعیدى ڕۆژنامەنووس سەرەتای هەڵمەت و شێوازێكیترى دەسەڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان و دەمكوتكردنى ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان,ئەگەر چى تا ئێستا نەیاتوانیوە بە كوشتن و زیندانى كردن و غرامە كردن ئازادى لەغاو بكەن و كارى ڕۆژنامەنووسى پەك بخەن دەڵنیابن بەم كارەشیان ناتوانن تەنها یەك هەنگاو پرۆسەى بەرەوپێشچوونى كارى ڕۆژنامەگەرى بەرەو دوواوە ببەن بۆیە پێویستە لەسەر تەواوى ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆكان و میدیا ئازادەكان و نوسەران و ڕۆشنبیران هەڵوێست وەرگرن و بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو مەترسیەى كە ڕووبەڕوى ئازادى نویسن و قسەكردن بووەتەوە ....

بۆیە وەك نووسەرو ڕۆژنامەنووسێك دڵتەنگى خۆم دەردەبڕم بەرامبەر ئەو زیانە ماددیەى كە بەر ڕۆژنامەنووسى ئازاو بوێر بەختیار سەعیدى هاوڕێ و هاوپیشەم گەشتووە ئومێد ئەكەم و لەخوام داوایە جێگەكەى بەزووى پڕ بێتەوە بە كاك بەختیاریش دەڵێم ئەگەر چى تۆ زیانى مادیت بەركەوتوو بەڵام ئێمە گەلێك دڵخۆشین كە خۆت سەلامەتى چونكە خودا نەكردە ئەگەر میللەت بەختیار سەعیدى لەدەست بچوبایە ئەوا زەرەرێكى زۆرمان دەكرد خۆت خۆشبیت مرۆڤ دەتوانێت ماڵ و سامان پێكەوە بێت و كۆیبكاتەوە و زۆرى بكات بەڵام هەموو سامان و دارایی دونیا ناتوانێت مرۆڤێك دەست بخاتەوە ,خۆشحاڵین كە خۆت هیچت لێ نەهاتووە و ساغ و سەلامەتى ,گەر خاوەنى هەزاران ئۆتۆمبێل بویتایە هێندەى ویژدان و گەروت سودت نەبەخۆت و نە بە میللەتەكەت نەدەگەیاند تۆ بەو هەڵوێست و مەردایەتیەت لە ڕووبەڕووبوونەوەى دەسەڵاتى مافیاى كوردى مێژوویەكى پرشنگدارت بۆ خۆت نەخشاند .
-هەڵەبجەى شەهید
Yahoo.com@ Nasehh2007


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە