کارزان که‌ریم 2 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه، دوای ئه‌وه پاراستن بۆ شوێنی نادیاریان فڕاند
Monday, 08/10/2012, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست 8 / هه‌ولێر
په‌یامنێری کوردستانپۆست له ناو هۆڵی دادگادا پێی راگه‌یاندنین، که ئەمڕۆ 7 / 10 / 2012 دادگایى کارزان که‌ریم کرا، هه‌رچه‌نده وا به‌نیازبوون که دادگاکه‌ی دوابخه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له کوردستانپۆستدا ئه‌وه راگه‌یاندرا، بۆیه دوای په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی له ده‌زگای پاراستنه‌وه، دادگا به ناچاریی سزایى 2 ساڵ زیندانیان بۆ بڕیوە. بەبێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەك هەبێ لەلایەن نوێنەرى ئاسایشەوە. تەنها ئەوە نەبێ، گوایە كاتێک كارزان كەریم بۆتە كارمەند لەو ڕێنماییانەى ئاسایش لاى داوە. شایانی باسه له کاتی دادگاییکردنه‌که‌دا نەیان هێشت كەسوكارى کارزان ئامادەبن، تەنانەت كەحوكمەكەشی راگه‌یه‌ندرا یەكسەر ڕفاندیان و بۆ شوێنێكى نادیار و بردیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست