کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە کوێدا پارتی تاوانبار دەکرێت لەسەر هێرشی ٢٩ / ٩ تیرۆرستییەکان بۆ سەر هەولێر؟

Monday, 30/09/2013, 12:00

1750 بینراوە


خەلک مافی خۆیەتی گومان لەو کارە تیرۆرسیتیەی هەولێر بکات و دەستی تاوان بۆ پارتی بەناراستەوخۆ ش رابکێشێ . پییویست بەتومەتی داتاشین بەرامبەریشیان ناکات، چونکە دەیان سیناریۆی هاوشیوەی وامان بینیوە لەنمونەی

١/ شیخ زانا و گروپەکەی دەرکەوت بالێک لەپارتی زانیویانە بێدەنگ بونە لێی

٢/ دۆسیەی شەهید سەردەشت ، پارتی یاریەکی مەترسیداریان کرد کەباوەری دەزگا ئەمنیەکانی بەتەواوی نەهێشت جگە لەدەیان دۆسیەی تۆمەت داتاشینی تر ی سیاسی بۆخەلکی ئازادیخواز
٣/ یەکیتی لەگەرمەی ١٧ شوبات ورۆژانی دوایی سیناریۆیەکی قێزەوەنی ئەنجام دا ، وتی قاعیدە هیرشی کردوە کۆمەلێ کەسیش کوژران
٤/ پەیوەندیەکانی پارتی لەگەل بەرەی نەسرە و دەولەتی ئیسلامی شام و عیراق ، هاریکاریکردنی هاوبەشیان لەگەل تورکیا لەدژی یەپەگە، بەلام هەقیشە خەلک و رەخنەگرانی دەسەلات ، پەلە لەبریاردانی تاوانی وا گەورە نەدەن و چیرۆکی نامەنتقیش باس نەکەن . چونکە ئەوەی لەهەولێر رویداوە خەلکێک زۆر دەزانێ تی ئین تیا بوە نەوەک تەنیا شەرە گولە و رومانە وەشاندن . وەململانێ بەشتی نامەنتقی دەدۆڕیی و بەرامبەرەکەت قازانجی لێ دەکات بەلام دەبێت ئەو مافە بەخەلکیش بدرێ گومان بکات ، گومانیش مەرج نیە دروست دەربجێ جونکە هەم پارتی بوێرە لەناپاکی هەمیش پارتی ویەکیتی وەک چیرۆکی کابرای درۆزنیان لێ هاتوە راستیش قسە بکەن باوەریان لای خەلک نماوە

هۆکاری گومانەکان
١/ کاتی تاوانە تیرۆریستیەکە : پرسیارەکە لەوەدا چردەبێتەوە بۆچ تیرۆرسیتان لە پێش هەلبژاردن وەبەتایبەتی لەگەرمەی هەلبژاردنی دەزگا ئەمنیەکان کەبۆشایی ئەمنی زیاتر بوو ئەوکارەیان نەکردوە؟ بۆچ خرایە دوای هەلبژاردن بەهەفتەیەک و چەند کاتژمێرەک دوای راگەیاندنی بەرایەکان و نارەزایەتی لایەنەکان بەتایبەتی ئیسلامیەکان و بزوتنەوەی ئیسلامی هەرەشەی کرد؟
٢/ ئەم تەقینەوە ، ساختەکاریە زۆرەکانی پارتی ، ئابروچونەکەی دەنگدان بۆتورکمان و ئاشوری ... هەموی لەمیدیای کوردی بەرەو بێدەنگکردن برد وکاردانەوەکانی هەموو راگرت بەپێجەوانەوە هاوسۆزی بۆ دەزگا ئەمنیەکان دروست کرد

٣/ ئیستا پارتی تا چەندین مانگی تر ئەو مافە بەخۆی دەدا کەهیزە ئەمنیەکان لەژێر قەلەمرەوی خۆی و هەولێر بەمیلیتاریزە بکرێ لەبەرامبەر هەر دەنگێک بەرامبەری بکات یان ئەو هەول و دەنگۆیانەی کەهەول دەدرا پارتی لەدەسەلات بەیاسا و دەنگ نەدان پێی پەراوێز بخرێ . بەپێجەوانەوە ئەو تەقینەوە دەبێتە هۆکاری فشارێک بۆسەر هەموان بەمەرجی پارتی یان لەدەسەلاتێکی بنکە فراوان بەشدار بن بەبالادەستی پارتی
.....
گەرچی ئەو هەوالەی لەمیدیاکان بلاوکرایەوە کەقاعیدە بەرپرسیارەتی لەئەستۆ گرتوە ناراستە, چونکە ئەوان نەیان گوتوە ئیمە کردومانە بەلکو دەست خۆشیان لێ کردوە ؟ ، وەئاماژە بە پایتەختی هەرێم دەکەن کەمەحالە هیزی تیرۆریستی دان بەکوردستان و پایتەختەکەی بنێ لەهەموشی گرنگتر پەیجەکە هەموی ١٠ ڕۆژە دروستبوە ؟ بۆیە نەدەبوو میدیاکان وابەپەلە و لەسەر ئەو دوو دێرە هەوالەکە بلاو بکەنەوە فەرمون سەیری ئەو لینکە بکەن کەمیدیای کوردی وەک سەرچاوەی هەوالەکە بلاوی کردۆتەوە
https://www.facebook.com/home.php
بەلام هەموو ئەگەرەکان ئەوەیە ئەو هیرشە ، هیرشێکی تیرۆریستی قاعیدە یان ولاتانی دەوروبەرە . چونکە ئەوشیوەی جیهادیە و تاکتیکەکانی کەجۆرەها شیوەی هیرش بردنیان بەکارهیناوە ،لەهی قاعیدە زیاتر دەچێ بەتایبەتی کە هیرشکردنە سەر ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ ، کەدوو شوێنێ هەستیارو ئەمنی ترین شوینە ، قاعیدە زۆر جار ئەو ڕیگایانەی گرتۆتە بەر . هاوکات دەشکرێ ئەقلیمی بێ وەک هەولی تیرۆرکردنی ئیران بۆ کۆسرەت رەسول لە ١٩٩٥ . پرسیار ئەوەیە ئامانجەکەی ئەوان ئایا تێکدانی رەوشی هەرێمە ؟یان نامەیەکە بۆ پارتی کەلەشەرە زۆرەکانی پشت پەردە پەیامی وا بەیەکتر دەگەیەننن و ئیمە نایزانین !؟ یان بالێک ودەزگایەک ئاگاداربوە و چاوپۆشی وەک ئەوەی شیخ زانا لێ کردوە بەتایبەتی ئەوا بەرپرسیکی پارتی دەلێت ١٠ رۆژ لەمەوبەر زانیومانە بۆ ئەوخالانەی سەرەوە ئاماژەمان پێکردوە ..... کۆی ئەمانە مرۆڤ نەک ناتوانی بە٢٤ سەعات رەنگبێت بەسالیش بەتەواوی تێی بگات ، بەنمونە ئۆلف پالمە سەرۆکی گەورەترین پارتی سوید ٣٠ سالە لەناو ستۆکهۆلم کوژراوە کەچی تائیستا یەکلا نەبۆتەوە کێ کوشتویەتی !
بەلام دەکرێ یەک خالی گرنگ ئاراستەی پارتی بکەین کەناتوانێ لەمەدا بلێ وانیە

١/ پارتی لەچەندسالی رابردودا دەیان هەوالی لەسەر بلاو بۆوە لەململانێی لەگەل بەغدا ، هاریکاری بەعسیەکان و هیزە تیرۆرسیتیەکانی کردوە وەک کارتیکی فشار، تەنانەت گوتارەکەی عزت دوریش دەرکەوت لەکوردستانە کەبەپێی ئەو بوتلە ئاوانەی لەپێشی دانرابوو کەتەنیا لەکوردستاندا هەیە . هاوکات چەندین جار مالیکی رەخنەی لەو مامەلەی پارتی لەگەل قاعیدە و بەعسیەکان گرتبوو
٢/ پارتی وتورکیا زۆر هاریکاری بەرەی نەسرە و دەولەتی ئیسلامی لەعیراق و شام لە دژی یەپەگە دا کرد ، کەئەم یاریەی پارتی بەدەر لەناپاکیە نەتەوەیەکە ، زۆر مەترسیدارە، تۆچۆن هاریکاری رێکخراو یان بێدەنگیش دەبێ لە گەشەپێکردنی هیزی وا مەترسیدار لەنزیک سنورت کە ٦ ملیۆن مرۆڤ تیای دەژی ؟ ئەی کاریگەری یان تێکجونی پەیوەندیەکانت لەگەلی ئەو کارەساتانەی لی دروست نابێ ؟ مەگەر ئەزمونی قاعیدە و تالیبان بۆ ئەمریکا و حزب اللە و حەماس دژ بەئیسرائیل لەبەرچاو ناگیڕێ ؟
بەکورتی پارتی بەرپرسیارە لەو تەقینەوەیە نەوەک هەر لەبواری ئەمنی کەئەو بالادەستە بەلکو رەفتارە سیاسیە مەترسیەکانی لەیاریکردن بە وهیزە تیرۆرستانە لەپێناوی قازانجی حزبی و بنەمالەیی ئاوا باجەکەی نەتەوە و خەلکە سڤیلەکە دەیدات. کەسیش نازانێ تاوانەکان لەکوی دەوەستێ و چۆنە ئایا تیرۆرستی ئیسلامیە یان دەزگایەکی هەرێمی ، هەولێریەکانش کەی هەناسەیەکی پاکی ئازادی و دور لەترس ژیان دەگوزەرێنن ،وەئایا راستی ئەو روداوەش ئاشکرا دەبێ ، یان وەک دەیان تاوانی تر لەئایندە دیار دەکەوێ . بەلام دەبێت هەمومان دژا بەگەشەکردنی تیرۆرستیە ئیسلامیەکان بین ، هاوکات ئەمنی قەومی کورد لەسەروی ململانێکانمانەوە بێ

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)