کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگ بە نەوشیروان مستەفا نادەم !

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


دەنگ بە نەوشیروان مستەفا نادەم . من دەنگێکی تر کاندید دەکەم
تکایە خەڵکینە دەنگ بەم دەنگە کاندیدەی من بدەن . دڵنیابن هەڵە نابن ئەگەر دەنگی پێبدەن . چونکە ئەم دەنگە کاندید کراوەی من یەکەمین ئەزموونی ڕاستەقینەی پێڵدانی سەرکەوتنی ڕەهای بەهاکانی ئێوەیە و یەکەمین دەنگی ژیانەوەی شوناسی ژێر هەرەسی گێژاوی لەناوچونی ئێوەیە . تەنها دەنگی زەمینەیەکی لەباری نوێ بونەوەی هەستانە سەر پێ ی ئێوەیە . دەنا ئەگەر دەنگی پێنەدەن . تاڵاوێکی کوشندە بە گەرووی خۆتانا ئەبەن و خاک و ووڵات و خوێن و تاک و هەیبەتی خۆتان لەدەست دەدەن .دەنگ بە نەوشیروان مستەفا نادەم ، من دەنگ بەپڕۆژەی گۆڕان دەدەم ، ئێوەش دەنگی پێمەدەن. من دەنگ بەتاک نادەم ، ئێوەش لەئاست هیچ کەسێکدا بچوک و سوک و کەم ئیرادە و دەستە وەستان مەبن سەنگی قورسایی خۆتان ڕابگرن دەنگ بەزاتی هیچ کەسێک وەک تاکێک مەدەن . ئێوەش دەنگ بەپڕۆژەی گۆڕان بدەن . دەنگ بەپارت و حزبە درۆزنە چەواشییەکانی کوردستانیش مەدەن . دەنگ بە پارتێکی دژ بەدیموکراتیەت مەدەن ، دەنگ بە یەکێتیەکی خائین بە نیشتمانیەت مەدەن.

بەڵام دەنگ بە پڕۆژەی لیستی گۆڕانکاری بدەن
ئەم دەنگەی کاندید کراوەی من دەنگی ئەو پرۆژە گۆڕانکاری یە بۆ یە دەڵێم دەنگی پێبدەن . دەنگی ئەم دەنگە خنکاوە بێدەنگانەیە ، دەنگی ڕاستەقینەی ساڕێژکردنی ژانێکە کە شایانی دەنگ دانە . دەنگی فەڕاش و کەناس و نانەواو قەساب و حەماڵ و بەقاڵ و جوتیار و کرێکار و عەلاگە فرۆش و بۆیاخچیەکان و شاگردو فیتەرو منداڵە ڕووتەنەکانی گەرمیان و ڕوخسارە داڕماوەکەی هەڵەبجە و بێوەژنانی ووڵاتەکەتانە بۆیە دەڵێم دەنگی پێبدەن . دەنگی قوتابیان و هونەرمەند و ڕۆشنبیران و نوسەران و وەرزشەوانانە . نەکەن فەرامۆشی بکەن بەویژدانەوە بەرەو پیریەوە بچن دەنگی پێبدەن . من ئەو کەسەی کە ڕابەری ئەو دەنگانە دەکات ، لە باتی ئەوەی دەنگی پێبدەم ، بەڵکو لە دەنگ دان زیاتر هەر دوو دەستی ماچ دەکەم . ئەو کەسە وەک عەقیدەیەکی ڕوحی پیرۆزی دەکەم .

ڕۆشار 2009-05-15

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە