مەرگ لەپێناوی ئازادیدا ....كیژەكەی سەرجادە
Sunday, 11/09/2011, 12:00
مەرگ لەپێناوی ئازادیدا
شیعر ووتی : نەمفرۆشی
دەبێت وورگی خۆت هەڵگوشی
ووشە ووتی : نەمكەیت بەزێڕ
بۆسواغی تاجی پاشا
تا هەتایە ڕسوا دەژی
قەڵەم ووتی : نەمخەیتە گەڕ
بۆ بەرگری لە تەخت و تاج
تفەنگەكان ڕووت تێدەكەن
ژینیش ووتی : گەر مەراییت لەبیر بچێ
خۆشاوی مەرگت پێدەدەن.
دوای هەموویان ویژدان ووتی :
گەر ئازادیت لەبیر بچێ ،
لەپاش مەرگت بۆ مەزبەلەی مێژووت ئەبەن .
كیژەكەی سەرجادە
شاعیرێ بەناوی كیژەكەی سەرجادە و
خەڵكانی هەژار و بەشخوراو
هۆن بە هۆن فرمێسكی تیمساحی ئەڕشت و
ملوانكی نایابی پێرست و
خستیە نێو گەردنی كیژێكی خواپێداو !
لەولاوەش قرچە قرچ هەڵئەستا
لە جەرگ و هەناوی كیژەكەی سەرجادەی
هەژار و لێقەوماو .
2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست