هه‌قایه‌ته‌کانی مه‌لا سمایل *له‌ چیرۆکی ئه‌فسه‌ره‌ تورکمانه‌که‌ مه‌نتقی تربون

Sunday, 17/03/2013, 12:00


له‌وڵاتێکدا ده‌ژین ((اختلگ الحابل بالنابل)!! نان بۆ قه‌ساب و گۆشت بۆ نانه‌وایه‌! ، به‌سه‌دان که‌س خۆیان خزاندوه‌ته‌ ناو کاری رۆژنامه‌نوسی که‌ هیچ به‌هره‌یه‌کیان تێدانیه‌! رۆژنامه‌نوسی پێویستی به‌ که‌سانی به‌هره‌دارو خاوه‌ن (عه‌قلیه‌تی شیکاری) و (سرعه‌البداهه‌)یه‌ له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ پێویسته‌ که‌سی رۆژنامه‌نوس خاوه‌نی رۆشنبیریه‌کی گشتی و زانیاری جۆراوجۆر بێت ، ئه‌مانه‌ ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتێکی (چواره‌م)ی راسته‌قینه‌ پێک بهێنن، نه‌ک که‌سانێک بواری راگه‌یاندنیان کردووه‌ته‌ کایه‌ بۆ (ئیرتزاق و مشه‌خۆری)به‌سود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ ناجۆره‌ی ئه‌م وڵاته‌ی پێداتێپه‌رده‌بێت ! رۆژانه‌ چه‌ندین نوسینت دێته‌ به‌رده‌ست ،که‌ ره‌گه‌زی هه‌واڵی تێدا نیه‌ ،به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان جۆرێکه‌ له‌ (ئیهانه‌کردن)به‌ عه‌قلی زۆرێک له‌ خوێنه‌ری جدی!
له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا نوسینێکم به‌رچاوکه‌وت به‌ ناونیشانی(چیرۆكی ئەو فرۆكەوانەی ئامادە نەبوو هەڵەبجە كیمیاباران بكات)له‌ نوسینی به‌رێز (شاڵاو محمد).

له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یدا کۆمه‌ڵیک سه‌رنج و تێبینیم لا دروستبو ،هه‌ندێک جار به‌رانبه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵوێست ،یان هه‌ندێک نوسین ،ده‌بێت سه‌ر رابوه‌شێنیت و هه‌نگاوی خۆت بنێیت!
ئه‌م به‌رێزه‌ پێمان ده‌ڵێت : ئایدن مستەفا حەمید ساڵی 1957 لەشاری كەركوك لەدایكبوه‌، وه‌له‌ساڵی 1979 واته‌ له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا په‌یمانگای ته‌واوکردوه‌ ،تائێستا گێرانه‌وه‌که‌ ئاساییه‌، به‌ڵام واته‌ تا په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌ 2ساڵ دواکه‌وتوه‌ له‌ خوێندن! واته‌ خوێندکارێکی ئاسایی بوه‌ ! پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌و ده‌ڵێت:دواتر بەكالۆریۆس دەخوێنێ لەبواری ئەندازیاری میكانیكی ،کورد ناڵێت بکالوریوس ده‌خوێنێت ! کورد ده‌ڵێت ماسته‌ر ده‌خوێنێت ، دکتۆرا ده‌خوێنێت ! له‌ سه‌رده‌می رژێمی پێشودا ، شتێک نه‌بو ناوی فه‌وزابێت له‌ خوێندنی ئه‌کادیمی یان باڵا ... بابزانین ئه‌م خوالێخۆشبوه‌ چۆن چوه‌ته‌ کۆلێجی ئه‌ندازیاری .به‌شی میکانیک .له‌ زانکۆی به‌غداد بوبێت یان زانکۆی ته‌کنه‌لۆجی پاش ئه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌ ،به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ به‌شی میکانیک ده‌رچوانی به‌شی زانستی وه‌رده‌گرێت ئایدنیش پێده‌چێت ده‌رچوی به‌شی زانستی بوبێت و له‌ یه‌که‌مه‌کانی به‌شه‌که‌ی خۆی بوبێت له‌ په‌یمانگا! که‌من گومانم هه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌و به‌ 22ساڵ خوێندنی په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌ به‌ واتا له‌ هه‌وڵداندا سست بوه‌ ! ئه‌گه‌ر وانه‌ بوایه‌ خوێندکارێکی به‌ گموح و زرنگ بوایه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا نمره‌ی به‌رزتری ده‌هێنا له‌ئاستی په‌یمانگا ! یان ده‌یتوانی به‌و ساڵانه‌ی بۆی دیاریکراوه‌ خوێندن ته‌واوبکات که‌ 20ساڵه‌!! بابڵێین له‌ یه‌که‌مه‌کانی به‌شی خۆی بوه‌ ،کاتی خۆی یه‌که‌مه‌کانی به‌شه‌کانی په‌یمانگا هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌بو به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ خوێندن له‌ به‌شه‌کانی کۆلێجه‌کاندا که‌ هاو چه‌شنن ، به‌ڵام گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ چوبم له‌ قۆناغی دووه‌مه‌وه‌ ده‌ستی ده‌کرده‌وه‌ به‌ خوێندن به‌ڵام مه‌رجێکیش هه‌بو له‌ یاساکه‌دا ده‌بوایه‌ دوساڵ خزمه‌تت هه‌بوایه‌ له‌ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تدا پاشان ده‌توانی به‌رده‌وامی بده‌یت به‌و خوێندنه‌ ، 3ساڵی ئه‌وێش بخه‌ره‌سه‌ری که‌واته‌ ته‌مه‌نی بو به‌ 25 ساڵ،وه‌رگرتن له‌ کۆلێجی پۆلیس و عه‌سکه‌ری و هێزی ئاسمانی ته‌نها ده‌رچوانی به‌شی زانستی بۆیان هه‌بو داوا بکه‌ن وه‌ربگیرێن ، وه‌ خوێندنیش سێ ساڵه‌ له‌م کۆلێجانه‌!! پاش ئه‌وه‌ی ده‌رچو له‌ کۆلێجی (‌هێزی ئاسمانی) ته‌مه‌نی بو به‌ 28 ساڵ وه‌ پله‌ی سه‌رازیشی (مولازمی دووه‌مه‌) ،له‌ یاسای عێراقیدا پله‌ به‌رزکردنه‌وه‌ ی ئه‌فسه‌رانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و هێزه‌کانی ناوخۆ سێساڵ جارێکه‌ تا ده‌گاته‌ پله‌ی (رائد)، که‌واته‌ 3ساڵی تر بخرێته‌ سه‌ر ته‌مه‌نی خوالێخۆشبو!! ده‌کاته‌ 31 ساڵ رێک ئه‌وته‌مه‌نه‌ی که‌ (ئیدیعا) ده‌کرێت و ده‌ڵێن له‌ ساڵی 1988 (ئیعدام)کراوه‌، که‌واته‌ ئه‌م خالێخۆشبوه‌ پله‌که‌ی (مولازمی یه‌که‌م)بوه‌ (رائد)نه‌بوه‌ له‌و به‌رواره‌ی که‌ (ئیعدام)کراوه‌!ئه‌مه‌ جارێک یه‌که‌مین که‌لێنی گه‌وره‌ له‌ چیرۆکه‌که‌دا!
دێینه‌ سه‌ر وێنه‌که‌ی خوالێخۆشبو ! له‌ چیرۆکه‌که‌دا هاتوه‌ که‌ پله‌ی ئه‌فسه‌رێتی (رائد) بوه‌، ئێمه‌ پێشتر به‌ زمانی (ره‌قه‌م) سه‌لماندمان که‌ پله‌که‌ی (رائد) نه‌بوه‌ به‌ڵکو (ملازمی دووه‌م)بوه‌ !! گریمان (رائد)بوه‌ !نیشانه‌ی پله‌ی (رائد) ته‌نها (داڵ)ێکه‌و ده‌که‌وێته‌ به‌شی خواره‌وه‌ی (شان)واته‌ نزیک(قۆڵ) واته‌ له‌و وێنه‌یه‌ی که‌ خوالێخۆشبو نیشانه‌که‌ ده‌رناکه‌وێت ! تکایه‌ برواننه‌ شوێنی نیشانه‌ی (داڵ)که‌ له‌ وێنه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌دارانی عێراقدا ! باشه‌ ئه‌م له‌وێنه‌که‌یدا نیشانه‌ی(داڵ)ه‌که‌ ده‌رکه‌وتوه‌و نزیک له‌ به‌شی قوڕگیه‌وه‌یه‌تی ! ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که‌ نیشانه‌ی(داڵ) ده‌که‌وێته‌ نزیک قورگیان بریتین له‌ پله‌کانی (عه‌قید و عه‌قید روکن و عه‌قید فرۆکه‌وان) یان به‌شه‌کانی تری وه‌ک (فه‌نی و مه‌لاح) به‌ هه‌مان شێوه‌ی (عه‌قید) پله‌ی (عه‌میدو لیواو فه‌ریق و فه‌ریقی یه‌که‌م)یش ده‌گرێته‌وه‌ !! ته‌نانه‌ت له‌ پله‌ی (مقدم)یشدا که‌ له‌ (داڵ)و (ئه‌ستێره‌)یه‌ک پێکهاتوه‌ ،داڵه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ ناوه‌راستی شان نه‌ک نزیک قورگ!! که‌واته‌ خوالێخۆشبو ! پله‌که‌ی له‌وپله‌یه‌ی له‌ چیرۆکه‌که‌دا بۆمانی ده‌گێرێته‌وه‌ زیاتره‌ !! به‌ڵکو پله‌که‌ی له‌ نێوان (عه‌قیدو عه‌مید)دایه‌!!!! وه‌ من پیم وایه‌ فرۆکه‌وانی چه‌نگی نه‌ بوه‌ به‌ڵکو (ئه‌ندازیاری فرۆکه‌وان)بوه‌ له‌ بواری (سیانه‌)دا کاری کردوه‌ به‌ حوکمی پسپۆریه‌که‌ی ،جاران هێزی ئاسمانی عێراق له‌رێی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ داوای ده‌رچوانی زانکۆی ده‌کرد بۆ مه‌ به‌ستی (خوێندنی ئه‌ندازیاری فرۆکه‌) که‌ لایه‌نیکی پێکهاته‌ی فرۆکه‌، چ جه‌نگی بێت یان مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندی به‌ (میکانیک)ه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ نسبه‌ت ئه‌وه‌ی (علی حسن مجید)که‌ پێی وتوه‌ ده‌تکه‌م به‌ عه‌قید یان عمید !! راسته‌ رژێمی سه‌دام بۆ ریزی یه‌که‌می سه‌رکرده‌کانی حیزبی به‌عس پله‌ی عه‌سکه‌ری پێبه‌خشین ،ئه‌وانیش خۆیی و (عزت الدوری وعلی حسن المجید) بو ، عدنان خیرالله‌ ده‌رچوی کۆلێجی سه‌ربازی بو له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانداو خه‌ڵکی سلێمانی له‌بیریانه‌ کاتێک دورخرابوه‌وه‌ به‌ ئه‌فسه‌ری ته‌جنید!!! له‌ گه‌ڵ هه‌مو خراپه‌کاریه‌کانی ئه‌ورژێمه‌ زۆرشتی به‌ ئیستحقاقاتی قانونی ده‌کرا به‌ تایبه‌تی له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان ،ته‌نها له و کاتانه‌ی که‌سه‌که‌ یان ئه‌فسه‌ره‌که‌ کارێکی (که‌م وێنه‌) ئه‌نجام بدات پله‌یه‌ک به‌رز ده‌کرایه‌وه‌ !!! باقی تر هێنده‌ لۆجیکی تێدا لاوازه‌ شایانی ئه‌وه‌ نیه‌ وه‌ڵام بدڕێته‌وه‌ !
*
له‌ کۆتایی چله‌کان و په‌نجاکانی سه‌ده‌ی پێشو مه‌لاسمایلێک هه‌بو له‌ ره‌مه‌زاندا له‌ چایخانه‌یه‌کی به‌رانبه‌ر سه‌رای سلێمانی شه‌وانه‌ هه‌قایه‌تی (رۆسته‌می زاڵ) و (شیرین و فه‌رهاد)ی ده‌خوێنده‌وه‌ وه‌ک (راوی) به‌ به‌ش به‌ش واته‌ (حلقات)
بفه‌رمون له‌ گه‌ڵ ئه‌م وێنانه‌ و لینکی چیرۆکه‌که‌!
تکایه‌ برواننه‌ وێنه‌ی شوێنی نیشانه‌ی (داڵ)ه‌که‌ له‌ پله‌ی (رائد)یدا ،وه‌هه‌روه‌ها له‌ پله‌ی (عه‌قیدو عمید)دا!
له‌ وێنه‌ی سێیه‌مدا ویستومه‌ شوێنی (دال)که‌ ده‌رخه‌م کاتێک ئه‌فسه‌ره‌که‌ جلی سه‌ربازی له‌ به‌ردایه‌،که‌سه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌سانی ناو نوسینه‌که‌وه‌ نیه‌




لینکی بابەتەکەی رۆژنامەی هاوڵاتی
http://www.hawlati.co

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە