مه‌ریوان وریا قانع و ژیژک وه‌ک سینتێز (بەشی یەکەم)
Monday, 07/04/2014, 12:00
2743 بینراوە
مه‌ریوان وریا قانع شانی پیاکردوه و به کیلو و به ته‌ن ده‌نووسێت، وه‌لێ ئەگەر که‌سێکی به‌ئاگا نووسینه‌کانی به وردی شیبکاته‌وه و بخوێنێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێت چۆن ئه‌م براده‌ره خۆی کردوه به رێنمایکهر و مورشید و پیشانی خه‌ڵکی و حیزبی سیاسی و که‌سانی سیاسی ده‌دات چی باشه و چی خراپه بیکه‌ن و چ رێگایه‌ک باشه و چ رێگایه‌ک خراپه بیگرنه به‌ر و خۆی کردوه به ئایه‌توڵا و جوانتره پێی بێژن ئایه‌توڵا مه‌ریوان.
کاک مه‌ریوان وریا قانع واده‌زانێت پێزی نووسین بریتییه له زۆربڵێی و هاتوه به شێوازێکی سه‌فسه‌ته‌یی و ههرزانبههاییانه (ژیژیک)ی کردوه به دارده‌ستی خۆی بۆ پێکانی مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی. خوێنه‌ر تێکه‌ڵاوی نه‌کات ئه‌و ژیژکه ژیژکی کوردی نییه به‌ڵکه پیاوێکه خه‌ڵکی وڵاتی سلۆڤانیایه له یوگۆسلاڤیای کۆن.
(Zizek) یا ژیژک کێیه.؟
پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه‌یه له زانکۆی سلۆڤانیا. کاتێک سلۆڤانیا له یوگۆسلاڤیا جیابوه‌وه ئه‌م بۆ سه‌رۆکی سلۆڤانیا بۆ پارتی دیموکراتی لیبراڵ خۆی کاندیدکرد به‌ڵام له هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوو و ئیتر گه‌ڕایه‌وه بۆ زانکۆ. ژیژک کێیه و کێ حساب بۆ ژیژک ده‌کات و کێ ده‌یناسێت و له ئێمه‌ی کردوه به پێغه‌مبه‌ر! ئه‌و خه‌ریکی سیاسه‌ت نیه و مامۆستایه له زانکۆ، که‌سێکی وروژێنه‌ره و کتێب له‌سه‌ر کتێب ده‌ری ده‌کات و رۆماننووس نییه پاره به رۆمان نووسین په‌یدا بکات، به‌ڵام ئه‌و زانیاریه‌ی هه‌یه‌تی ده‌یکات به کتێب و پیشه‌یه‌تی و پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌کات، کتێبه‌کانی هیچ نرخێکی له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی فه‌لسه‌فیدا نییه و بۆ بازاڕه. هه‌روه‌ها مه‌یدان و ئیختیساسی ئه‌و له فه‌لسه‌فه‌دا لێکدنی فه‌لسه‌فه و زانستی ده‌روونییه. مه‌ریوان وریا قانع له‌و ئاسته‌دا نیه هه‌ڵسه‌نگادن بۆ ژیژک بکات. ژیژک مامۆستای زانکۆیه و زانیاریه‌کی زۆری هه‌یه و زانکۆکانی ئه‌مریکا بانگی ده‌که‌ن بۆ موحازه‌ره گووتنه‌وه. له وڵاتان بانگی ده‌که‌ن بۆ سیمیناری فه‌لسه‌فی و گفتوگۆ و لێدوانی فه‌لسه‌فی. له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا که‌س بانگی مه‌ریوان ناکات موحازه‌ره‌ی زانکۆ بڵێته‌وه. زانیاری له‌سه‌ر ژیژک له‌م لینکه هه‌یه:
http://en.wikipedia.org/wiki/Slavoj_%C5%BDi%C5%BEek بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ژیژک چ کتێبێکی نووسیووه هه‌مووی له‌م لینکه هه‌یه:
http://www.bokus.com/cgi-bin/product_search.cgi?authors=Slavoj%20Zizek مه‌ریوان وریا قانع کتێبێکی خوێنده‌وه ئیتر واده‌زانێت ئه‌وه خه‌تی قورئانه و کۆتایی جیهانه. جیاوازی توێژنه‌وه‌ی زانستی و رای شه‌خسی ناکات. ئه‌و کتێب ده‌خوێنێته‌وه به‌ڵام لێی تێنگات و ته‌نها ته‌ماشای وشه‌کان ده‌کات و ناتوانێت پشتی وشه و ره‌سته ببینێت و بچێته قوڵایی بابهتەوە.
له زۆر شتی نووسینی ژیژک تێنه‌گه‌یشتووه. وشه‌ی (Universal)ی کردوه به (گشتی) ، کە ئه‌و مانایه‌ی نییه. له زمانی فه‌لسه‌فی و ئه‌کادیمیدا یونیفێرساڵ به‌و مانایه دێت که فیکرێک، نه‌رێتێک، یاسایه‌ک کات و زه‌مانی نه‌بێت و تایبه‌ت نه‌بێت به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌ت و بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و زه‌مانێك ده‌گونجێت و راسته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 200 ساڵ لهمهوپێش ملپه‌ڕاندنی مرۆڤ ئاسایی بووه و شه‌رعی بووه و فه‌ڕه‌نسییه‌کان ته‌کنۆلۆژیای بۆ دروستکردبوو و پێی ده‌بێژن گیۆتین و به وڵاتانی تریشیان ده‌فرۆشته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ست نادات، یا چاکه له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌ر چاکه، زۆر قیه‌می مرۆڤ له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕێت. ئۆسکار وایڵد نووسه‌ر و ئه‌دیبێکی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا بوو به تومه‌تی نێربازی دایان به دادگا و زیندانیان کردوو و مافی کتێبه‌کانیشیان لێ سه‌نده‌وه و پاره‌ی نه‌ما پێی بژی که له زیندان هاته ده‌ره‌وه ده‌ریانکرد و چوو بۆ فه‌ڕه‌نسا و له‌وێ مرد، وه‌لێ ئێستا له به‌ریتانیا به فه‌ڕمی پیاو له پیاو ماره‌ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی دژی بێت شاربه‌ده‌ری ده‌که‌ن و ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌و یاسایه‌ی نه‌بێت به دواکه‌وتوو و نامۆدێرنی داده‌نێن!، ئۆسکار وایڵد خۆی به پهندکانی به ناوبانگه و په‌ندێکی هه‌یه ده‌بێژێت: (ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌یت مۆدێرن بیت، زۆر زوو نامۆدێرن ده‌بیت!) .
مەریوان وریا قانح له خه‌ڕه‌کی له‌سه‌ر ژیژک هاتوه شت تێکه‌ڵاو ده‌کات و پۆڵپۆت و هیتله‌ر و ستالین و ما‌و سی دۆنگ و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له یه‌ک ریز داناوه که بێ ماناییه. جارێ هیتله‌ر و ستالین زۆر جیاوازن و پێچه‌وانه‌ی یه‌کترین، هیتله‌ر و ستالین سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت بوون به‌ڵام زه‌واهیری هیچ نیه و تێرۆریسته، که ستالین مرد رژێمی سۆڤیه‌ت دژی وه‌ستایه‌وه و خرۆشۆڤ شوێنه‌واری ستالینی هه‌ر نه‌هێشت و هه‌رچی کردبوو هه‌ڵیوه‌شانده‌وه. مه‌ریوان وریا قانع بووه‌به قوربانی پڕوپاگه‌نده‌ی مێدیاکانی وڵاتانی ناتۆ و ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جۆشدانی میلله‌تی خۆیان چ واقیعێک پیشان ده‌ده‌ن ئه‌میش دێت ئه‌وه ده‌ڵێته‌وه و ده‌جوێته‌وه. باشه کاکه مه‌ریوان بۆچی نایه‌ت دیگۆڵ و فه‌ڕه‌نسا بخاته ریزیان که له ساڵی 1960 یه‌ک ملیۆن جه‌زائیریان کوشت و هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی بوون؟! یا جینۆسایدی به‌ریتانیا له هیندستان یا ئه‌مریکا له ساڵانی 1960 دورگه‌ی گارسیای له ئۆقیانوسی هێمن له به‌ریتانیا کڕی و هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی ده‌رکرد و کردی به بنکه‌ی سه‌ربازی، ره‌شه ئه‌فریقیه‌کانی ئه‌مریکا تا ساڵانی 1960 هیچ مافێکیان نه‌بوو و له قوتابخانه‌و رێستوران و پاس نه‌ده‌بوایه تێکه‌ڵاوی سپی ئه‌وروپی بۆنیایه و پاش کوشتن و بڕین ئه‌مجا له کاتی که‌نه‌دی یاسای هاوڵاتیان ده‌رکرد . من له ژیانمدا هه‌رگیز لایه‌نگری مارکسیزم نه‌بووم به‌ڵام نابێت راستی و واقیع له مرۆڤ بشاردرێته‌وه، به گوێره‌ی لێکۆڵینەوەی ئه‌کادیمی تازه‌ی ئه‌مڕۆی زانکۆکانی وڵاتانی رۆژئاو و ئه‌مریکا، روسیا وڵاتێکی کشتوکاڵی دواکه‌توو بوو، سیسته‌می کۆمۆنیزم کردی به وڵاتێکی پیشه‌سازی و ته‌کنۆلۆژیا و تا ساڵانی 1970 له وڵاتانی رۆژئاوا پێشکهتووتربوون. لازه‌ر ئه‌وان دۆزیانه‌وه، یه‌که‌م وڵات بوو سه‌ته‌لایتی دروستکرد و نارد بۆ ئاسمان و هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا له‌رزی لێهات، یه‌که‌م وڵات بوو وێستگه‌ی دائیمی له ئاسمان دروستکرد و له‌وێ بۆ 6 مانگ ده‌مێننه‌وه تا ئه‌مڕۆش ماوه و ئه‌مریکاو رۆژئاوا ئه‌و ته‌کنیکه‌یان نییه و ماوه‌ی 20 ساڵه رێکهوتنینان له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه و پێکه‌وه هاوکاریدهکهن و به‌کاریده‌هێنن، به‌ڵام چین و وڵاتانی رۆژائاواش نیازیان هه‌یه هه‌ر یه‌ک پرۆژه‌ی خۆی دروستبکات.
مەریوان وریا قانح هیچ له سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتوه:
وا ده‌زانێت سیاسه‌ت قسه‌ی ناو کتێبه و وه‌کو خۆی کتێبێکی هانا براند و ماکس ڤێبه‌ری خوێنده‌وه ئیتر له سیاسه‌ت تێگه‌یشتووه و پسپۆڕی سیاسه‌ت و رۆشنبیری سیاسه‌ته. هانا براند وای گوت.... فڵان وای گوت.... ئازیزم قسه‌ی ناو کتێب و سیاسه‌ت زۆر له یه‌ک دوورن و شتێكی ترن. باسی ناکه‌م سیاسه‌ت چییه و چاکتره هه‌ر فێری نه‌بێت و چونکه کاتێک فێربوو پاشان دێته‌وه و فه‌لسه‌فه‌مان به‌سه‌ره‌وه ده‌کات.
مەریوان و کاپیتالیزم:
کاکە مەریوان خۆی کردوه به ده‌مڕاستی کاپیتالیزم و له کاپیتالیزمیش تێنه‌گه‌یشتووه، واده‌زانێت یه‌کێک ملیۆن و میلیارد دۆلاری هه‌بوو ئیتر کاپیتالیزمه.
مەریوان لیبرالیزم:
له لیبڕالیزمیش تێنه‌گه‌یشتووه و لیبڕال به چوار پێنج مانا به‌کارده‌هێنرێت و ماناکه‌ی له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتیکی تر ده‌گۆڕێت. یه‌کێک باوه‌ڕی به هیچ نه‌بێت یان سه‌ر به هیچ فیکره‌ی سیاسی و حیزبی سیاسی نه‌بێت پێی ده‌بێژن لیبراڵه.
مەریوان لە دیموکراتیش نەگەیشتووە:
کاکە مەریوان له دیموکراسیش تێنه‌گه‌یشتوه و واده‌زنێت که هه‌ڵبژاردن هه‌بوو و حیزبی سیاسی زۆر بوو ئیتر دیموکراسیه. دیموکراتی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک نییه، با کاکه مه‌ریوان قانع بێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، بۆچی وڵاتی مه‌کسیک که دراوسێی ئه‌مریکاشه و وڵاتێکی دواکه‌وتووه و دیموکراتیشن و وه‌ک که‌نه‌دا و ئه‌مریکا پێشناکه‌ون، بۆچی؟ مه‌سه‌له له دیموکراتی لیبراڵدا نییه و مه‌سه‌له‌که له شوێنێکی تردایه با کاکه مه‌ریوان هه‌ر نه‌یزانێت باشتره. چین دیموکراتی نیه و لیبڕاڵیش نیه که‌چی به 30 ساڵ بوو به دوه‌م وڵاتی پیشه‌سازی جیهان. رژێمی ئه‌پارتاید له باشوری ئه‌فریقا کاپیتالیزم و دیموکراتی لیبڕاڵی عیاری 24 بوو ، وه‌لێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر سیسته‌می ره‌گه‌زپه‌رستی گه‌مارۆی ئابووری خستبووه سه‌ر، به‌ڵام له ژێره‌وه هه‌موویان یارمه‌تیان ده‌دا و کردبوویان به وڵاتێکی پیشه‌سازی و کارگه و پێشکه‌وتوو. بابی بابم کاکە مەریوان ئه‌م دونیایه زۆر له‌وه ئاڵۆزتره مرۆڤ ناتوانێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو کتێب لێی تێبگات!
کاک مه‌ریوان که خۆی کردوه به ده‌مڕاست و سوره‌ی به‌رله‌شکری کاپیتالیزم و نیۆلیبڕالیزم و دیموکراتی لێبڕاڵ له هیچی تێنه‌گه‌یشتووه و خۆزگه لێی تێبگه‌یشتایه ئه‌مجا خۆی بکردایه به سووره‌ی بهرلهشکریان. زاراوه‌ی دیموکراتی لیبڕاڵ له دوای جه‌نگی جیهانی دروست کرا و کۆن بووه و ئه‌و کتێبی کۆنی ئه‌و ساڵانه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌و زاراوه‌یه به‌رامبه‌ر به دیموکراتی مه‌رکه‌زی به‌ره‌ی سۆڤیه‌ت دروستکرا. پێویست ناکات دیموکراتی بفهلسهفێنی و بیکه‌ی به فه‌لسه‌فه و سه‌ر له خه‌ڵک بشوێنیت. دیموکراتی ئاسانه و ساده‌یه و بریتییه له‌وه‌ی به ڕای میلله‌ت ئێشوکاری کۆمه‌ڵگه ههڵسوڕێندڕێت و میلله‌ت بڕیار بدات چۆن به‌ڕێوه‌ببرێت و كێ سوڵته‌ی بێت و مافی مرۆڤ زه‌وت نه‌کرێت. ئازادی گه‌وهه‌ری ژیانی مرۆڤ و موتڵه‌قه و مرۆڤ ده‌یه‌وێت به ئازادی خۆی بژی. هیچ که‌س سه‌رکه‌توو نابێت که ئازادی له مرۆڤ بسه‌نێته‌وه. که هه‌ڵبژرادن هه‌بوو بۆ ده‌ستنیشانکردنی حکومه‌ت مانای ئه‌وه نییه که دیموکراتییه و لیبڕاڵییه و گه‌ره‌نتی ئازادی نییه. رۆژنامه نووسێکی ئه‌مریکی ده‌یگووت ئێمه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه به‌ڵام ئازادی بۆ ئه‌وانه‌یه که خاوه‌نی رۆژنامه‌کانن!. زۆر دوور نه‌ڕۆین له ئه‌مریکا له کاتی جه‌نگی عێراقدانزیکهی 100 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتاری دژی جه‌نگه‌که نووسیبوو و له‌گه‌ڵ رای حکومه‌تدا نه‌بوو له‌سه‌ر ئیشه‌کانیان ده‌رکران و له‌سه‌ر ئیش که‌س نه‌یده‌وێرا رای خۆی له‌سه‌ر جه‌نگه‌که ده‌ربڕێت له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ری نه‌که‌ن، جا جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێران و سوریای ئه‌سه‌د و عێراقی سه‌دام ئه‌وه‌یه که یه‌ک حیزبییه و له‌ولا دوو حیزبییه و دانوساندنیان کردوه وه‌ک برا به‌شی بکه‌ن.
له‌م نووسینه تازه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڕه‌کی ژیژک، خۆشی نازانێت باسی چی ده‌کات و ده‌یه‌وێت چی بێژێت و باس ده‌هێنێت و باس ده‌بات و باس ده‌جوێته‌وه و وه‌کو خۆی ده‌بێژێت ئه‌مه به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی داده‌نێت و له سیاسه‌تیش تێنه‌گه‌یشتووه!. مرۆڤ چی له فه‌لسه‌فه بکات و فه‌لسه‌فه ناخورێت، فه‌لسه‌فه كشتوکاڵی پێ چاک ناکرێت و مه‌ڕی پێ به‌خێو ناکرێت، فه‌لسه‌فه کۆمپیته‌ر و ته‌له‌فیزیۆن و ئۆتۆمبیلی پێ دروستناکرێت. ئه‌میری کۆنی ئه‌ڵمانیا جوانی گووتوه و ده‌بێژێت (ئه‌گه‌ر ویستت شارێک تێک بده‌یت، بیده‌ره ده‌ست فه‌یله‌سوف.).
کاکه مه‌ریوان ده‌ست له بابه‌ته‌وه ده‌دات که زانیاری لەسەری نییه و شهلوکوێرم دهستناپارێزم پیاده‌کێشێت و بۆ به‌رگری له کاپیتالیزم ده‌بێژێت وڵاتی سوید و وڵاتانی سکاندیناڤی مرۆڤیان کردوه به مشه‌خۆر، ئه‌و براده‌ره ئاگاداری ئه‌وه نییه که سیسته‌می وڵاتانی سکاندیناڤی په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر کاپیتالیزمه‌وه نییه و په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژی حیزبی و سیاسه‌تی حیزبه‌وه نییه. سکاندیناڤ رێخراوێکی نا فه‌ڕمیان هه‌یه که ساڵی یه‌ک جار سه‌رۆکی حکومه‌ته‌کانیان کۆدهبهوه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن چۆن کۆمه‌ڵگه‌که‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن و چ جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بێت و هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه له‌وێ بڕیاریان داوه یه‌ک سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بێت و سیسته‌می پاراستنی کۆمه‌ڵاتیان هه‌بێت (Social protection) و هه‌ر وڵاته‌ش به گوێره‌ی توانای ئابووری خۆی ده‌یچه‌سپێنێت. هیچ له سوید نازانێت و میلله‌تێکی مشه‌خۆر نین وه‌کو کاکه مەریوان وێنه‌یمان پێشان ده‌دات. تا ئێستا دوو سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان هه‌بووه و جێگری ئێستاش سویدیه، زۆری پسپۆڕه‌کانی رێخراوه جیهانیهکان سویدین و هه‌ر یه‌ک له هانس بلیکس و رۆڵف ئێکیۆس سه‌رۆکی لیژنه‌ی پشکنینی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له کاتی رژێمی سه‌دام هه‌ردۆکیان سویدی بوون، ژنێکی سویدی راوێژکاری ئه‌میری قه‌ته‌ره، بورسه‌ی دوبه‌ی چه‌ند ساڵه سویدیه‌ک به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و کردی به بورسهیهکی جیهانی. چوار وڵات له جیهاندا به‌رهه‌می کاغه‌ز و کارتۆنی هه‌یه (ئه‌مریکا، فله‌ندا، سوید، که‌نه‌دا)، زیاد له په‌نجا کۆمپانیای بیۆتهکنۆلۆژی هه‌یه، گه‌وره‌ترین کۆمپانیای جیهانی دهرمانایان هه‌یه (ئاسترا)، چه‌ک له ده‌ره‌وه ناكڕن و هه‌موی خۆیان دروستی ده‌که‌ن، فرۆکه‌ی جه‌نگی (گریپن) دروست ده‌کات و مونافه‌سه‌ی فرۆکه‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریکی و به‌ریتانیا ده‌کات و به وڵاتانی ده‌فرۆشێت و به هه‌موو وڵاتێكی نافرۆشێت مانگی رابووردوو 36 دانه‌ی فرۆشت به به‌ڕازیل، ئه‌مریکا فرۆکه‌ی دروستکرد رادار که‌شفی ناکات سوید پاپۆڕی جه‌نگی دروستکرد رادار که‌شفی ناکات و به ئه‌مریکای ده‌فرۆشێت، ژێرده‌ریای دروستده‌کات و به ئوسترالیا و پاکستانی فرۆشت، سیسته‌می راداری پێشکه‌تووی هه‌یه و دوو کۆمپاناییان (ئێریکسۆن و ساب) رادار دروستده‌که‌ن و به هه‌موو وڵاتانی ده‌فرۆشێت، جگه له چه‌کی تۆپ و ده‌بابه. فرۆشتنی چه‌کیان به وڵاتان سنورداره چونکه حکومه‌ت یاسایه‌کی هه‌یه که نابێت چه‌ک به وڵاتیک بفرۆشێت له‌شه‌ڕ و ناکۆکیدا بێت به‌ڵام به سویسره و به‌رازیل و هه‌نگاریا و ئیندۆنیسیا، هندستان...... ده‌فرۆشن. خاکه‌که‌یان نه‌وتی تیا نیه به‌ڵام چوار کۆمپانیای جیهانی نه‌وتیان هه‌یه، کۆمپانیایه‌کی نهوتفرۆشتنیان هه‌یه و بازرگانی نه‌وت ده‌کات و نه‌وت له وڵاتان ده‌کڕێت و به وڵاتانی تری ده‌فرۆشێته‌وه، سێ کۆمپانیای جیهانی جل دروستکردن و فرۆشتنیان هه‌یه که سوپه‌رمارکێتی له هه‌موو وڵاتان هه‌یه. سوپه‌رمارکێتی مۆبیلیاتی بۆ ناو ماڵ هه‌یه به ناوی ئیکیا و له هه‌موو وڵاتان سوپه‌رمارکێتی مۆبیلیاتی هه‌یه دوو کۆمپانیای لۆری دروستکردنی هه‌یه، کۆمپانیای شۆفڵ و گرێده‌ر دروستکردنی هه‌یه. ئیتر کاکه مه‌ریوان پێم ناڵێیت ئه‌م سیسته‌می سویدی و سکاندیناڤی لە کوێ مشه‌خۆری دروستکردوه ئەمەت له کوێ هێناوه و بۆ چ مه‌به‌ستێکی دروستیکردووه!
کاک مه‌ریوان خه‌ڕه‌کی ژیژکی دروستکردوه و نیشانه‌ی خۆی پێ ده‌پێکێت. وه‌لێ له وڵاتانی رۆژئاوا ره‌جم و به‌رد بارانی ناکه‌ن. کاک مه‌ریوان پاش ساڵانێکی زۆر له هۆڵه‌ندا تا ئێستاش تێنه‌گه‌یشتووه و نازانێت (Critical thinking) چییه و چ رۆڵێکی له شارستانی ئه‌وروپیدا هه‌یه و به‌ردی بناغه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمییه و بۆ ده‌رخستنی راستی واقیع و بابه‌ت و هه‌موو شت بده‌یته به‌ر پرسیار و ژیژک له‌سه‌ر ئه‌وه له زانکۆ‌دا شوێنێکی هه‌یه و بانگی ده‌که‌ن بزان چی ده‌بێژێت و له‌وانه‌یه راستیه‌ک ده‌رخات و که‌سێکی تر بۆی نه‌چووبێت و ره‌جم و به‌ردبارانی ناکه‌ن .
له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات، کاتێک لاو و گه‌نج له‌سه‌ر جاده ده‌کوژرا نووسنێکی له رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوکرده‌وه و نووسیبووی (که‌شێکی شاعیریی هه‌یه) . هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ستی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگه و مرۆڤ هه‌یه. ئه‌وکاته بۆم ده‌رکه‌وت مەریوان وریا قانح هیچ نییه.
کاک مه‌ریوان چه‌ند نووسنێکی پێش خه‌ڕه‌کی ژیژک نووسی، باش بیخوێنیته‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌قلیه‌تێکی موئامهرهییی هه‌یه و بابه‌ت و شت تیۆری بۆ داده‌نێت و هۆی ئه‌وه‌یه و به‌و شێوه‌یه‌یه به بێ هیچ بنه‌مایه‌ک، له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌و دیاره‌یه‌ی مرۆڤ ده‌بێژن (Conspiration thoery) تیۆری موئامهرهیی ئه‌وان جیایده‌که‌نه‌وه له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانیاری بنچینه‌یی چونکه زۆر مه‌ترسیداره و مه‌ترسی تێدایه به هه‌ڵه راستی پێشانی خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵگه بدرێت.
ساڵی رابووردوو کورده‌کان کۆڕێکیان له ستۆکهۆڵم گرت و مه‌ریوان وریا قانعیش بانگ کرابوو، . منیش بۆ گوێگرتن چوم. له تهنیشتیت دکتۆر بورهان یاسین دانیشتبوو. مه‌ریوان وریا قانع گووتی گۆڕان کێشه‌ی ناوخۆی هه‌یه و ره‌خنه‌ی له بورهان یاسین گرت و پێی گوت خۆی بۆ گۆڕان کاندید کردبوو. له‌وێشدا خۆی کردبو به مورشیدی دکتۆر بورهان، به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی نه‌کرد و مامۆستای زانکۆیه له لوند. له‌و کۆڕه‌دا دیسان بۆم ده‌رکه‌وت که کاک بورهان وریا قانع توانای تێگه‌یشتنیشی سنورداره.
کاکه مه‌ریوان براده‌رێکی تری هه‌یه به‌ختیار عه‌لی ئه‌ڵمانی، بۆیه پێی ده‌بێژم ئه‌ڵمانی چونکه 4 ساڵ بوو چووبووه ئه‌ڵمانیا و رۆژنامه‌ی ئاوێنه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کرد و گوتی کاتێک گوێ له ڤاگنه‌ر ده‌گرم ده‌چمه دونیایه‌کی تره‌وه! له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت که‌سێکی فشه‌یه و وه‌لێ خه‌ڵکی تر له غوربه‌ت بیری وڵاتی خۆی ده‌کات و موزیکی ره‌سه‌نی خۆی سه‌بوری به دڵیدا ده‌هێنێت، نووسینێکی زۆری خه‌ڕه‌کی له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی نووسیووه و میلله‌تی خۆی به نزم و چاوێکی سوک پیشان ده‌دات به‌ڵام ئه‌وروپییه‌کان له ساڵانی 900 تا 1200 که کتێبه‌کانی ئیبن عه‌ره‌بی و ئه‌لڕازی و ئیبن روشد وه‌رگێرا ته‌نانه‌ت ناوه‌کانیشیان ده‌کردن به لاتینی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌زانێت زانیاری عه‌ره‌ب و موسڵمانه، چین خه‌ریکه هه‌موو زانیاری رۆژئاوا ده‌گوێزێته‌وه و خۆی به خۆرهه‌ڵاتی دواکه‌وتوو ته‌ماشا ناکات. به‌ختیار عه‌لیش هه‌ر نه‌یکردوه و خۆی به هیگڵ ناگۆڕێته‌وه. نووسینه‌کانی توحفه‌ن و هیچ له فه‌لسه‌فه نازانێت و نازانێت ئه‌لفوبێی فه‌لسه‌فه چییه!، باس ده‌هێنێت و ده‌بات و به ئه‌قڵه‌که‌ی خۆی تیۆری بۆ داده‌نێت که نازانێت و ئاگادار نییه ئه‌و بابه‌تانه له دیراسه‌ی ئه‌کادیمی زانکۆ‌دا به شێوه‌یه‌کی ئێمپیری به ملیۆن لاپه‌ره‌ی له‌سه‌ره، لێڵی ده‌کات و وشه ده‌هێنێت و وشه ده‌بات و رسته ئاڵۆزده‌کات واده‌زانێت ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌یه. ئێستاش له ساڵانی 1960 و 1970 ده‌ژی و ده‌بێت ده‌وری سارته‌ر و ئه‌لبێرت کامیو ببینێت. ئازیزه‌کم کاکە بەختیار سارته‌ر فه‌لسه‌فه‌ی خوێندبوو و ده‌یزانی باسی چی ده‌کات و کامیو خۆی مامۆستای فه‌له‌سه‌فه بوو و به‌ڵام به ئه‌ده‌ب ده‌ریان ده‌بڕی. به‌ختیار عه‌لی چیرۆک‌نووس و شاعیره و فه‌لسه‌فه ده‌نووسێت، به خوێندنه‌وه‌ی دوو کتێبی فه‌لسه‌فه که‌س نابێت به فه‌یله‌سوف. بڕۆ فه‌لسه‌فه بخوێنه‌وه و بزانه فه‌لسه‌فه چییه ئه‌مجا ده‌ست له فه‌لسه‌فه‌وه بده‌ن.
کورد خه‌سڵه‌تێکی هه‌یه زیاتر له میلله‌تانی تر رێژه‌ی فه‌یله‌سوف و شاعیری هه‌یه و واده‌زانن نووسینێکی ئاڵۆزکرد و وشه‌ی هێناو برد ئیتر ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌م رسته‌یه‌م بۆ نمونه له نووسینێکی فه‌یله‌سوفێکی کورد ده‌رهێناوه بیخوێننەوە بزانن چی دەڵێت:
(ده‌رئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجام و بنچینه‌ی شیکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کان)
ئه‌گه‌ر باش تێبنی بکه‌یت ئه‌و رسته ئاڵۆز و سه‌رنجراکێشه هیچ مانایه‌کی نییه!.
ئا ئه‌مانه‌ن له ناو مناڵومهزمی کوردا خۆیان به رۆشنبیر ده‌زانن و خۆیان کردووه به سوره‌ی به‌رله‌شکر. هیج نین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که به زمانی سویدی پێی ده‌بێژن به دوای (bekrftelse) و به زمانی ئینگلیزی وابزانم پێی ده‌بێژن (self-esteem) ده‌گه‌ڕێن و سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ خۆیان راده‌کێشن و بۆ خۆهه‌ڵکێشان و خۆده‌رخستن.
شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی شارستانی بوو، وه‌لێ کاتێک له ساڵانی 1970 به‌داوه رۆشنبیری فه‌یله‌سوف و رۆشنبیری شاعیر و رۆشنبیری حیزبی زۆر بوو له‌و کاته‌وه وه‌کو میزی حوشتر بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا ره‌واندوز زۆر له سلێمانی پێشکه‌تووتر و شارستانی تره.
هه‌ڵه‌ی مێدیایه، ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن مێدیای کوردی که بوونی نییه و ره‌خنه‌ش له خزمخزمێنه‌ی حیزبی سیاسی ده‌گرن، رۆژنامه‌کان له‌سه‌ر هاوڕێی و دۆستایه‌تی شت بڵاوده‌که‌نه‌وه. جێگا ده‌که‌نه‌وه بۆ هاورێ و دۆستی خۆیان و فویان پیا ده‌که‌ن و زلیان ده‌که‌ن، نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و رۆشبیر له هه‌ڵه‌بجه و ره‌واندوز و رانیه و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر و که‌رکوک هه‌یه، ئاستێکی ئه‌ده‌بی به‌رزی هه‌یه به‌ڵام جێگایان ناکه‌نه‌وه. بۆ هه‌واڵه‌کانیش به‌تایبه‌تی مێدیا ئه‌هلیه‌کان یارمه‌تی پاره له رێكخراوی وڵاتانی ناتۆ وه‌رده‌گرن و پێی ده‌ژین، هه‌واڵه‌کانیش ئه‌وان ده‌یده‌ن چی بڵاوبکه‌نه‌وه و ئاڕاسته‌ی بۆ کوێ بێت چونکه که‌س یارمه‌تی به خۆڕایی نادات. خۆ حکومهتیکیش له هه‌رێمدا نییه که له مشوری نه‌ته‌وه‌دا بێت و میلله‌ت و کۆمه‌ڵگه دروست بکات چونکی ئه‌و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که زۆرترین دۆلار و پاره‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵکی پێ بکڕێت.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c0b7f034