کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سروشتی ناکۆکییه‌که‌ی سه‌رانی یه‌کێتی

Saturday, 01/02/2014, 12:00

1878 بینراوە


*- مام جه‌لال مێژووه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌های داوه‌تێ
*- ناوه‌ندی باڵای بڕیار سه‌رناگرێت
*- ئه‌بێت به‌رانێک به‌رانه‌کانی تر ببه‌زێنێت و ملکه‌چیی رانه‌که‌ بباته‌وه‌
*- هێرۆخان تارمایی مام جه‌لالی کردووه‌ به‌ خاڵی لاوازی خۆی
****************

یه‌کێتی نیشتیمانی له‌ لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه‌ ساڵێ 1976 دروست کرا. که‌س ناتوانێت بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌بووایه‌ شتێک ده‌بوو ناوی یه‌کێتی بێت. یه‌کێتی و مام جه‌لال له‌ یه‌کتریی جیا ناکرێنه‌وه‌. بۆیه‌ له‌ ئاماده‌نه‌بوونی مام جه‌لالدا نه‌ مه‌کته‌بی سیاسیی و نه‌ هیچ کام له‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی نه‌یانتوانیووه‌ جێگای بگرنه‌وه‌. ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که‌ مام جه‌لال هه‌یه‌تی ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌هایه‌. که‌س نه‌یتوانیووه‌ بیخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، له‌ لایه‌ن یه‌کێتی یان مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاته‌کانی دیاری نه‌کراون و سنوریان بۆ دانه‌نراوه‌ تا ئه‌مڕۆ ته‌سلیمی یه‌کێکی تر بکرێن. یه‌کێتی وه‌کو زۆربه‌ی رێکخراوه‌ کوردییه‌کانی تر و رۆژهه‌ڵات رێکخراوێک نییه‌ که‌ سه‌رکرده‌ ماف و ئه‌رکی دیاریکراوی هه‌بێت. رابه‌ر که‌سێکه‌ که‌ ئه‌وانی تر ده‌بێت ملکه‌چی فه‌رمانی بن و ئه‌قڵکه‌چی بڕیارو سیاسه‌تی بن. ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه‌ ئاسایی مه‌کته‌بی سیاسیی کارو سیاسه‌تی مام جه‌لالی ده‌گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی. بۆیه‌ کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جگه‌ له‌ مام جه‌لال کێی تر ده‌بێت به‌ خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌ها؟

یه‌کێتی له‌ رێکخراوێکی ئایدۆلۆجییه‌وه‌ به‌ مێژوویه‌کی پڕ خه‌بات و شه‌هیده‌وه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ به‌ ده‌سته‌ڵاتێکی کۆمپانیایی. خاوه‌نی پشکی سه‌ره‌کییش له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ کۆمپانیاییه‌شدا دیاره‌ ده‌بێت مام جه‌لال بێت. ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له ‌ناو یه‌کێتیدا له‌ ناکۆکییدان له‌گه‌ڵ یه‌کتریی نوێنه‌ری بیروڕای جیاواز و مێتودی جیاواز نین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتی و کۆمه‌ڵگا. به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که‌ خاوه‌نی کۆمپانیا، موڵک، سامان و فه‌وجه‌کۆیله‌و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیین. ئه‌وه‌ی که‌ له‌ رێگای ده‌سته‌ڵات و به‌هۆی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ هه‌ر که‌س ده‌ستی که‌وتووه‌‌ به‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ده‌سته‌ڵاتی ره‌های مام جه‌لال له‌م ده‌سته‌ڵاته‌ کۆمپانیاییه‌دا گۆڕاوه‌ به‌ پشکی شێر له‌ خاوه‌نداریی موڵک و ده‌زگاکان. ئه‌م خاوه‌ندارییه‌ش له‌ که‌سه‌که‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ میراتگرانی. ئه‌م راستییه‌ ماددییه‌ سه‌نگی زۆرتره‌ له‌و قسه‌ فکرییانه‌ی ده‌خرێنه‌ قاڵبی قسه‌ی سیاسییه‌وه‌. ده‌سته‌ڵاته‌کانی مام جه‌لال خاوه‌نداریی و میراتگریی رێکیان ده‌خات نه‌ک پره‌نسیپی سیاسیی و حیزبیی. به‌ رسته‌یه‌کی تر، ده‌سته‌ڵات و خاوه‌ندارییه‌کانی مام جه‌لال جێده‌مێنێت بۆ هێرۆخان و کوڕه‌کانی. ئنجا ئه‌وان تا چ راده‌یه‌ک توانیوویانه‌و ئه‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌دا بکه‌ن، ئه‌وه‌یان کێشه‌یه‌کی تره‌. بۆیه‌ رێی تێناچێت ئه‌و ناوه‌نده‌ باڵایه‌ی بڕیار که‌ له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح دروست کراوه‌ بۆ به‌کارهێنانی ده‌سته‌ڵاته‌کانی مام جه‌لال سه‌ربگرێت. دروستبوونی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌م سێ که‌سه‌ له‌ سه‌رو مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه‌ له‌ رووی زانستییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ یه‌که‌م، مه‌کته‌بی سیاسیی به‌ناو مه‌کته‌بی سیاسییه‌. دووه‌م، ئه‌و سێ ده‌سته‌ڵاتداره‌ کاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ ناویاندا ساحه‌که‌ بباته‌وه‌.
سروشتی یه‌کێتی و کولتوره‌که‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ناوه‌ندێک دروست ببێت بۆ بڕیاردان پشتبه‌ست به‌ زانست و پره‌نسیپی سیاسیی. سروشتی کێشه‌که‌ وایه‌ که‌ به‌رانێک به‌رانه‌کانی تر ببه‌زێنێت و ملکه‌چیی رانه‌که‌ بباته‌وه‌.

مام جه‌لال مێژووه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌های داوه‌تێ. هه‌رچه‌نده‌ هێر خان له‌م مێژووه‌دا هاوڕێی بووه‌ و میراتگریشێتی به‌ڵام تا ئێستا شاخی ده‌رنه‌خستووه‌و سه‌ر به‌ردی نه‌گرتووه‌. وه‌خته‌که‌ی به‌ شاردنه‌وه‌و باسی ته‌ندروستیی مام جه‌لاله‌وه‌ کوشتووه‌. تارمایی مام جه‌لالی کردووه‌ به‌ خاڵی لاوازی خۆی.

یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ له‌ حسابی زانستدایه‌ زه‌مه‌نه‌. بۆ هه‌ر شتێک به‌ ئاگابین یان بێ ئاگا:

زه‌مه‌ن سه‌عاتی بۆ راگرتووین.

ئایا شه‌ڕه‌ قۆچی ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به‌رانێکی براوه‌ دروست ده‌که‌ن بۆ راگرتنی مه‌ڕه‌کان پێش ئه‌وه‌ی جه‌ڕه‌سی بڵاوبوونه‌وه‌ی رانه‌که‌ لێ بدات؟

ناسر حه‌فید
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت
2014-02-31





-------------------------------------------------
تێبینی:
رۆژی (30/01/2004)ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی بڕیاری دروستکردنی ناوه‌ندێکی باڵای بڕیاردانی دا له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح. بڕوانه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌:
http://chawdernews.com/Detail.aspx?id=6193&LinkID=9

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)