شێمه‌ی هاڕوونی کێيه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک؟
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
1640 بینراوە
هه‌واڵێکم خوێنده‌وه سه‌رباره‌ت به داڵده‌دانی (قاسم اغا) له لايه‌ن سه‌رۆکی عه‌شيره‌تی هه‌ناره وبۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه . يه‌که‌م هه‌ناره‌يی عه‌شيره‌ت نين به‌ڵکو دێێکه له‌ڕووی جوگرافی ده‌که‌وێته ژێر سه‌ری ڕه‌ش و ئێستا بۆته جاده‌ی سه‌ره‌ک‌ی دێگه‌ڵه‌و ڕێگه‌ی مه‌سيف به‌يه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. . به‌هرامی شێمه‌ی هاڕوون ئه‌و ماڵباته هه‌رگيزشێخ نه‌بوونه و هه‌موو خه‌ڵکيش ئه‌و ڕاستيه ده‌زانێت. به‌ڵکو خه‌ڵکێکی ئاسايی ئه‌و ناووچه بوونه ، دووهه‌م له‌گه‌ل گزنگی يه‌که‌م ده‌ستپێکی شۆڕشی ئه‌يلول . شێمه‌ی هاڕونی باوکی ئه‌و به‌هرامه که ئێستا ووشه‌ی شێمه‌يان بۆ کردۆته (شێخ) جاشێکی ئاساييی بوو و لای حه‌مه‌ی سابيراغای ده‌زيی و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ولێر ئه‌و ڕاستيه ده‌زانێت. که شێمه‌ی هاڕوونی باوکی ئه‌و به‌هرامه که ئيستا بۆته خاوه‌ن قۆناغ ديوه‌خان و ناويان ناوه شێخ به‌هرام . ئه‌و شێمه‌يه له‌سه‌ر پيکاپی شۆفرليتی مۆددێل 1956 ڕاده‌وه‌ستا و عه‌ده‌د ڕه‌شاشی (برن) بوو. لێردا پرسيار ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌و پياوه سه‌رۆک عه‌شيره‌ت بوو بۆ ده‌بوه جاشێکی ئاسايی لای حه‌مه‌ی سابيرێغا؟ ئه‌وه درۆيه شاخداره‌که‌ی سه‌رۆکايه‌تی عه‌شيرتی هه‌ناره سپی ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مێژوو ده‌ڵیت و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ولێريش ده‌زانن ..سێهه‌م له‌دوای ئه‌وه‌ی که حه‌مه‌ی سابيرااغا له ساڵی 1965 له سه‌رێگه‌ی که‌رکوک به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ده‌شتی هه‌ولێر کوژرا و که‌سێکيش نه‌بوو جێگه‌ی حه‌مه بگرێته‌وه ، ئيتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی هه‌ڵات و شێمه‌ی هاڕوونی ده‌رگه‌ی جاشايه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی بۆ کرايه‌وه . کاری بۆ خۆڕه‌پێشکردن کرد و ئه‌وه‌بوو عه‌قيد سالح عه‌زاوی ئه‌وکات مديری ئيستخباراتی فيرقه‌ی دووی هه‌لێربوو شێمه‌ی هاڕوونی کرده سه‌رۆک خاوه‌ن مه‌فرزه‌ی جاش نه‌وه‌ک سه‌رۆک جاش وه‌ک سه‌رۆک عه‌شيره‌ته‌کانی کوردستان که به سه‌رۆک جاش ده‌ناسران. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه‌کی ديکه‌يه که‌شێمه‌ی هاڕوونی نه‌سه‌رۆک عه‌شيره‌ت بووه نه شێخ. شێمه‌ی هاڕوون له جاشێکی ئاساييی بووبه ئامر مه‌فرزه‌ی مه‌رکه‌ز ئيستخباراتی فيرقه‌ی دوو . لای سادق عه‌زاوی هۆکاری ئه‌و کاره و خۆڕه‌پێشکردنه‌ی ئه‌وه‌بوو زۆر دژی بنه‌ماڵه‌ی مه‌رحوم بارزانی بوو ، هۆکاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی باوکی شێمه‌يان له سه‌ره‌تايی شه‌سته‌کان له ده‌ستپێکی شۆڕش و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌رحوم بارزانی کووشتبوو ، هۆکاری ئه‌و کووشتنه‌ش ئه‌وه بوو . له‌کاتی خۆي‌دا که مه‌رحوم بارزانی به‌روسۆڤيه‌ت چوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانيه‌کان ئيتر ژيانيان تاڵ بوو به‌ده‌ست ڕژێمی ئه‌وسای پاشايه‌تيه‌وه به‌شێکی زۆريان له عه‌شيره‌تی بارزانيه‌کان له بارزان دابه‌زين و ڕوويان له هه‌ولێرو دێهاته‌کانی دوروبه‌ری هه‌ولێر کرد. له‌و ماوه‌ی هاتنی خێزانه بارزانيه‌کان باوکی ئه‌و شێمه‌يه که به هاڕونه داوێن پيس ده‌ناسرا و پياوێکی بێ ئابڕو و توند و سه‌رشێت بوو له دێيه‌که‌ی خۆیدا له گوندی هه‌ناره ده‌ست درێژی سکس کرده سه‌ر چه‌ند ژنه بارزانيه‌ک و يه‌کێکيش به‌زۆری له‌خۆی ماره‌کرد و دوای به‌زاوا بوونێ به چه‌ندڕۆژێک ژنه‌ی ته‌ڵاقی دا. ئيتر له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی ئه‌وانيش ئه‌و تۆڵه‌يان له باوکی ئه‌و شێمه‌يه کردوه ، ئيتر ئه‌وه بووه هۆکارێک که شێمه تادوا هه‌ناسه‌کانی دژی کورد و شۆڕشی کورد چه‌کی جاشايه‌تی دانه‌نا تا له شه‌ڕی عيراق ئێران له جه‌بهه‌ی (نه‌وسود) له‌وێ بووه قوربانی قادسيه و ئه‌و شه‌ره‌فه جاشايه‌تيه‌ی بۆ خۆی تۆمارکرد.
گيا له‌سه‌ر پنجی خۆی ئه‌ژێته‌وه.
ئيتر کوڕه‌کانيش بوون به‌جاش و زابتی ئيستخبارات و موخابه‌رات و موسته‌شارو ڕۆژانه خيرالله گلفاح و بنه‌ماڵه‌ی تکرتيه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان جڕت و فرتيان بوو بۆ مه‌لا ئۆمه‌ر هه‌تا به‌هرام قه‌سرێکی له‌به‌رامبه‌ر ماڵکه‌ی خۆی له‌سه‌ر گرده‌که‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر به موڵک بۆ خيرالله گلفاح ی خاڵی سه‌دام درووستکرد بۆ حه‌سانه‌وه‌ی وه‌رزی ئيسراحه‌تی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ميزانيه‌کی ته‌واويش بۆ خزمه‌تکارو و خواردن مه‌سه‌ره‌ف ته‌رخانکرد، هه‌ر له پانای خيرالله گلفاح ودا ناوی شێخ به‌هرام شێخ محمه‌دی له خۆی نا که نه‌شێخه نه به‌سه‌ر شاخانيشدا ڕۆيشتوه، .
مێژووی شێمه‌ی هاڕوونی.
له‌ناوه‌ڕاست شه‌سته‌کان ئه‌وشێمه‌يه ڕه‌بيه‌کی دژه پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر گردی له گووندی مه‌لا ئۆمه‌ر دامه‌زراند. که دواجار کردی به‌خانوو له‌و ڕه‌بيه‌وه په‌لاماری هه‌موو گونده‌کانی به‌ڕانه‌تی و ناووچه‌کانی ده‌دا و که‌مينی بۆ هێزی پێشمه‌رگه داده‌نا، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتا کان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خوێنی هاڕون ی باوکی شێمه که بارزانيه‌کان کووشتيان که گوايه به ويشايه‌ی گه‌وره پياوو کورد په‌ره‌وه‌ر‌ی ناووچه‌که و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕش ئه‌يلول (عوسمان کۆڵه‌کی) بووه که له بنه‌ماڵه‌يه‌کی ناوداری کورده به عشيره‌تی ميربه‌گی ناسراون و له‌و ناووچه‌يه‌ش تاکه پياو که زۆر مه‌ردو به وه‌جهه بووبێت له‌و ناووچه‌يه ئه‌و (عوسمان کۆڵه‌کيه) مه‌رده بووه . به‌هرامی شێمه (شێخ به‌هرام) ئێستا که ئه‌وسا جاش و موسته‌شاربوو به‌هێزێکی گه‌وره‌ی جاش و عه‌سکه‌ر و کۆپته‌ر هێرشيان کرده سه‌ر گووندی کۆڵه‌ک. که گوندێکی ئارام چۆڵ و هۆڵ له پێشمه‌گه که گوايه ئه‌و گونده داڵده‌ی پێشمه‌رگه ده‌دات و پێشمه‌رگه‌ی تێدايه و ئه‌وه‌بوو له‌دوای به‌رگريه‌کی مه‌ردانه‌ی زۆری ڕه‌حمه‌تی عوسمان کۆڵه‌کی و خێزانه‌که‌ی توانيان هه‌ردوو ئه‌و ژن مێرده به نامه‌ردی شه‌هيد بکه‌ن . دياره شه‌هيدکردنی عوسمان کۆڵه‌کی له‌سه‌ر ديفاعکردنی عوسمان کۆڵه‌کی بوو له عه‌شيره‌تی بارزانيه‌کان. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕين . جه‌نابی کاک مه‌سعوود له‌جياتی ئه‌و بنه‌ماڵه جاشه پڕ له خيانه‌ته بداته دادگا. به پێچه‌وانه کرديه که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناووچه‌که‌و و خوێنی عوسمان کۆڵه‌کی هه‌زارنی ديکه به‌فيڕۆ ڕۆيشت ئه‌وه هه‌موو وه‌فای کاک مه‌سعود بوو بۆ خوێنی شه‌هيدان . ئه‌وه‌ی ما بيڵێم شێمه‌ی هاڕوونی تا ئه‌وڕۆژه‌ی گۆڕبه‌گۆڕ بوو له شه‌ڕی نه‌ووسود له جه‌نگی عيراق ئێران وه‌ک سه‌رۆک جاشێک دووژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و شۆڕشی کوردبوو، کوڕه‌کانيش له‌دوای 31 ئاب که له مديريه‌ی ئيستخباراتی عامه بوون به ئيسراحه‌ت هاتنه‌وه‌و له‌هه‌ولێر به‌غدا ده‌واميان ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی پارتی هيچ ڕێگريه‌کيان لێبکات . خوا شاهيده ديسان خوا شاهيده ئه‌وه‌ی نووسيمه يه‌ک حه‌رفی بوختان نيه و هه‌موو ڕاستين و ئێستاش ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه له‌سايه‌ی مه‌سعود بارزانی بوونه‌ته که‌ڵه‌گا له ناووچه‌که به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه، ئه‌و ڕاسگانه شه‌رمه بۆ هه‌موو ئه‌ندامێکی پارتی. دواووته‌م ئه‌وه‌يه تا ئه‌م ده‌قيقه‌يه‌ی قاسم اغا له ماڵی ئه‌و بهرام شێمه‌يه داڵده درابوو تا چونی بۆ سوريا و ئێستاش هه‌ر له‌ماڵی ئه‌وانه . ئافه‌رين بارزانی . بارزانی بيرت چوو که ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه له‌ساڵی 1970 ڕازی نه‌بوون به‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات مه‌لامسته‌فای باوکت بژين و بارگه‌يان تێک نا و چوون بۆ به‌غدا و تا دوای هه‌ره‌سی شۆڕش ئه‌يلول گه‌ڕانه‌وه، ئێستاش چاره‌يان ناچاره چونکه به‌غدا نه‌ما ده‌نا يه‌ک ده‌قيقه له‌گه‌ل کوردا ناژين وه‌که ده‌ڵێن چاويان هه‌ر له جاشايه‌تيه، (بولبولی قوڕعاشق به‌داری زه‌قنه‌بووته.