کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەکەکە: دەمێک بوو دەمانزانی بڕیار گابار پەیوەندیی بە پارتییەوە هەیە!

Saturday, 28/12/2013, 12:00


لەسەر وازهێنان و دوورکەوتنەوەی بڕیار گابار، سەرچاوەیەک لە قەندیلەوە ئەم زانیارییەی خوارەوەی بە کوردستانپۆست دا.
بڕیار گابار ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) و دامه‌زرێنه‌ر، یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ، کە ئیستا لە هەولێر گیرساوەتەوە .
بڕیار گابار ئه‌و به‌رپرسه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌ى له‌ساڵى 1999 په‌یوه‌ندى به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ كرد و دواجار به‌هۆى گرینگى پێدانى جه‌میل بایك گه‌یشته‌ كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه‌جه‌كه‌ و دواجاریش بوو به‌ئه‌ندامى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى گه‌ل، دوایی بۆمان دەرکەوت کە لە ژێرەوە بڕیار په‌یوه‌ندى به‌پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وانیش به‌باشى ئه‌زانن له‌وێ بمێنیته‌وه‌ و بەردەوام زانیاریی لەسەر چالاکییەکانی گەریلاکان کۆبکاتەوە و بۆیان بنێرێت.
هه‌ڤاڵانى په‌كه‌كه‌ هه‌ستى پێده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌ك ده‌یخه‌نه‌ ژێر چاودێرى و ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌رى بكه‌ن به‌ڵام به‌رله‌ده‌ستگیركردنى بڕیار له‌كاتى كۆبونه‌وه‌كانى هه‌ولێر خۆى ئه‌دزێته‌وه‌ و ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قه‌ندیل به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان بڕیار گابار زیاتر له‌ساڵێكه‌ هه‌وڵ ئه‌دات خۆى له‌هه‌موو شتێك بدزێته‌وه‌ و نایه‌وێت بچێت بۆ شوێنێك كه‌ شه‌به‌كه‌ى مۆبایلى لێ نه‌بێت،.
له‌ دیداره‌كه‌ى موراد قه‌ره‌یلان و بارزانى له‌دۆڵى باڵه‌ییان بڕیار داوا ده‌كات ئه‌ویش به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ ببێت و دواتر تێكڕاى زانیارییه‌كان، کە لە دەرەوەی کۆبووبەوەکان باس کراوە دەداتەوە به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان.
له‌ئێستادا به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان-ئێران زیندوو بکاتەوە، بڕیار گابار بەو کارە هەڵبستێت و ئه‌وبكاته‌ سه‌رۆكى ئه‌و پارته‌.
نزیكه‌ى هه‌شتا ڕۆژه‌ بڕیار گابار خیانه‌تى خۆى بۆ قه‌ندیل ئاشكراكردووه‌ و له‌شارى هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و له‌لایه‌ن پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ پارێزگاریى لێده‌كرێت و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون ڤیلایه‌كى پێدراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكى تازه‌ مۆدیل و چه‌ند پاسه‌وانێك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە