نیو سه‌عات دوای به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان.. مه‌سعود شه‌ڕی دژی گۆڕان راگه‌یاند..
Thursday, 03/02/2011, 12:00
مه‌سعود وه‌ک که‌سی یه‌که‌م بۆ پاراستنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، مه‌ترستیی جددی بینی له ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ، به شێوه‌یه‌ک وه‌ک که‌سێک که تووشی هێستیریا دێت و نازانێت په‌لاماری چی ده‌دا یا خود چی ده‌کات ،ئاوا هه‌ڵسوکه‌وتی کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی فوئاد حوسه‌ین به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، هه‌ر دوای نیو سه‌عات له خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که مه‌سعود ته‌له‌فۆنی بۆ هه‌ریه‌ک له‌جه‌لال تاله‌بانی و فوئاد حوسه‌ین و کاروان ئاکره‌یی کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه به‌یانێک دژی به‌یانه‌که‌ی گۆران بڵاو ببێته‌وه و که‌شوهه‌وایه‌کی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له ناو خه‌ڵکی دورست بکرێت و بووترێت:
گۆڕان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ناوخۆ بنێته‌وه.. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی: ئه‌وا یه‌که‌مجاره ئاوا مه‌سعود بۆ خۆی تێڵ بکات بۆ ته‌له‌فزیۆن و په‌له‌یان لێ بکات بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌یانه‌که و هه‌روه‌ها هه‌ر مه‌سعود فه‌رمانی به مه‌کته‌بی سیاسییه ره‌زیل بووه‌که‌ی یه‌کێتی کردووه که هه‌رچی زووه به‌یه‌که‌وه به‌یانێک ده‌ربکرێت ، له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌سعود داوای له جه‌لال کردووه ده‌بێ حکومه‌تیش به‌یاننامه ده‌ربکات ، ئه‌وه‌بوو به‌رهه‌میش وه‌ک کۆیله‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و مه‌سعود به‌یانێکی سووکی ده‌رکرد.
هه‌ر ئیمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : له دوێنێه‌وه مه‌سعود فه‌رمانی به ماکینه‌ی راگه‌یاندنه هه‌زیله‌که‌ی کردووه که ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی ته‌شهیر دژی نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دکتۆر که‌مال میرئاوده‌لی ، بکه‌ن.
درێژه‌ی داێی وتی: ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه ده‌هۆڵ کوتانی پێش شه‌ڕێکی ناوخۆیه که مه‌سعود ئاماده‌کاری بۆ ده‌کات. له سه‌ره‌تای نۆوه‌ده‌کانیش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به هه‌مان شێوه به شه‌ڕی راگه‌یاندن زه‌مینه‌ی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی له دژی خه‌ڵکی کوردستان خۆشکرد، به‌شێوه‌یه‌ک له‌م شه‌ڕه راگه‌یاندنه‌دا زمانێکی ئه‌وتۆی تێدا به‌کار ده‌هات که مرۆ ئێستا له گێڕانه‌وه‌ی شه‌رم ده‌کات ، تا وای لێهات بوو له رادیۆکانی پارتی باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سێکسی هێرۆی ژنی جه‌لال ده‌کرا و ، ببوه باسوخواسی وتاره‌کانیان.
ئیمڕۆش به هه‌مان شێوه مه‌سعود وه‌ک که‌سێکی بێ مۆڕال و دوور له هه‌ر دابونه‌ریتێکی مرۆیانه ده‌ستی راگه‌یاندنه زه‌رده‌که‌ی ئاوه‌لاکردووه بۆ خۆشکردنی زه‌مینه‌ی شه‌ڕێکی دیکه له دژی خه‌ڵکی کوردستان .. فه‌رموون له گه‌ڵ ئه‌و وتار و بابه‌تانه‌ی که له رۆژنامه‌ی خه‌باتی مه‌سعود بڵابۆته‌وه ... ده‌کرێت ئه‌وه‌نده‌ش زیاد بکه‌ین که خه‌بات رۆژنامه‌ی ره‌سمی بنه‌ماڵه‌یه و له سلێمانی ته‌نها 10 دانه‌ی رۆژانه لێ ده‌فرۆشرێت:
رۆژنامەی خەباتی ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژمارە (3690) چوارشەممە 2/2/2011 لە چوار لاپەڕەی رۆژنامەكەدا بەبابەتی جیاواز هێرشی كردۆتە سەر گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا.
لەلاپەڕەی یەكەمی رۆژنامەكەدا، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە‌و تێیدا گۆڕان بەوە تۆمەتباركراوە كە پێش دەركردنی بەیاننامەكەیان لەگەڵ چەند "لایەنێكی دەرەكی" بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت كۆبونەوەیان كردووە.
هەر لەلاپەڕەی یەكەمدا بابەتێك بەناوی رۆژنامەی خەباتەوە نوسراوە كەتێیدا هاتووە "هەرگیز چاكسازی‌و گۆڕان بەتاك لایەنە‌و بەیاننامەیەك ناكرێ، كە ناحەزان لەداڕشتن‌و نوسینەوەیدا دەستیان هەبووە، بەمانایەكی دیكە لەهەرێمی كوردستان ئیرادەیەك هەیە، كە شەرعیەتی گەلیشی هەیە، هەرگیز ئامادەنییە قەوارەكەمان بكەوێتە بەر چەقۆی ژەهراویی ئەم‌و ئەو".
لەلاپەڕەی دووەمی رۆژنامەكەدا، فەیسەڵ دەباغ سكرتێری رۆژنامەوانی مەسعود بارزانی وتارێكی نوسیوە بەناونیشانی "بەیاننامەكەی گۆڕان..دروستكردنی دوبەرەكی‌و هەڵتەكاندانی رەوشی هەرێمە".
لەوتاره‌كەدا دەباغ که کۆنه به‌عسییه‌که، بەیاننامەكەی گۆڕان بە "شەڕانگێز‌و نامەسئولانە‌و چاندنی دوبەرەكی‌و هەڵتەكاندنی رەوشی هەرێمی كوردستان" وەسفدەكات.
هەروەها لەوتارەكەدا هێرشدەكاتە سەر د.كەمال میراودەلی كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم خۆی پاڵاوت "گلەیی ئێمە لەوەدایە هەر بۆ ئیهانەكردنی میللەت كەسێكی هێنا كە تائێستا لەرووی دەرونییەوە كێشەی هەیە‌و لەدەرەوە چارەسەردەكرێت".
هەر لەلاپەڕەی دووەمدا وتارێك نوسراوە بەناونیشانی "بزوتنەوەی گۆڕان یان بزوتنەوەی ئاژاوە رەدووكەوتن".
لەوتارەكەدا هێرشكراوەتە سەر سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان‌و تێیدا هاتووە "ئەوانە مرۆڤێكی دەروون رەش‌و تاكڕەوە لە بڕیارەكانی لەروانگەی رق‌وكینەی خۆیەوە سەرچاوەدەگرن نەك بەپێی فەرزبونی هەلومەرجە سیاسییەكە".
هەروەها فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بە "كەمینەیەكی هەڵتۆقیو" ناودەبات.
لەلاپەڕەی سێ یەمی خەباتدا، بەناونیشانێكی گەورە نوسراوە "نەوشیروان، پیاوە نەخۆشەكەی كوردستان، میللەت هیچ كاتێك قەدری خۆی ناخاتە بندەستی نەخۆشێك، كە چارەسەركردنەكەی وای لێكردووە ترسنۆك‌و بێت‌و روی ئاوەدانی نەبێت‌و تەنها دەیەوێ خەڵك بكاتە قەڵغانی خۆی".
لە وتارەكەدا ، نەوشیروان مستەفا بە "مرۆڤێكی فاشیل‌و دەروون نەخۆش‌و بونی گرێی دەرونی" ناوبراوە.
هەر لەو لاپەڕەیدا د.عەلی تەتەر ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بەیاننامەكەی گۆڕانی بەوە ناوبردوە كە ئامانج لێی "ئاژاوە" نانەنەوەیە.
راشیگەیاندووە "گۆڕان دەیەوێت دەسەڵاتی حكومەتی عێراق بەسەر هەرێمی كوردستان زاڵبكات".
لەلاپەڕەی پێنجی خەباتدا دوو‌و وتار نوسراوە‌و تێیدا بزوتنەوەی گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا بە "كودەتاچی‌و ئاژاوەگێڕی‌و شەڕفرۆشتن" ناوبراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست