نوێنەرانی ئەو پارڵمانە لەسەر چی دەدوێن؟
Tuesday, 24/02/2015, 12:00
دۆستێکی خێرنەخوازم پەیامێکی بۆ ناردم .دەیگوت زۆرم پێ سەیرە تۆ زۆر باسی ئەو دەسەڵاتە دەکەی کە لە باشوور هەیە. خۆ تۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی. بۆ ئەوەندە شت لەسەر ئەوانە دەنوسی.قسەیەکی دیکەی بۆ من سرنجڕاکێش بوو کە گۆیا باسی دوژمن ناکەم.!ئەو قسەیەی زۆر قۆڕ بوو. ئاخر ئێمە وا فێر کراوین بە بیانووی ئەوەی کە دەسەڵات، دەسەڵاتێکی کوردیە، دەبێ هەر چی بەسەری هێناین دەنگ نەکەین. من نەیاری کورد باش دەناسم. بەڵام نەشم دەزانی ئەو کەسەی کە باس لە دەوڵەتی کورد دەکا، فەڕشی سووربۆ بکوژی کورد رادەخەن پاشێن لە کۆشکوتەلاری خۆیاندا میوانداریان لێدەکەن.! گووتم ،کاکی رۆژهەڵاتی من نووسەر نیم. نووسەری زۆری پێدەوێ.زۆرم ماوە ببمە نووسەر. راستە نەهاموتیو بێبەختییەکی زۆرم بەسەر هاتووە وێنەی زۆربەی کەسانی دیکە. بەڵام خۆم بە ئەندامێکی کۆمەڵگای کورد دەزانم لە تەواوی بەشەکانی وڵاتدا. مافی ئەوەشم هەیە رازی دڵم واڵا کەم. مەبەست لەو چەند رستەیە ئەوە بوو کە ببێتە هەوێنی باسێکی سەیر لە ناو هۆڵی پارڵمانێک کە قەت پرسی مێژووی برینداری کوردی پێ چارەسەر نابێ. لەسەر سایتی،،ئاوێنەدا رۆژی١٩/٢/٢٠١٥ بابەتێکی سەیرم هاتە بەر چاو،، ئەویش ئەوە بوو. بەڵام پێش گەیاندنی بابەتەکە ئاماژە بە خاڵێکی سرنجڕاکێش دەکەم.
ماوەیەکی باس لەسەر چوونی مرۆڤ دەکرێ بۆ گۆی مڕیخ، کە هەم هەوای تێدایە ،هەم ئاوی لێ وەگیر دەکەوێ. کە هەردووکیان ماددەیەکی حەیاتی بۆ ژیانی مرۆڤ وگیانلەبەرەکانی دیکە.چەند کەسێک خۆیان نوسیوە بچنە مڕیخ ونەگەڕێتەوە یانی ئەوە سەرەتایەکی تازەیە بۆ ژیانێکی نوێ. خەڵکان بە دزی وئاشکرا خەریکی خوڵقا ندن وتازەگەرایین هەم دوورناس و هەم دیرۆکناسن. بیر لە هەزاران ساڵی داهاتوو دەکەنەوە کە ئینسان بتوانێ ژیانێکی ئاسوودەتری بۆ بڕخسێ.
کەچی لەو بەشە لەوڵاتی عەشیرەت زەدەی کورد لە شوێنێک کە پێی دەگوترێ ،،پارڵمان،، لەو کاتە ئەستەمەدا کە کوردی تێدایە وهەزاران کارمەندوومامۆستای فێرگەکان پارەی بژیوی رۆژانەیان لە سای سەری ،، ئێچیروان بارزانی،، نادرێتێ. کاک فەرهاد سەنگاوی وحیزبە ئایینەکان مشتوومڕیانە لەسەر رۆژی،،نێرینە،، وخەتەنە نەکردنی پیاوان یا ژنان !! فەرهاد سەنگاوی لەسەر لیستی،،یەکێتی نیشتمانی،، دەڵێ: لە مێژ بوو ئەو بابەتەم لە مێشک دابوو! مرۆڤ وادەزانێ بابەتی رزگارکردنی کوردی لە مێشک دابووە.دەڵێ، چەندجاریشم باسکردووە.(حەیف کەس گوێی نەداوەتێ) لە نێوئاخنی فەرموودەکاندا باسی ،، خوداوسرووشتیش دەکا،، کە خودا ئەو شتە زیادیە داوە بە نێرینە یا ژن بۆیە نابێ لێی ببڕدرێتەوە.(وشەی خوداو سروشت پێکەوە بەکار دێنێ تا بڵێن پیاوێکی سکولارە).
فەقیریی وهەژاری، شەڕی داعش،لێکدابڕانی حیزبی، دەنگی جیاواز، دەسەڵاتی ناڕوون، ئیفلاسی سیاسی، قەزکردنی پارە لە تورکیە، داهاتووی لێڵ.،هەڕەشەکانی بەغدا، دەنگۆی دوو بارە بوونەوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی ،دەستتێوەردانی دەوڵەتانی دەورووبەرو سەدان بابەتی گرینگی دیکە باسی لەسەر ناکرێ. بەڵام شەڕ لەسەر ،،نێرینەی پیاو،،یا مێینەی،، ژن دەگاتە چەقەخانەی پارڵمانێک کە کورد لە دژوارترین هەلی مێژوودا لێی تێپەڕ دەبێ. وەرن چاو لێبکەن چۆن دونیا سەیری ئێمە دەکا.بۆ وەرگرتنی چەکی قورس سواڵی هەموو دەرگایەک دەکەن. بۆ بژیوی رۆژانەی خەڵکیش چاوی خۆیان دەنووقێن. نێچیروان بارزانی لە کەسایەتی عەشیرەخوازی خۆیدا ئەوەندە هاتوو چووی بەغداو ئانکارای کردووە کە خەریکی نەتەوەکەمان وەها چووک کاتەوە کە دونیا بمانباتە ژێر پرسیار. نەتەوەیەک کە ئەوە پارڵمانی بێ ئەوانە نوێنەری بن کوا ئەو گەلە وازوو رزگاری دەبێ؟ ئەرێ بەڕاستی ئەو شەڕەی پێشمەرگە دژی داعش دەیکا شەڕێکی نیشتمانی وشەڕێکی رزگاریە؟ یان شەڕە بۆ درێژە پێدانی دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی خۆماڵی؟ داییمە رۆژهەڵاتی کوردستانم لە بەر چاوە، ئەگەر هاتوو لەوێ ئاڵگۆڕ چێ بێ چمان بەسەر دێ.؟ ئاخۆ سەنگاویەکانی ئەوێ کام پڕۆژەیان بۆ چارەسەری پێیە. لە کەمپەکانداناسازێن جا چدەگا بە رۆژگارێک لەوێ بێنە دەرێ. بە بیانووی ئەو کورتە باسە ئاماژەیەک دەکەم بچووک دەکەم بە مێژووی خەتەنە کە لەسەر رووپەڕی ،،، زانستنامەی ئازاد ،،، دەرمهێناوە وکردوومەتە کوردی.
خەتەنەکردنی مەسیح:
یەکێک لە رووداوەکای ژیانی / عیساناسری / کە لە پەڕتووکی/ ئینجیل،، لە ئایەی ٢١ و٢ باسی کردووە خەتەنەکردنی حەزرەتی مەسیح بووە. لە پەڕتووکی ئینجیلدا ئاوا هاتووە. کە عیسا ناسری لە هەشتەمین رۆژی لە دایک بونی(دەڵێن رۆژی یەکەمی ژانویییە) لەدایک بووە ئەو کات ،،خەتەنەکراوە،،. بە پێی / هەڵا خا / کە کۆمەڵێک لە یاسای شەرعی سەربە یەهوودە کاتێک منداڵێک لە دایک دەبێ ئەگەر کوڕ بێ پێوستە لە هەشتمین رۆژی لە دایەک بوونی بە پێی مەراسیمی شەرعی لەسەر ناوی،،، خەتەنە سووران،،، دەبێ خەتەنە بکرێ.(ز،ن،ا،). وابزانم خەتەنەسوران لە لای کوردیش هەیە.ئەگەر بە قسەی ف،سەنگاوی بێ دەبێ خودا لە بیری چوبێتەوە کە نەدەبوایە حەزرەتی عیسا خەتەنە بکرێ!
من پێم وایە ئەو کارە لە مەسیحییەتدا بە مانای قەبوڵکردنی خەتەنەکردن نێێە لە ئایینی ئیسلامدا.ئەوە مێژوویە ومەسیحیش پێش ئیسلام بونی هەبووە. پاشێن بۆ ئەو یاسایە ئاڵوگۆڕی بەسەرهاتووەمن نازانم. هەر بۆیە یەکێک لە جیاوازیەکانی مەسیحییەتو ئیسلام لە ئاست خەتەنە کردنی ژن وپیاوە کە وێک ناچن. مەبەستی سەرەکی من ئەو پارڵمانەی لە هەولێرو ئەو نوێنەرانن کە خەڵکی ئێمە ناردوویاننە پارلمان خەڵک بۆبژیوی رۆژانەی دەستکورتە کەچی شەڕ لەسەرنێرینەی پیاو یا مێینەی ژنە. ئەگەر سرنج بدەن ئەو رۆژانە بابەتێکی کوێرانەی ناسیونالیسمێکی کوێر پەیتا پەیتا لەسەر مێدیای دەسەڵات دووپات دەبێتەوە. ئەویش ئەوەیە کە: رۆژانە پێشمەرگە شەهید وبریندار دەبێ، سەردەمی شەڕێکی مەزنە،وڵات لە قەیراندایە، کوردوستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێو،،،،،،، دەیان قسەی بێتامی دیکە. هەمووی بۆ ئەوەیە کە دەمی خەڵک بگرن تا ناڕەزایەتی دەرنەبڕن. دەبێ لەکا مەسعود پرسیار بکرێ؟ ئاوا دەوڵەتی کوردیمان بۆ دادەمەزرێنی؟ گوتنێکی کوردی هەیە کە دەڵێ: گاڕانیان بە خڕی دەبرد، لە مانگا بەڵەکیان دەپرسی. سەنگاویەکانی ناو پارڵمان ودەفتەری سیاسی،ی،ن،ک، لە خەمی پاراستنی خۆیاندان. یەکیان لەسای نێرینەو مێینەی ژن وپیاو ژیانی دەگەڕێ.ئەوی دیکەشیان کوڕە هاژارێکی وەک کاوە گەرمیانی ترۆر دەکاو لێمان دەبێتە قارەمان!
جەعفەر کەریمی
٢٣/٢/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست