یەکێتی و پارتی دوبارەدەیانەوێت خەلکی باشوری کوردستان لە خشتە بەرن
Monday, 20/07/2009, 12:00
هەلبژاردن و دەنگدانی هاولاتیان لە هەمودونیادا و بەتایبەتی لە ولاتانی دیموکراتیدا مافێکی سەرەتایی گەلەو ئەوولاتانەی ئەم پڕۆسەیان تێدا ئەنجام دەدرێ بە ئامانجی هەلبژاردنی لایانێک یان حزبێک یان کەسایاتی یەک بۆ بەرێوە بەردنی وولات .
لە ناوەرۆکدا هەلبژاردن لە پێناوی گۆرانکاری لە سستەمی بەرێوە بردنی ولاتدا ئەنجام دەدرێت تاوەکو ئەو گیرو گرفتانەی کە گەل هەیەتی لە رێگەی بەرێوبردنێکی نوێ یان پیلانێکی نوێوە چارەسەر بکرێن. لە هەرێمی باشوری کوردستانیش بریارە 25-7هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان ئەنجامبدرێت.لە ئێستادا ململانێکانی هەلبژاردن لە نێوان قەوارەجیاوازەکاندا دەستی پێکردووە و ئەمەشیان هەروەکو هەموشتەکانی لەرابردودا دەکران پڕوپاگندە و ململانێکان شێوازێکی نادیموکراتی پێوەدیارە بەوەی
1- هەردو حزبی دەستەلات داری کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەبودجەیەکی زۆرەوە و بە بلاوکردنەوەی پارەو دابەشکردنی دیاری جۆربەجۆر بەسەر هاولاتیاندا. لە پێناوی ئەوەی لە هەلبژاردنەکاندا دەنگی زۆرتر بەدەست بهنن دژایەتی رکە بەرەکانیان دەکەن
2- یەکێتی و پارتی بەبونی کەنالی راگەیاندنی جیاوازەوە و. دوبارە بەسود وەرگرتن لەبودجەی میلەت .پروپاكەندە دەکەن بۆ خۆیان و لە هەمان کاتیشدا ئەو رۆژنامەو کە نالە میدیایانەشی کە پشتگیریان دەکەن کە لە ناوەرۆکدا ئەوانیش خاوەنداریەتیان دەگەرێتەوە بۆ خۆیان واتە بۆ لیستی کوردستانی
3- کۆمەلێک کردارو رەفتاری ناشیرین لە لەیان هەوادارانی هەمو قەوارە و لیستەکانەوە دەکرێت کەئەمەش دوبارە ناشارستانیەتی و تێنەگەشتن لە مانای هەلبژاردن دەردەخات
وە لە هەمان کاتدا هەردو حزبی دەستەلات دار لیستەکانی تری ناو هەلبژاردن تۆمەت باردەکەن .کە ئەمەو لە کاتێکدا ئێمە هەمومان سیاسەتی رابردوی ئەوانمان بنیوە کە چۆن هەلدەستن بە ئەنجامدانی کارێکو لە پاشدا ئەیکەنە بەرهەمی نەیارەکانیان
لێرەشدا دەبێت ئەوە بە بیر هاولاتیان و هەردو بێنینەوە . ئەو یەگرتنەوەی یەکێتی و پارتی نیشانەی ئەوپەری شکستو دارمانیانە لە ناو جەماوەردا هەر بۆیە بە ناچاری هەردوکیان لە یەک لیسدا بە ناوی لیستی کوردستانیەوە بەشداری لە هەلبژاردنەکاندا دەکەن و لە هەمانکاتدا دەیانەوێت بە دیوێکی تردا پیشانی جەماوەری بدەن کە گوایە ئەوان لە بەرژەوەندی گەل یەکیان گرتوە
لەروی خزمەت گوزاریو بوجەشەوە
لە کاتێکدا مانگانە هەریەکە لەودوحزبە 30 بۆ35 ملیۆن دۆلار لە بودجەی گەل دەخەنە ناو خەزێنە شاراوەکانی خۆیانەوەو
لە هامانکاتیشدا لە ناو هەندێ لە گەرەکەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا ئاوی خواردنەوەو هێلی کارەبا نیەو هەندێ لە جادەکان خۆلن و یان دروست کراوی سەردەمی رژێمی بەعسن
لە کاتێکدا زۆربەی گوندەکان تۆری ئاوی خواردنەوەو کارەبایان نیە خوێندنگەو بنکەی تەندروستیان نیە تاوەکو لە داهاتودا نەسلێکی نەخوێندەوار لە گوندەکاندا دروست بێتو وە بەهۆی نەبونی خزمەت گوزاریەوە لادێکان جێبهێلنو بێنە ناو شارەکانەوەو ببنە پارێزەری دەستەلاتەکەیان و هێچ بۆچونێکی جیاوازیان نەبێت لە بەرامبەر قسەزلو بەرژەوەندی پارێزەکانی ئەواندا
یەکێکی تر لە کەمو کورتیە هەرە گەورەکانی ئەم حکومەتی حزبە لە رابردو ئێستاشدا نە بونی پلانە لە سستەمی بەرێوە برددنی ولاتدا بۆنمونە کوردستان جگە لە سامانی سروشتیو کانزایەکان خاوەنی زەویەکی زۆر بە پیتە لە بواری کشتوکالو ئاودێریدا بە هۆی هاوکاری نەکردنی جوتیارانەوە و پێنەدانی کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکال بە ناچاریەوە کۆچی دانیشتوانی لادێکان بۆ شارەکان هەر بەردەوامە لە شارەکانیشدا ناچاردەبن ببنە پارێزەری دەستەلاتی حزبەکان
بەمەش ژێرخانی ئابوری زۆر بەتال ماوەتەوە و سەرەتایی ترین بەرهەمی کشتو کالیو سەوزەو میوە لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمەوە هاوردەی ناوەوە دەکرێت
ئەمەو لە کاتێکدا بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەگەر بودجەی حکومەتی فیدرال نەگاتە هەرێم ناوچەکە بەبێ بودجە دەمێنێتەوە. چونکە خاوەنی هیچ جۆرە بەرهەمێکی ناوخۆیی گرنگ نیە وە دۆخەکە دەگەرێتەوە بۆ سالە کانی سەرەتای راپەرین لەم کاتەشدا دوبارە گەل زەرە مەند دەبێتو هەروەکو سەرەتای راپەرین کە مامۆستایان بەبێ بودجە وانەیان پێشکەش دەکرد
کە واتە دۆخەکە دوبارە دەگەرێتەوە بۆ گەل بەلام مەسئولەکان خۆیان ژێرخانی ئابوریان ئەوەندەبەهێزە کەدەتوانن زۆر بە شاهانەیو بەبێ کاریگەری بژین
بۆیە من لێرەدا داوام لە گەنجان بەکور و کچەوە لە باوکانو دایکانی بەرێز لە کاتی دەنگداندا بیرلە ژیانی داهاتوی خۆیانو رۆلە کانیان بکەنەوە بە هچ جۆرێک رێگەنەدەن ئەم دوو حزبە دوبارەحکومەتی حزب پێکبهنن و لە سەروەتو سامانەکانی گەل بخۆنەوە داواشدەکەم ویژدانانە دەنگ بدەن
چیتر تایبەتمەندیە عاتفیەکان بریارمان بەسەردا نەسەپێنن و ئتر بەسە بۆ مەسئولە ورگ زلەکان لە سەر شاشەکان دانیشنو قسەی زل بکەن و خەلک بخەلە تێنن. وە دەشلێم هەمو ئەو پرۆژانەی کە کراون هەمویان بە فشاری گەل بوە. یان مەسئولێک گەرەکێ یان گوندەکەی خۆیی ئاوەدان کردوەتەوە.وە ئەو گەرەکو گوندانەشی بێدەنگن هەر وەکو خۆیانو بەبێ هیچ خزمەت گوزاریەک ماونەتەوە لە کاتێکدا دەولەت دەبێ لێپرسراو بێت لە بەرامبەر گەلداو بەبێ هیچ فشارێک پیلانی درێژخایان و کورت خایانی هەبێت بۆ خزمەت کردنی هاولاتیان و هەولی یەکسانی لە ناو شارو گوندەکاندا بدات .لە پێناوی بوژانەوەی کەرتی کشتو کالیدا دەبێت یارمەتی ئاژەلداران بدادت تاوەکو بەرهەمەکان پێداویستیەکانی ناوخۆ پر بکەنەوە
بە لام بە داخەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەت نین بەلکو دو حزبن لە شێوەی گروپی مافیاییو لە رابردودا هەریەکە و ناوچەیەکیان داگیر کردبو هەرهاولاتیەکیش نارەزایی دەربریایە دەم کوت دەکراو لە ئێستا شدا بە هۆی فشاری دەرەکیو کەمی جەماوەریەتیان یەکیان گرتوەو دەیانەوێت دوبارە خەلک لە خشتە بەرن بۆیە پێیان دەلێین نەخێر ئەمجارە ناتوانن لە خشتە مان بەرن لە کۆتاییدا دەلێم گرنگ ئەوە نیە چی بەسەر ئێمەدا هات بەلکو گرنگ ئەوەیە چی بکەین تاوەکو ئەو رابردوە دوبارە نە بێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست