کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان نیهاد بارزانی موڵکی خه‌ڵک داگیر ئه‌کات

Friday, 21/09/2012, 12:00


له‌سه‌رچاوه‌کی باوه‌ر پێکراو که‌ خاوه‌نی مولکه‌کانن ده‌ڵێن نیهاد بارزانی
٤۰۰دۆنم زه‌وی داگیر کردوه‌ ، پڕۆژه‌ له‌سه‌ری دروست ئه‌کات ، له‌ گونده‌کانی سه‌ر به‌شه‌قڵاوه‌ خاوه‌نه‌کانی به‌مه‌ ده‌زانن، به‌ڵام نیهاد ده‌ڵێت با بچن شکات بکه‌ن ،له‌ حکممه‌ت ته‌عویز وه‌ربگرن.
یه‌کێک له‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌کان غیره‌ت ده‌داته‌ به‌ر خۆی و ده‌چێت محامی ئه‌گرێت، که‌ کوره‌کانی عوسمان به‌گی شه‌قلاوه‌یه‌، بۆ ئه‌وه ی زه‌ویه‌کانیان بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌ ، یه‌کسه‌ر خۆێ به‌محامیه‌که‌ ئه‌ڵێن با ده‌عواکه‌ سه‌حب بکاته‌وه‌ ، ته‌بعه‌ن به‌ ته‌هدید، چونکه‌ له‌لای وان هه‌موو کوردستان مولکی وانه‌ ، هه‌ر کاته‌ی ئه‌وان پێویستیان به‌ زه‌وی، یان هه‌ر مولکێک بێ ده‌بێت بێ پرس کردن به‌خاوه‌نه‌که‌ی ، بۆ خۆیانی ببه‌ن ،له‌م لایه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌لێت چاکسازی ئه‌که‌م، به‌ڵام خۆیان ئه‌م چاکسازییه‌ نایانگرێته‌وه‌، هیچ که‌له‌نێک له‌م ووڵاته‌ نه‌ما داگیری نه‌که‌ن.هیچ بازرگانیه‌ک نه‌ما نه‌یکه‌ن ، به‌ سه‌ر ئه‌م میڵه‌ته‌ داماوه‌،سه‌د خۆزگه‌م به‌ کفن دز.ڵه‌گه‌ڵ یه‌کێک به‌ناو له‌ لێژنه‌ی چاکسازی سه‌رۆکی هه‌رێم کار ده‌کات باسی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌م بۆکرد ،ووتی ئه‌مجاره‌یان سه‌رۆک کاری له‌سه‌ر ده‌کات زۆڕ جدیه‌وه‌! ،زۆر زه‌وی بۆ حکومه‌ت گه‌راوه‌ته‌وه‌!!،به‌ڵام من له‌گه‌ڵ بیروو رای ئه‌وو نه‌بوم،زۆڕ نه‌موونه‌م بۆ هێناوه‌ وه‌تی راسته‌ به‌ڵام یه‌ شتا ماوویه‌تی،پاش سا ڵێک وو چه‌ند مانگێک،هیچ دیار نیه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌که‌که‌سانی ناوبنه‌ماڵه‌ دژی ئه‌م چاکسازیه‌ن که‌س ناتوانێت ناوی ئه‌وان بدات بدات که‌ چیان بردووه‌ ،وه‌ به‌رده‌ووام چیتر ئه‌به‌ن،ئه‌گه‌ڕ چه‌نکه‌سانێک له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌کانیان وه‌ستا بۆ ماووه‌یه‌ک ،هه‌ر کو‌رانی به‌ناماڵه‌ بۆیانیان گه‌رانده‌ووه‌ به‌ چه‌نده‌ها ده‌فته‌ر دۆڵار!
براده‌رێک ئه‌ناسم ناوه‌که‌ی لامه‌ وتتی من چه ند دۆنم زه‌ووی زه‌راعیم کرده‌ قه‌تعه‌ هه‌مووم فرۆشته‌وه ، تۆزێک رێگڕێان لێم کرد ،کابرایه‌ک که‌ له‌ مه‌کته‌ب سارۆک کار ده‌کات به‌ ۲۵ ده‌فته‌ر دۆلار هه‌موو معامه‌له‌کمی کرد به‌ قانوونی ،ووتی ئه‌گه‌ر زیاتڕیش به‌ده‌ن ئه‌وا به‌ناوویشتان ئه‌که‌م ئوه‌یه‌ یاسا سه‌روه‌ره‌که‌ی ووڵاتی ئێمه‌،ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پاره‌ هه وڵ ئه‌ده‌ن جاریگه‌کی وه بۆ ماده‌ی ۱٤۰هه‌وڵیان دابا ئێستا جێ به‌ جێ ئه‌کرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە