ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک بزنه‌که‌ی لێ هاتووه هه‌رچی ده‌کات بۆی ناشاردرێته‌وه
Tuesday, 30/09/2008, 12:00
1744 بینراوە
بۆیه مه‌سعودیش داوای ئاشتبوونه‌وه له میلله‌ت ده‌کات له ڕێگای ڕۆژنامه‌وانانه‌وه.
ئه‌م دووحیزبه خێڵه‌کی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی هه‌ر له ڕۆژی دامه‌زراندن وململانێکانیانه‌وه به‌درێژایی ده‌یان ساڵی ڕابووردو ،تا یه‌که‌م په‌ڕله‌مانی کوردستانی فت فتی فیفتی فیفتی که‌م یا زۆر بۆیان چووه سه‌ر کڵاوبنێنه سه‌رلایه‌نگرانی خۆیان وگه‌لی کورد له باشوور‌و هه‌رجاره‌ی به به‌هانه‌یه‌ک که‌وتنه خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک:
جا‌ش،پێشمه‌رگه،شاخ، شار،کوردایه‌تی،کۆڵوانه سوور ،کۆڵوانه زه‌رد،کۆڵوانه سه‌وز،به‌عس،ئێران،تورکیا،مارکسیزم. ماویزم،سۆسیالیستی ئینته‌رناسیۆنال ،بۆرژوازی،خێله‌کی،بنه‌ماڵه،باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ، 66و 31ئاب،شه‌ڕێکی تری براکوژی گومرگی، ئیبراهیم خه‌لیل،کوشتن وڕاوه‌دونانی پ.ك.ك بۆ میتی تورکی و ئیبراهیم بۆڕی، معاره‌زه‌ی عێراقی، ئیئتلافی شیعه، برا سوننه‌کان وه‌رن بۆ هه‌ڵبژاردن وبه‌شداری کردن،هاوپه‌یمانی کورد وئه‌مریکا و ڕازی کردنی دڵی ئه‌مریکا،کوردستان وه‌ک نمونه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ هه‌موو عێراق، دروست کردنه‌وه‌ی بوابه شرقیه‌ی وگن عربی،مجلس حکم ،هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ندێک له ئه‌نفال کراوه‌کان و ڕشتنی فرمێسکی تیمساحاوی، ته‌وافوقی سیاسی، ماده‌ی 140 دیمستۆراو،32% ی دابه‌ش کردنی شاری که‌رکوکی تاڵه‌بانی ودڵی کوردستان،وه‌زیری هه‌رێم بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان،هێنانی خواردن وده‌مانی به‌سه‌رچوو بۆ کوردستان له‌لایه‌ن بازرگانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه، مشکی تۆپیوو له ناو شیری منداڵ ،لێدانی چاڵی نه‌وتی وگرێبه‌سته‌کانی و فرۆشتنی نه‌وتی ڕه‌ش به قاجاغ،ڤیلاکانیان له‌ئه‌وروپا وهه‌ندێک شوێنی تری جیهان، خه‌ته‌ری ده‌ره‌کی له‌سه‌رمان وه‌ختی ره‌خنه نێ یه لێمان گه‌ڕین با هه‌ندێکی تر بدزین، ئاشبه‌تاڵی قه‌ره‌ته‌په‌وسه‌عدیه‌و جه‌لاولا و خانه‌قین،به‌ته‌وافق به ته‌وإفوق ئه‌م جاریش هه‌ربه‌ته‌وافوق و هه‌زاران تڕو ته‌شقه‌ڵه‌ی تر.
ئیدی دوای ڕووخانی به‌عس وله ده‌ست دانی تاکه هه‌لێکی میژوویی له مه‌ڕ دیاری کردنی سنوری ئیداری کوردستان به هۆی گه‌مژه‌یی سه‌رکردایه‌تی کورد و‌هاتنی ئه و بودجه زۆره ودزینی و وبڵاوبونه‌وی گه‌نده‌ڵی ئیداری وئه‌خلاقی ، گه‌وره ده‌ی ڕێژی بچووک پێ ی لێ ده‌خا، ودرۆو ده‌له‌سه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیان وعلوج وماستاو چی کانیان.ئازاردانی رووحی 90% ی تاکی کورد له به‌ر نه‌بوونی ئینتیمای حیزبی.
فشاری نه‌فسی به‌ده‌نی له ڕێگای 17 ساڵ بێ کاره‌بایی ونه‌بوونی ئاوی خاوێن، به‌ڵام قه‌ڵاچوالان ودوکان وسه‌ری ره‌شیان به ڕۆژی نیوه‌ڕۆش گڵۆپی ساڵی ئیستقابالیان هه‌ڵکرابوو. ئیدی به ده‌ردی ڕه‌سووی نادری ده‌ڵی چی دیتان بۆ باسبکه‌م وئه‌نگۆ له‌من باشتر لێ ی ده‌زانن.
به‌هه‌رحاڵ عه‌یب و عارو بێ شه‌رمی کانیان له جیاتی خۆ چاکردن ڕۆژ به رۆژ زیادی کرد که ئیدی له تام ده‌رچوو وجیهانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به ئه‌مریکاو ئه‌وروپا وبه‌غدای پایته‌ختیان پێ یان زانین. ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک غیره‌ت وئابڕووسیفاتی مرۆڤایه‌تیان تێ دا بوایه یان بۆ لای گه‌ڵ ده‌گه‌رانه‌وه یان سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرت وگۆڕیان به ده‌ستی خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵ ده‌قه‌ند.
ئێستاش کار له کار ترازاوه‌وده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک بزنه‌که‌یان لێ هاتووه هه‌رچی هه‌وڵی داپۆشینی ده‌ده‌ن بۆیان ناشاردرێته‌وه. ئه‌وه‌تا تازه به تازه مه‌سعودی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌منترین حیزبی دنیا‌و خاوه‌نی کۆنتۆی دوو ملیارد دۆلاری به ته‌نها خودی خۆی، به درۆیه‌کی زۆر زلتر له جاران ده‌یه‌وێت به ناوی لیژنه‌ی دژه گه‌نده‌ڵی وه، به کڵاو و شه‌ده‌و جامانه‌که‌ی سه‌ری عه‌زیز محه‌مه‌د پاشی بزنه‌که‌مان بۆ داپۆشێ .
داواده‌که‌م له هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه وانانه‌ی که هه‌ڵ ده‌ستن به م چاکه‌و پیاوه‌تی وسوڵحه‌ی نێوان میلله‌ت وده‌سه‌ڵات .با پێش هه‌مووشتیك له وێ وه ده‌ست پێ بکه‌ن ،جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم ببه‌نه ماڵی سۆرانی مامه حه‌مه‌و هێرش مه‌سیفی ودکتۆرعبدلستارگاهرشریف.
به‌ره‌وئۆپۆزسێۆنێکی کارامه، ئه‌ی کاک نه‌وشیروان وجه‌وهه‌رنامیق وچوارحیزبه‌که وهه‌موو خوێنه‌رانی کوردستان پۆست وهاووڵاتی وئاوێنه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانی باشوورڕۆشنبیران.