مامۆستا باپیری به‌ڕێز، بۆ وا له‌و خوێندکارانه ده‌که‌یت..چاوه‌که‌مان
Thursday, 14/04/2011, 12:00
ئێمه‌وه‌کو چه‌ند خوێندکارێك له قوتابخانه‌ی(پشده‌ری بنه‌ڕه‌تی)له‌قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان به‌ناوی مامۆستا(باپیر)به‌زۆر پرچمان پێ چاک ئه‌کات که‌وا له‌هه‌مان کات دا ئه‌وبڕیاره له‌هیچ قوتابخانه‌یه‌ک نیه به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان ئه‌ڵێت ئه‌وه بڕیاری ته‌ربیه‌یه به‌ڵام ئێمه‌چووین بۆته‌ربیه له‌وێ گوتیان شتێکی له‌وجۆره ئه‌سڵوئه‌ساسی نیه گوتیان به‌دڵی خۆتان پرچ تان درێژ بکه‌ن به‌ڵام له‌هه‌مان کات دا پرچمان ئه‌وه‌نده‌ش درێژ نیه که بێته سه‌رشانمان به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرچمان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه به‌ڕێوه به‌ره‌که‌مان ئه‌ڵێت وه‌ره ده‌ستی پرچی من بکه‌یه ده‌بێت تۆش ئاوای لێ بکه‌یت هه‌مووجارێکیش که‌سه‌رمان چاک ده‌که‌ین ئه‌ڵێ به‌دڵـم نیه ئه‌بێت جارێکی تر چاکی بکه‌یت هه‌موو قوتابخانه‌کانی قه‌ڵادزێ سه‌فره‌ئه‌که‌ن به‌ڵام له قوتابخانه‌ی ئێمه سه‌فره‌نیه به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان ئه‌ڵێت سه‌فره‌تان پێ ناکه‌م وابیرئه‌کاته‌وه له‌سه‌رده‌می حه‌فتاکاندا ئه‌ژین که‌چی کوڕی خۆی له‌قوتابخانه‌یه‌کی تره به‌دڵی خۆی هه‌مووشتێك ئه‌کات له‌م قوتابخانه‌یه‌ی ئێمه‌دا ئه‌ڵێی هیچ کێشه‌یه‌کی ترنیه بێجگه له‌سه‌رچاکردن نه‌بێت به‌ڵام چه‌نده‌ها قوتابی هه‌یه پاکه‌توو چه‌رخی پێیه که‌چی هیچ قسه‌یه‌ک به‌ئه‌وان ناڵێت یان له‌قوتابخانه دا جگه‌ره‌ئه‌کێشن له‌ته‌والێتی کوڕان پڕه له‌جگه‌ره کێش مامۆستاکانیش ئه‌زانن که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ئێمه ئه‌ڵێن پرچتان چاک بکه‌ن که‌چی به‌ئه‌وان هیچ قسه‌یه‌ک ناڵێن.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست