کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شازاده‌ی هه‌تاو

Friday, 26/10/2012, 12:00




له‌گه‌ڵ خۆرا تۆ هاتیت و گزنگیت کرده چه‌تری سه‌ر

له‌گه‌ڵ عه‌شقا بۆ ژوانم به‌رگی زێڕینت کرده به‌ر

که ده‌رکه‌وتی وه‌کو نورێک دڵت کرده چراخانێ

ئه‌م هه‌سته‌ ڕوناکه‌ی دڵم عاشق نه‌بێ کێ ده‌یزانێ

له‌وه‌ته‌ی ته‌نافی ئه‌وین بۆته‌ جێگه‌ی خه‌‌و و شه‌وم

ناسره‌وێ ساتێ ئه‌م دڵه‌م بێ پرزه‌یه‌ شه‌و و خه‌وم

ئه‌م نوره‌ی دوای هاتنی تۆ دایپۆشیوه هه‌موو گیانم

وه‌‌ک شێخێکی نورانی و جوان ، ڕۆێشتووه ناو و نیشانم

له ‌ناو دڵما بمێ‌نه‌وه ، ‌ با نورت تاریکیم ببڕێ

تا تۆش به‌ شازاده‌ی هه‌تاو ، ناو و شۆره‌تت لێ بنرێ

به‌کرحه‌بیب


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە