کاك نه‌وشیروان له‌وه‌رزی دووه‌می گۆڕاندا
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
دیاره ئه‌و کۆمه‌ڵه درۆ‌و بۆختان وهه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رۆکی ته‌زوویر له‌به‌رچاوی ئه‌و چه‌ند مێردمنداڵانه‌ی شاری هه‌ولێر کردنی ، ئاماژه‌یه‌کی خراپه بۆ داهاتووی سیاسی کوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیایدا چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی کرد، که ناکرێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێ و هه‌روه‌ك ڕووداوێکی ئاسایی لێی بڕوانرێ ودواتر په‌راوێز بخرێ.
هه‌ڵبه‌ته سه‌رۆکی ته‌زوویر گه‌ر هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی دژی که‌سان ولایه‌نی تری ده‌ره‌کی بکردایه، ئه‌وا بێ یه‌ك و دوو که‌سمان نه‌گوێمان پێئه‌داو ، وه نه لاشمان بایه‌خی ئه‌وتۆی ئه‌بوو. چونکه ئه‌مان زانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌نها وه‌ك بایه‌کی قه‌تیس وگازێکی په‌نخواردووی سکی مه‌سعود وابوون ودواتریش وه‌ك تانجی به‌ره‌و شوێنکی نادیار‌و سه‌ری خۆی هه‌ڵئه‌گرت و له‌کوتایشیدا ئه‌بوو گوندنیشینه‌کان ولادێکانی سه‌رسنوور باجه‌کانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان وه‌ربگرتایه‌و خانوو به‌ره‌کانیان ئه‌که‌وتنه ژێر به‌زه‌یی تۆپ بارانکردنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌وته دیموکراتخوازه‌کانی ئێران و تورکیا.
لێ ئه‌م جاره له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی مه‌سعود دژ به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌گشتی و کاك نه‌وشیروانه به‌تایبه‌تی، ئێدی پێوسته گه‌لێ به پڕ بایه‌خه‌وه لێی بڕوانین و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێن.
له‌وه‌رزی یه‌که‌می گۆڕاندا، لیستی گۆڕان جگه له‌و هه‌موو له‌مپه‌رو ئاسته‌نگیانه‌ی هاتنه به‌رده‌می، توانی به‌باشی به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ دابنێ، له‌و کاته‌دا گه‌وه‌ره‌ترین تاقی کردنه‌وه ، ئه‌وه‌بوو که لیستی گۆڕان نه‌یان هێشت ، ئه‌و ده‌ستووره پڕ که‌م وکوڕیه ، ئه‌گه‌ر چی له‌په‌رله‌مانیش پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕێندران، لێ له‌کۆتایدا نه‌هێڵدار بخرێته ژێر ڕاپرسیه‌یه‌و بسه‌پێنرێته سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌شوو ڕووتی ئه‌م میله‌ته ، که‌له راستیدا ئه‌وه بۆ لیستی گۆڕان و کاك نه‌وشیروان وگه‌له‌که‌مان وه‌ك شاکارێك و داستانێکی پڕ سه‌روه‌ری بۆی تۆمار کرا. له‌هه‌مان کاتدا ببو به‌نۆبه‌ره‌ی یه‌که‌مین سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌كی کوردستان به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌رانه‌دا. لێره‌وه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه متمانه‌ی لای جه‌ماوه‌ر دروست کرد‌و ده‌نگیان دا به‌م لیسته.
هه‌ر له‌وکاته‌دا و مه‌سعود وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌نیاز بوو ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی گۆڕان شکست پێبێنێ وله‌ڕێگای هێزی زرێڤانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی، وویستیان هه‌مان پرۆسه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی ئێران پیاده بکه‌ن و هاوڵاتیان وگۆڕانخوازان تووشی جه‌نگێکی بێ به‌رامبه‌ر بکه‌ن وئه‌و سه‌رکه‌وتنه له‌ڕێگای هێزو میلیشیاکانیانه‌وه ده‌م کووت بکه‌ن و نه‌هێڵن نه‌یار له‌په‌رله‌ماندا جێگیر ببێ.
به‌ڵام زیره‌کی ولێهاتوویی گۆڕان وسه‌رکرده‌کانی و به‌په‌رۆشی بۆ ئه‌و ده‌ست که‌وته که‌مانه‌ی که‌له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌ده‌ستیان هێنا، وویستیان هه‌ر چۆنێ بێ وه‌ك ده‌ستپێکێك لیستی گۆڕان به‌فه‌رمی بچه‌سپێنن و وه‌وای لێبکه‌ن وه‌ك هێزێکی سێیه‌م بناسرێ. ئێدای توانرا به‌زۆر دان به‌خۆداگرتن ئه‌و هه‌له دروست ببێ و نه‌هێلدرێ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی له‌دایك بوونیه‌وه له گۆڕ بنرێ.
خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه توانرا چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێ وڕۆژ دوای ڕۆژ پێگه‌ی خۆی له‌نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان فراوانتر بکا و تاوای لێبێ په‌لو پۆ زیاتر بڵاوه پێبکاو ببێته کاره‌کته‌رێکی گرنگتر له‌هی لیستی هاوپه‌یمانی له‌به‌غدا.
ئێستاش و له‌وه‌رزی دووه‌مدا تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌لێ گه‌وره‌تر له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتۆته کایه‌وه‌و، بزانین تا چه‌ند ئه‌توانێ به‌ره‌نگاری ببێته‌وه‌و سه‌ریشبکه‌وێ. هه‌ڵبه‌ته چۆن له‌وه دڵنیانین که‌ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی مه‌سعود بۆ سه‌ر کورد وناوه‌وه پێوسته به‌و په‌ڕی گرنگیه‌وه سه‌یر بکرێ، ئاوهاش پێوسته کاك نه‌وشیروان وه‌ڵامی خۆی هه‌بێ و پێوسته هه‌روه‌ك چۆن نه‌ی هێشت ده‌ستووره‌که بخریته ڕاپرسیه‌وه، ئاوهاش پێوسته له‌هه‌ڵوێستی نوێیدا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی مه‌سعود هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. سه‌رۆکێکی ته‌زوویر که‌هه‌رده‌م وه‌ك شێری ناوه‌وه‌و ڕێوی ده‌ره‌وه ده‌رکه‌وتوه، ئه‌وا جارێکی دی ده‌ری خست که ئه‌یه‌وێ له‌ڕێگای ته‌زوویرو تیرۆره‌وه بودجه‌ی دزرواو هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر تێپه‌ڕێنن وبیسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا.
بۆیه پێوسته له‌سه‌ر کاك نه‌وشیروان که نه‌ك هه‌ر ته‌نها پاڵپشتی خۆی بۆ کاك عه‌دنان عوسمان و هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌کانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسێۆن دووباره بکاته‌وه، به‌ڵکه ئه‌بێ په‌یامێك بۆ سه‌رۆکی ته‌زووتر بنێرێ، که کوردستان موڵکی هه‌موو کورده‌و له‌سه‌ر که‌س تاپۆ نه‌کراوه‌و بۆ که‌سیش نیه هاوڵاتی کورد ده‌ربکاو هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌بکا که‌کوردستان جێبێڵێ.
به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌لێ دڵنیام له‌ئازایه‌تی وبوێری کاك نه‌وشیراوان و هه‌موو گۆڕانخوازانی گه‌له‌که‌مان، بۆیه جگه له‌هه‌موو پاڵپشتیه‌ك بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌و سه‌رتاپای بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که، ئاواش دڵنیایین که‌ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش به‌باشی لێ ڕزگار ئه‌بین وبه‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بین و وه‌رزی دووه‌میش به‌سه‌رکه‌توویی تێ ئه‌په‌ڕێنن.
هه‌موان ئه‌و ڕاستیه باش ئه‌زانین که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌مه‌سعود هه‌ست به‌و ترسه ئه‌کا که‌چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وا خه‌ریکه ماڵه‌که‌ی ئه‌ویش تێكبدا، هه‌روه‌ك چۆن ماڵی جه‌لالیه‌کانی داته‌پاند، هه‌روه‌ها باش ئه‌زانین که توڕه‌بوونه‌که‌ی ته‌نها بۆ بودجه دزراوه‌که‌یه، بۆیه ئه‌بێ به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببینه‌وه‌و سڵی لێ نه‌که‌ین. ئه‌گینا هه‌موان باش ئه‌زانین که ڕه‌نگه ئه‌تاتۆرك و سه‌دام و خومه‌ینی دڵسۆزتربوون له مه‌سعود بۆ پێشمه‌رگه، وه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌که‌ی سووکایه‌تیان به پێشمه‌رگه کردووه، هیچ کام له‌دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌نده زیانیان بۆ سه‌ر کورد‌و کێشه ڕه‌واکه‌ی نه‌بوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست