کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵ فری گروپ له‌یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا چالاکیه‌کی ئه‌نجام دا

Thursday, 19/03/2009, 12:00

1553 بینراوە


ئه‌مڕۆ 17 -3-2009 هه‌ڵ فری گروپ له‌شاری هه‌ڵ له‌به‌ریتانیا بۆ زیاتر ئاشنا کردنی ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ ئاشنا نین به‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌و کاره‌ساته‌و قوربانیه‌کانی کاره‌ساته‌که‌ ، هه‌ستا به‌ کردنه‌وه‌ی گاله‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ، له‌و گاله‌ریه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی ڕاستی ڕوداوه‌که‌ که‌له‌لایه‌ن ڕێبین ئه‌حمه‌د ئاماده‌ کرابوونیشان دراو ، وه‌چه‌ند تابلۆیه‌کی شێوه‌کار سۆران سابیر و چه‌ند کارێکی ده‌گمه‌نی هۆنه‌رمه‌ند هاڤی نیشان درا که‌بۆ یه‌که‌م جار بوو ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام بدرێت وه‌کوو ، دروستکردنی وێنه‌ی سه‌ددام حوسه‌ینی تاوانباری له‌سێداره‌دراوی به‌عس به‌ پێنج هه‌زار بزمار وه‌کوو هێمایه‌ک بۆ ئه‌و پێنج هه‌زار قوربانیه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و تاوانباره‌وه‌ بوونه‌ قوربانی ، وه‌هه‌روه‌ها نیشاندانی ، ، کارێکی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌ن ، که‌ بۆیه‌که‌م جار بوو نیشان بدرێت ، ، باسه‌ گاله‌‌ری کاتژمێر 4-7 ی ئێواره‌ کرایه‌وه‌ بڕیاره‌ که‌ سبه‌ینێش 18-3 -2009 کاتژمێر 12 -4 به‌رده‌وام بێت ، زۆربه‌ی ئاماده‌بوان داویان کرد که‌ ئه و گاله‌ریه‌ له‌
refuge week
هه‌فته‌ی گه‌لانی بێگانه‌ دوباره‌ بکرێته‌وه‌ ، ‌هه‌فته‌ی گه‌لانی بێگانه‌ ڤیستیڤاڵێکه‌شاره‌وانی به‌ریتانیا سه‌رپه‌رشتی ئه‌کات ، هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌له‌به‌ریتانیادان ، ده‌توانن چالاکیه‌کانی خۆیان نیشان بده‌ن له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو گه‌لێک ئاشنابێت به‌گه لێکی دیکه‌ له‌هه‌ موو ڕویه‌که‌وه‌

شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رێزانه‌ هه‌ستان به‌ کردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی کردنی گاله‌ریه‌که‌
ڕیبین ئه‌حمه‌د
حه‌یده‌ر غه‌فور
ڕۆژ ئه‌حمه‌د
کۆیار ڕه‌ووف


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)