بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تەریقەتی بارزانی لە چەند دێڕێکدا

Friday, 23/03/2012, 12:00


خێڵی بەرزانی کە ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی ئەکات ، پێک هاتووە لە چەند خێڵێکی ناوچەکەیان لە خۆرهەڵاتی زێی زابەوە . لەسەردەستی مەلامحەمەدی باپیرەگەورەیانەوە بوونە شوێنکەوتوانی ڕێبازی نەقشبەندی . پاش مردنی مەلا محەمەد، مەلا عەبدوڵا پاشان مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی بویە میرات گیری ڕێبازەکە و لە ساڵانی ١٨٣٠ دا ئیجازەی ڕێبازەکەی لە سەردەست مەولانا خالیدی نەقشبەندی وەرگرتووە.
ناکۆکیەکانی نێوان شێخ عەبدولسەلامی باپیرەگەورەی مەلا مستەفا و شێخ محەمەدی باوکی و پاشان ناکۆکی نێوان مەلامستەفا لەگەڵ هەردوو براکەی شێخ عەبدولسەلامی دووەم و شێخ ئەحمەدی برای ، درێژکراوەی ئەو سەردەمانەبوون کە کێ دەبێتە جێگرەوەی سەرۆک شێخانی بارزان و بەڕێوەبەری تەکیەکەیان . لەپاش مردنی شێخ عەبدولڕەحمانەوە لە کۆتایی سەدەی نۆزەدەهەمدا، ئیتر ئەم خێڵە جۆرە جیابونەوەیەک لە تەریقەتی نەقشبەندی جیابونەوە و ئێستاکە بارزانی بەخۆی بە تەریقەتێکی سۆفیانە حساب دەکەن بێ لەوەی هیچ بنەما و مەرجەعێکی ڕونیان هەبێت . لەسەردەمی شیخایەتی عەبدولسەلامی براگەورەی مەلامستەفادا ئەم خێڵە و تەریقەتەکەیان بڕیاریان دا هەرچی مزگەوتی ناوچەکەیان و عەشیرەتەداگیرکراوەکانی ژێر دەستەڵاتیان هەیە بیسوتێنن و هەرکەسێکیش نوێژ و ڕۆژوو بگرێت فەلاقەی بکەن . دێوانە (دەروێشەکان)کانی خۆیان هاندا بۆ سوتانی ئەو مزگەوتانە وەک چۆن ئەمڕۆ دێوانەکانی پارتی هاندەدەن بارەگا و ماڵی پارتەکانی تر بسوتێنن .
بۆ ڕووبەروبونەوەی ئەم کارانەیان مەلاکانی مزوری باڵا کەوتنەخۆیان تا سنورێکیان بۆ دابنێن ، بەڵام شێخ ئەحمەدی بارزانی و داردەستەکەی (مەلاجوجە) وەک ئەمڕۆی مەسعودبارزانی و فازیل مەتنی ، فەرمانی قڕکردنی هەموو مەلاکانی ناوچەکەیان دا و لە نیوان ساڵانی ١٩٤٤ -١٩٤٦
مەلایونسی گوندی شینکل و مەلایاسینی گوندی بەتلی و مەلا جەسیمی مەلاسەلیمی گوندی بیندرۆ و عەبدولرەحمان ئاغای موختار و سەرۆک عەشرەتی ئەرگوش و ئەسعەدئاغا و مامی لەشیتنە یان تیرۆر کرد .
کاتێ شێخ ئەحمەد مرد ، لە وەسیەتەکەیدا خوشکەزایەکەی خۆی خورشیدی کردە جێگرەوە چونە لە عوسمان و محەمەدخالیدی کوری ڕانەدەبینی شێخایەتی ڕێبازەکە بەڕێوەبەرن . خورشیدی خوشکەزانی لەپاش شێخ ئەحمەد زۆربەی دێوانەکانی لەخۆی کۆکردەوە و شێخ ئەحمەدی خاڵیشی وەک خواوەند ناساند کە دەستەواژەی خودان بارزان لەوەوە دروست بوو گوایە سیفەتەکانی خودا لەودا بەرجەستەبووە و ڕێبازەکەیان بە ڕێبازی خورشیدی ناوی دەرکرد . جارێکی تر ناکۆکی کەوتەوە ناو شێخەکانی بارزان لەسەر ئەو جێگرتنەوەیە و مەلامستەفا و هەردوو ئامۆزاکەی عوسمان و خالید کەوتنە دژایەتی خورشیدی پورزایان کە لە قوشتەپە گیرسابویەوە و ئەو بارزانیانەشی لەساڵی ١٩٨٣دا سەدام ئەنفالی کردن لەترسی مەلامستەفا نەیاندەوێرا بگەڕێنەوە گوندەکانی خۆیان کە ئەگەر سەدام ئەنفالی نەکردنایە ئەوا نەوەکانی مەلامستەفا ئەنفالی دەکردن . لەپاش خورشیدەوە مەسعود بارزانی وەک شێخ و بەڕێوەبەری عەشیرەت و تەریقەتەکە و خودانی بارزان جێگربووە و دەیانەوێت لەڕێگەی پارتی و دەستەڵاتی زەوتکراوەوە جگە لەبەرزان ، هەموو کوردستان ببێتە دەروێش و دێوانەی ئەو تەریقەتە بێ بنەما و نهێنیەیەی خۆیان نەبێت هیچ کەس نازانێت لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت .

تێبینی: بۆ نووسینی ئەم بابەتە، کەڵک لە هەندێک سەرچاوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە