کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناوه‌ عاره‌بیه‌ کوردێندراوه‌کان .

Monday, 02/03/2009, 12:00

2012 بینراوە


به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
پاش داسه‌پاندنی ناوه‌ عاره‌بیه‌کان به‌ سه‌ر زمانی کوردی دا ، وای لێهات که‌ کورد به‌ده‌گمه‌ن بۆی ده‌لوا و رێگه‌ی پێ ده‌درا ناوی ره‌سه‌نی کوردی له‌ منداڵی خۆی بنێ و زوربه‌ی ناوه‌کان ببوونه‌ عاره‌بی ، که‌ زۆریان پێشگر (پێشکۆ) ی " عه‌بد" یشیان پێوه‌ بو ، وه‌ک "عه‌بدو لقه‌داره‌ " و شتی وا !!! . ته‌نانه‌ت من خۆم له‌ بیرمه‌ ، ‌ هێندێک له‌ سه‌ر بزماره‌ کانی ئه‌و کاته‌ی کوردستان ‌ ،که‌ به‌ چه‌شنی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به‌ ده‌ستوپێوه‌ندی بیرۆکه‌ی خه‌ڵیفه‌ و مه‌ڵیفه‌کانی به‌غدا و ئه‌سته‌مبووڵ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دران ، ده‌یانوت هه‌ر که‌س ناوی ره‌سه‌نی کوردی ببێ ، پای ناچێته‌ به‌هه‌شت و مه‌هه‌شت و به‌ مسقاڵ حۆری که‌له‌که ‌ته‌سک و به‌ دڵۆپ " شه‌رابه‌ن ته‌حووری"مزری گیر ناکه‌وێ ، له‌ بن سێبه‌ری فێنکی داری توبا دا ناحه‌سێته‌وه‌ و فڵان و فیسار ؟ به‌ڵام دژ به‌مانه‌ ، گه‌وره‌ پیاوی وه‌ک مه‌لا خه‌لیلی گۆڕه‌ومه‌ریشمان بو ، که‌ چه‌ند ساڵ ته‌نانه‌ت بۆ مانه‌وه‌ و نه‌گۆڕرانی سیپاڵی ره‌سه‌نی کوردی ، دژ به‌ میری (ده‌وڵه‌ت) ی ره‌زا شا شۆڕشی چه‌کدارانه‌ی کرد ، که‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ و باس و خواسی پتر له‌م که‌وشه‌نه‌ دا ، ده‌توانن کتێبی " شۆڕشی مه‌لا خه‌لیلی گۆڕه‌ومه‌ر" ،له‌ نووسینی نووسه‌ری دڵسوزی کورد، ماموه‌ستا برایم ئه‌فخه‌می بخوێننه‌وه‌ . هه‌ر چۆن بێ ، به‌ هۆی زۆر بیانوی داتاشراوی چه‌ند لایه‌نه‌ ، ناوی کوردیان قه‌لاچۆ کردو خستیانه‌ بازنه‌ی ‌ته‌سکی تێدا چوون و زمان قڕان (قڕکردنی زمان) :

له‌و حه‌یس و به‌یسه‌ دا ، بۆ ماوه‌ی پتر له‌ هه‌زار ساڵ ، کورد ده‌بو له‌گه‌ڵ ناوی ناکوردی بسووتێ و بسازێ . به‌ڵام له‌م به‌ستێنه‌ دا ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناوی ناکوردی بۆ کورد شتێکی نامۆی فه‌رهه‌نگی بو و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌‌وه‌ ، له‌ روانگه‌ی ده‌نگناسی (فۆنۆلۆژی) ه‌وه‌ زۆر باشیشی بۆ ده‌رنه‌ده‌بڕدران ، یانی ره‌وان نه‌بون ، زۆر له‌ ناوه‌ مێوینه‌ و نێرینه‌ عاره‌بیه‌کانی کورداند ، که‌ وه‌ک مشتێکی چکۆله‌ له‌ گشتێکی زله‌ ، لێره‌ دا هێندێکیان ده‌خه‌مه‌ به‌رچاو . ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر بێ ،که‌ له‌ زوربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ ، به‌ زاراوه‌ و بن زاراوه‌وگه‌لی جۆر به‌جۆر ، ئه‌م کاره‌ کراوه‌ :

ئامینه‌ = ئامه‌
ئیسماعیل = سمکۆ
برایم = بله‌
جه‌واهێر = جه‌وه‌
حاجی =حه‌جۆ
خچر = خله‌
خه‌دیجه‌ = خه‌جێ
رابعه‌ = رابه‌
ره‌مه‌زان = ره‌مه‌
زه‌ینه‌ب = زێنێ
شه‌مسوڵڵا = شه‌مه‌
گوبا =توبی
عایشه‌ = ئایشێ
عه‌بدولقادر = قاله‌
عه‌بدوڵڵا = عه‌به‌، عه‌وده‌
عه‌لی = عه‌لانه‌
فاگمه‌ = فاته‌ ، فاتێ ، فاتان
محه‌ممه‌د = حه‌مه‌، مه‌می ، محه‌ .
مه‌حموود = خوله‌
مه‌عسوومه‌ = مه‌حسه‌
نیعمه‌توڵڵا = نه‌مه‌

و زۆر ناوی دیکه‌ش که‌ ئه‌م ناوه‌ کوردێندراوانه‌ش ، هه‌ر ده‌بێ به‌ عاره‌بی بزانین و نه‌بوونه‌ته‌ کوردی . به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێ له‌ به‌ستێنی دژایه‌تی زمانگه‌لی دیکه‌ و بیرۆکه‌ی شێڤێنیسم دا پۆلێن بکر‌ی ، به‌ڵکه‌ کرده‌وه‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌رانه‌ و پاتریۆتیسمه‌ ، که‌ به‌ هه‌مو ئایین و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک ، به‌ شتێکی پێویست ، ره‌وا و ماقووڵ ده‌زانرێ .

گه‌لۆ ! ته‌نانه‌ت که‌ویش ناوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ، وه‌ک که‌وه‌ سه‌رسه‌وز ، که‌وه‌ کۆچه‌ر ، که‌وه‌ خاڵ خاس و هتد . کاتێک ئه‌و گشته‌ ناوه‌ ره‌سه‌نه‌ شه‌نگه‌ کوردیه‌ هه‌ن ، کورد بۆ ده‌بێ ناوی نا کوردی ببێ ؟

تۆغا وا نیه‌ ؟ ‌

[email protected]
تاران مانگی ره‌شه‌مه‌ی 2708


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)