کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لایەنە باشەكانى بەڕێوبەرى تەندروستى ڕانیە نابینن ، كەهێندى ئۆپۆزسیۆن كارى كردووە

Saturday, 20/07/2013, 12:00

1103 بینراوە




گەر لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و ڕاگەیاندنەكانیان توانى بێتیان خەڵك بەئاگا بێنەوەو ڕووى ڕاستەقینەى ئەم دەسەڵاتەو كارە ناشیرین و نا ئینسانى و گەندەڵیەكانیان ئاشكرا بكەن ئەوە زۆر بەرپرس و كاربەدەستى ترى ناو ئەم دوو حزبەو دەسەڵاتە هەن كەهێندى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن كاریان كردووە لەبەئاگا هێنانەوەى ئەو خەڵكەو بەئاشكراو بەكردەیى كارە نایاسایى و گەندەڵیەكانى ئەم دەسەڵاتەیان درێژە پێ داوە دەڵێن ئەى میللەت دەسەڵات ئێمەى دەوێت ئێمەش درێغى ناكەین لەسوكایەتى كردن و بێ ڕێزى كردن پێتان چیتان نەكردووە بڕۆن بیكەن ، ماوەیەكە لەهەموو سایت و ئەكاونتەكانى فەیسبووك باس باسى خراپى كەرتى تەندروستى پشدەرو بیتوێنە بەشێوەیەك لەماوەى ساڵێكدا شەش جار وەزیرى تەندروستى هاتووە بۆ سنورەكە كەئەمە بەڵگەى وێرانى ئەو كەرتەو ئیدارەكەیەتى لەو سنورە كەهیچ ئاسۆیەك بەدى ناكرێ بۆ باش بوونى ، بەشێكى خراپى و كەمتەرخەمیەكان دەگەڕێنەوە بۆ خودى بەڕێوبەرى گشتى و ستافەكەى كەئەوەندەى خەریكى بەرژەوەندى ماددین ئەوەندە لەخەمى خەڵك و نەخۆش و سنورەكە نین ، بەشێوەیەك ئێستا كادیرانى پارتى و یەكێتى بەهەمان شێوەى خەڵكى ناڕازى و ئۆپۆزسیۆن كەوتوونەتە ڕەخنەو ناڕەزایى لەكەرتى تەندروستى سنورەكە ، بۆیە پێموایە ئەو بەڕێوبەرە هێندى لاینەكانى ئۆپۆسیۆن كارى كردووە لەدەرخستنى ڕووى ڕاستەقینەى ئەم دەسەڵاتە (كە نە ئامادەیە گوێ بگرێ نە ڕێگە دەدات كەسیش لەحزوورى قسە بكات ، لەسوكایەتى و هەڕەشەش درێغى نەكردووە بەرامبەر دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى سنورەكە) وە دانەخستنى عیادەكەیى و وەرگرتنى پارەى سیستەمى سیمى پرایڤێتیش بەنایاسایى باشترین بەڵگەو نمونەى هەر سادەن لەكارە نایاسایى و گەندەڵیەكانى كە ئەمە ڕەنگ دانەوەى زۆر باشى دەبێت لەسەر ڕەئى خەڵك و دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى بۆ كاتى هەڵبژاردن كەدەنگ بەدەسەڵاتێك نادەن كاربەدەستەكانى ئاوا لەخوارەوە سوكایەتى و بێ ڕێزیان پێ بكا .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)