کاک نه‌وشیروان تۆ سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی شه‌قام وخه‌ڵکی یان نوێنه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانی پارته‌کانی....!!!؟
Thursday, 17/02/2011, 12:00
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌لهاتنی سه‌رۆکی ساخته‌ی هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، لیستی گۆڕان و کاک نه‌وشیروان پرسیار ده‌که‌ن کوا جێگری سه‌رۆکی ساخته‌و ئێستا هه‌رێمه‌که‌مان بێ سه‌رکرده‌یه‌و، توخواکێ ووڵات به ڕێوه‌ببات گه‌ر ئه‌و سه‌رۆکه بلێمه‌ته‌مان له ده‌ره‌وی ووڵات بیت...!؟
ئێوه به‌م پرسیاره‌تان خۆتان ده‌که‌نه گا‌ڵته‌جاری خه‌ڵک و دژی به‌یاننامه‌که‌تانه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌رێمش به نایاسایی له قه‌ڵه‌م دا‌و داوای هه‌ڵبژاردنی نوێتان کرد...!!
یان ئه‌وبه‌یانه‌تان ته‌نها بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بوو تا ده‌نگی ناڕازی شه‌قامی کوردستان بگوێزنه‌وه بۆ گفتووگۆی سه‌رمێزی بێ به‌رهه‌م و نه‌زۆکه‌کانی پارت و سه‌رکرده‌کانیان...!!؟
له ئه‌وه‌ئه‌چێت که ئێوه سه‌رۆکی ساخته‌که‌ی هه‌رێمتان قبووڵ کردبێت و په‌رۆش بن که به په‌له جێگرێک بۆ خۆی دابنێت چونکه گه‌ر ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بیت کار ناروات و کێ ووڵات به‌ڕێوه‌ببات..!؟ ئه‌مه بانێکه و دووهه‌وا، ئاوا ناتوانن ببن به سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه..!
باشه ئه‌وکاته‌ی که سه‌رۆکی ساخته کاک کۆسره‌ت جێگری بوو پێتان وایه که کوردستان حاڵی باشتر بوو که‌س کێشه‌ی نه‌بوو با شتر ئه‌برا به ڕێوه..!؟ یان ئێستاش خه‌مخۆری سه‌رکرده‌گه‌نده‌ڵه‌کانن وه‌ک کاک کۆسره‌ت و ئه‌وانی تر؟ یان ئێوه ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وسه‌رکردانه‌ن نه‌ک هی خه‌ڵکی ناڕازی؟
من پیموایه که ئێوه له هه‌موو که‌س با شتر ده‌زانن که کێشه‌ی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان و شه‌قامی کوردی ئه‌وه نی یه که بۆچی ئه‌وان تا ئێستا له‌سه‌ر جێگرێک و ڕێگرێک ڕێک نه‌که‌وتوون بۆ سه‌رۆکی ساخته ، به‌ڵکو خه‌ڵک خوازیاری گۆڕڕینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و ساخته‌و پارته‌کۆنه‌کانه..!
ئێوه ئه‌وڕاستی یه با ش ده‌زانن که ئێتر ووڵات به‌وان به ڕێوه نابرێت، به‌ڵکو ڕێگریشن له‌به‌رده‌م به ئه‌نجام گه‌یاندنی داخوازی زۆربه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان و دروستکردنی کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ که هه‌موو تاكێکی کورد هه‌ست به بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات وه‌ک مرۆف، نه‌ک کۆێله‌ی پارت و سه‌رکرده دزو داوێن پیس و تاوانباره‌کان بێت ...!!
کاک نه‌وشیرون هیوادارم چیتر خۆت و خه‌ڵک تووشی خۆشباوه‌ڕی نه‌که‌ن به م سه‌رکرده و پارته گه‌نده‌ڵانه و خۆت یه‌کلابکه‌ره‌وه‌و واز له وسه‌رکرده دزو درۆزن و ساختانه بهێنه‌و خۆت بکه به سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه‌و شه‌قامی ناڕازی کوردی! نه‌ک پاش ڕاپه‌ڕین خۆت بکه‌یت به ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین، به‌ڵکوئێستا له ڕاپه‌ڕیندا ئه‌ندازیاربه ..!!
چۆن له تونس و میسر‌و ئێستا ش له لیبیاوبه‌حرێن ده‌یبینین، که ئۆپۆزیسیۆن و سه‌رکرده‌کانیان هاتن و دێنه سه‌رشه‌قام و شانبه‌شانی خه‌ڵکی ناڕازی داوای کۆیایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵان ده‌که‌ن و له تونس و میسر به‌سه‌رکه‌وتن گه‌ێشت..! نوخشه‌بێت له خه‌ڵکی کوردستانیش..!
سه‌رکوتووبێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان
بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر وگه‌نده‌ڵان ..!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست