کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال كانتۆن ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟

Sunday, 10/08/2014, 12:00

2056 بینراوە


یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ شكستیان بۆ سیناریۆكه‌ی داعش دەهێنن
له‌سه‌ره‌تادا به‌پیی خوێندنه‌وه‌كان و پێشبینیه‌كان بێت. له‌ باشوری كوردستاندا. هاتنی داعش بۆ شه‌نگال چاوه‌ڕوان نه‌كراو بو. هاتنه‌كه‌یان بۆ شه‌نگال. له‌ دوای كوشتن و ڕاونان و ده‌ست درێژی كردن بۆ سه‌رگیان و ماڵی هاوڵاتیانی كوردی ڕه‌سه‌ن. بۆ ناوچه‌كه‌. به‌ پێی لێكدانه‌وه‌كانی دوای كاره‌ساته‌ مرۆییه‌كه‌. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان هه‌بو. به‌ پێی هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافیه‌كه‌ی شه‌نگال. كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رسنوری ڕۆژئاوای كوردستان و باشور. بۆ زاڵبون به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شدا به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوا. له‌و سنوره‌ بمێننه‌وه‌ و بنكه‌ و باره‌گا دابنێن،
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو به‌لای داعشه‌وه‌. به‌و خێرایی هاتنه‌ ده‌سته‌ی یه‌په‌گه‌ و هاتنی هیزه‌كانی په‌كه‌كه‌ بو كه‌ژماره‌یان 300كه‌س بو. بۆ به‌رگریكردن له‌ خه‌ڵك و خاكی كوردستان. دژ به‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش،
بێگومان ئه‌و حازربه‌ده‌ستیه‌ی یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ له‌ داوی ئه‌و پێشبینیانه‌ی به‌ڕێز. عبدالله‌ ئۆجه‌لان دێت. كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌فدانه‌ی ده‌چنه‌ ئیمڕالی. فه‌رمانی به‌ قه‌ندیل كردبو. كه‌ له‌ زوترین كاتدا. ئاگایان له‌ یه‌زدیه‌كان بێت. به‌ پێی پێشبینیه‌كانی ئه‌و كه‌ به‌ره‌و كوشت و بڕێكی بێوێنه‌ ده‌چن،
هه‌ر له‌دوای ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه‌ به‌ڕێز عبدالله‌ ئۆجه‌لان ده‌ست نیشانی كردبو. په‌كه‌كه‌ حازرایی كردبو. ئه‌و 300گه‌ریلایه‌ی ناردیان بۆ شه‌نگال. له‌ هه‌موو ڕوویه‌كی ته‌كنیكی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و سیاسیه‌وه‌ ده‌وره‌یان بینیوه‌. به‌ جۆرێك ئاماده‌ن بۆ هه‌مووكارێك. بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ. هه‌موو جۆره‌ ده‌وره‌یه‌كیان بینیوه‌،

هه‌ربه‌گه‌یشتنی یه‌په‌گه‌ و دواتر په‌كه‌كه‌. هێزێكیان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال. له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروستكرد. له‌یه‌كه‌م كاری سه‌ربازیشیاندا. توانیان گوندی(چل میرا) له‌ده‌ست گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش پاك بكه‌نه‌وه‌ و چه‌ندین چه‌كداریشیان لێ كوشتن،
له‌ لێدوانه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یلاندا گوێمان لێ بو. كه‌وتی ئه‌وهێزه‌ مه‌شق پێكراوه‌ی په‌كه‌كه‌. ده‌چنه‌ سنوره‌كه‌ و له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌. به‌ پێی لێكدانه‌وه‌ و پێش بینیه‌كانیش بێت. هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌. كه‌ هاتونه‌ته‌ سنوری شه‌نگال. بۆ داهاتو به‌ته‌مای دروستكردنی كانتۆنێكن وه‌ك سێ كانتۆنه‌كانیتری ڕۆژئاوا. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی شه‌نگال له‌ ڕووی جۆگرافی یه‌وه‌. بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان،
له‌كاتێكدا سنوری ناوچه‌ی شه‌نگال. كه‌ سه‌ربه‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی ده‌ستوری140ی حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقدایه‌. له‌ ئێستاشدا سه‌ربه‌ شاری موسڵه‌،

ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ده‌بێت. ئاینده‌ وه‌ڵامی بداته‌وه‌. ئه‌وه‌یه‌. ئایا په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌. نیازیان وایه‌. كانتۆنێك وه‌ك ڕۆژئاوا. له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال دروست بكه‌ن؟ ئایا هێزه‌ كوردیه‌كانی باشوری كوردستان به‌ گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ تایبه‌تی. رازی ده‌بن به‌م كاره‌؟ ئه‌گه‌ر كانتۆنه‌كه‌ش دروست نه‌كرێت. هێزه‌كانی باشور. ئاماده‌ن چاو بخه‌وێنن. بۆمانه‌وه‌ی هیزه‌كانی په‌كه‌كه‌. له‌ ناوچه‌كه‌دا؟
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ئێستا ترسی له‌ ده‌ستدانی مه‌خمور له‌ ئارادایه‌. ئه‌گه‌ر به‌ پیلانێك بێت. یان نا. چونكه‌ شارۆچكه‌ی مه‌خمور. كه‌مپێكی ئاواره‌كانی باكوری لێ یه‌. كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌وانه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی یه‌كی توند و تۆڵیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ داعش وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌. هه‌نگوینی له‌ كلۆره‌ داردا دۆزی بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان. ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م دۆخه‌ش نه‌كه‌ن. دورنیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌نگال. ڕوی دا. به‌زیاده‌وه‌ له‌ مه‌خمور ڕوبدات،

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)