کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌مایل ، دایکی مه‌سعود ئیمڕۆ له‌ یه‌کێ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی نه‌مسا مرد.

Wednesday, 27/07/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ حه‌مایل    ، دایکی مه‌سعود  ، که‌ ده‌کاته‌ خوشکی وشیار زێباریی له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ر به‌هاکانی نه‌مسا کۆچی دوایی کرد، سه‌رچاوه‌که‌ رایگه‌یاند که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئیستا خه‌ریکی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ین.
 سه‌رچاوه‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی که‌ حه‌مایل زێباری تێدا چاره‌سه‌رکراوه‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ناوبانگه‌کانی نه‌مسا، که‌ بڕی تێچووی مانه‌وه‌ی حه‌مایل له‌و نه‌خۆشخانه‌ خۆی له‌ ملیۆنه‌ها دۆلار داوه‌.
ده‌بێ بووترێت ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ مانه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری تیایاندا  خه‌رجی زۆری ده‌وێت ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ سه‌ر بوودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تییادا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانیان ده‌که‌ن.
مه‌سعود وه‌ک له‌ راگه‌یه‌نراوێکی به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌نرا ، پارساڵ بۆ ئێشی ددانی سه‌فه‌ری نه‌مسای کردبوو ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌دان برینداری  کیمبارانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ له‌ نه‌بوونی چاره‌سه‌ری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ برینه‌کانیان ده‌تلێنه‌وه‌ و له‌ دواجاریشدا ژیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌کی پرسه‌که‌ بێت  ، لایه‌که‌ی دیکه‌  دانپیانه‌نانی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی به‌ سیسته‌می ته‌ندورستی و هه‌وڵنه‌دانیه‌تی بۆ چاککردنی ، ئه‌و بوودجه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی دانراوه‌ زۆر که‌متره‌ بگره‌ 1/10 ئه‌و بوودجه‌یه‌ که‌ بۆ خودی مه‌سعود و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دانراوه‌.. له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ریفۆرم له‌ سیسته‌می ته‌ندورستی بکات ، دێت و بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی تاڵان ده‌کات.
مانگی رابردوو ، هه‌واڵه‌کان رایانگه‌یاند، که‌ به‌ به‌هۆی پیریی و نه‌خۆشییه‌وه‌، حه‌مایل ره‌وانه‌ی نه‌مسا کراوه‌، که‌ تا ئه‌مڕۆ زۆرترین پاره‌ی تێچووه‌.
شایانی باسه‌ حه‌مایل، که‌ دوایین خێزانی مه‌لا مسته‌فا بووه‌، زیاتر له‌ ژنه‌کانی تری، له‌لای  خۆشه‌ویست بووه‌، ریزی گرتووه‌ و له‌ قسه‌ی ده‌رنه‌چووه‌، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو متمانه‌یه‌کی پێداوه‌، ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌ و پاره‌ی شۆڕشی ئه‌یلول لای حه‌مایل بووه‌، ئه‌و لێی به‌رپرس بووه‌، ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌ پاره‌ هه‌بووایه‌ ده‌بوو ئه‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت و هه‌ر ئه‌ویش سه‌رفی بکات.  ئه‌و وه‌کو به‌رپرس و وه‌زیری دارایی رۆڵی بینیوه‌، پێداویستییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌جێ ده‌هێنا. له‌ ئاشبه‌تاله‌که‌شدا به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌  لای ئه‌و کۆکراوته‌وه‌.
 مارگرێتا ئه‌و کچه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مه‌نه‌ی که‌ تاکه‌ کچێکی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، له‌ ساڵانی شه‌سته‌کان، به‌ پێی قسه‌کانی عیسا پژمان، که‌ له‌ پاریس بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد، ئه‌و فه‌رمانی به‌ مه‌لا مسته‌فا  داوه‌ ده‌بێت بکوژرێت، مه‌لا مسته‌فاش فه‌رمانه‌که‌ی به‌جێ هێناوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە