کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مالكی و داعش لە دووتای تەرازویەكدا

Wednesday, 18/06/2014, 12:00

1806 بینراوە




كۆمەڵێك لایەن و كەسایەتی تەنانەت لەوانەی نزیك مالكیشن، لە پاش دەركەوتنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان داوایان لەئەمریكا كردوە بە هانایانەوە بچێت و نەهێڵێت سێبارە خۆی بۆ سەرۆك وەزیران بپاڵێتەوە .ٍ بە بروای ئەوان مانەوەی مالكی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی توندرەوی زیاتر و شڵەژان و دابەشكردنی عێراق و، ئەگەر بكرێت بە شێوەیەكی ئاسایی لەو نیازەی پاشگەزی بكاتەوە .
دیارە ئەمریكای ئۆباما كاتێكی زۆری دەوێت بۆ وەڵامدانەوە، تا ئەم روداوانەی دوایی عیراقیش هیچ وەڵامێكی نەداونەتەوە و، ئێستاش هەموو كارلێكەكان بەیەكداچون و زۆر لە بۆچونەكان ئاڵۆزبون و هەڵوێستی كۆتایی لەمەر باردۆخی نوێی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە تا ئێستاش بەتەواوەتی یەكلایی نەبۆتەوە .
بە پێی هەندێك زانیاری،ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە ئەمریكا بە نهێنی لەهەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ ئێران بگەنە هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ دیاریكردنی مامەڵەیەكی گونجاو بۆ بارودۆخە نوێكەی عیراق .
چەندین راوبۆچون لەئەمریكا هاتۆتە ئاراوە، دیارترینیان ئەوەیە، پاش دارمانی سوپای عیراق، ئیتر پێویستە مالكی لەسەر كورسیەكەی نەمێنێت و ئەركی خۆرێكخستنەوە بە كەسێكی شیعەی تر بسپێردرێت، بەڵام لەبەرامبەردا و لەم كاتەدا، رایەكیتر سەریهەڵداوە كە كار لەسەر ئەوە بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە دابەشبونێكی دەستورییدا دەسەڵاتی عیراق لەسەر بنەمای فیدراڵیزم یان بە سەلاحیەتێكی گەورەتر بۆ هەرێمەكان رێكبكەون، ئەگەر مالكیش لەسەر حوكم بێت یان هەریەكێكی تر شایانی بیرلێكردنەوەیە، دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت كە پاش روخانی سوپاكەی لە موسل، مالكی زۆر لە جەماوەرێتی خۆی لەدەست داوە و دەبێت ئەوە پێش وەخت بزانرێت كە دەتوانێت ئەركە نوێكانی جێبەجێ دەكات یان نا .
لەم بارەوە، ئێران تا ئێستا بە راشكاوی رای خۆی دەرنەبریوە، بەڵام ئەوەی دركاندوە كە بۆ پاراستنی بەرژوەندیە هەرێمایەتیەكانی تەنانەت دەكرێت سازش لەسەر هەندێك داواكاری پێویستی خۆی بكات، چاودێرانیش وای دەخوێننەوە كە دەشێت ملكەچ بێت لەسەر لابردنی مالكی و دانانی كەسێكی شیعەی تر كە جێی متمانەی بێت .
ئەوەی بۆ پرسی كورد گرنگە لەم كاتە هەستیارەدا، بیركردنەوە لە چۆنێتی مامەڵە كردن لەگەڵ هەر پێشهاتێكدا لە پاش دەركەوتنی داعش،كە وەزعەكە بەباشی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان كەوتۆتەوە و، پێویستە بە دیقەت مامەڵە لەگەڵ سەرجەم كەیسە هەنوكەییەكاندا بكرێت .
پاش هەرەسهێنانی سوپای عیراق، مالكی ئەو كەسە نابێت كە پێشتر خۆی دەنواند، ئەوە نەبێت مانەوەی لە دور مەودادا دەتوانێت پایەكانی تاكرەوی خۆی قایم بكات، بەڵام ئەو خەتەرەی لەسەر كورد كەم بوەوە، لەم قۆناغەش ئەگەر بۆی بكرێت تەنازول و سازش لەگەل كورد دەكات ئەگەر كورد بریاری یەكلاكەرەوەی خۆی نەدات . ئەگەر كەسێكی تریش بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاریكرا، ئەوە مامەڵەكردن و هەڵێستی كورد لە پێگەی بەهێزەوە دەبێت، بەمەرجی دابینكردنی پێداویستیە سیاسی و ئابوریە گرنگە نێوخۆییەكانی كوردستان .
لەبارێكی ترەوە، پێویستە كورد راوبۆچەنەكانی ئێران و ئەمریكا بە باشی بخوێنێتەوە و قازانجی جموجوڵەكانی داعش تا بێت بۆ مكۆمكردنی ماڵی كورد و بەهێزیی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ناوەندی عێراقدا بەباشی بقۆزیتەوە . لەو نێوەندەشدا، سەرەرای لەبەرچاوگرتنی زەرەرەكانی داعش لەمەر پرسە ستراتیجیەكەی كورد، دەشێت كورد یاریەكی جوانی خۆی لە نێوان داعش و ناوەندی عیراق دەست پێبكات و هەردوكیان لە دووتای یەك تەرازودا دانێت، هەر كاتێك پێویست بكات بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ بەلایەكدا بیشكێنێتەوە و بەهیچ شێوەیەك خۆی بەلایەكدا یەكلایی نەكاتەوە لەم كاتەدا .
ئەوەی زۆر گرنگە، لەم وەزعە تازەیەی عێراقدا و، زۆر پێویستە مامەڵە نوێكەی ئەمریكا و ئێرانیش كە لە مەودایەكی نزیكدا لەگەڵ عێراقدا روون دەبێتەوە، بزانێت و، بە وردی لێكیبداتەوە و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ناوەندی عێراقبە پێی هەڵوێستى نوێكان بێت و، بە دەستەجەمعی سەرجەم لایەنە كوردستانیەكان پەیوەندیە دیبلۆماسیەكان و مامەڵە دەرەكیەكان رێكبخرێتەوە و، هیچ كەس و لایەنێك تاك لایەنانە رەفتار نەكات .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)