بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


دەوڵەتانی فاشیست و داگیركەر بڕیار دەدەن و كوردە وڵاتفرۆشەكانیش جێبه‌جێیده‌که‌ن

Thursday, 04/06/2009, 12:00


ماوەی چەن رۆژە كۆمیسیۆنی بە ناو سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان رایگەیاندوە كە لیستی هیوا كە تاكە لیستی كوردستانە كە سەرۆكەكەی ژنە و لیستێكە كە پاڵێوراوانی لە كەسایەتی وڵات پارێز پێكهاتووە بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەریمی كوردستان قەدەخە كراوە و بە پێی بڕیاری سێ قۆڵی لەنێوان ئەمریكا و حكومەتی ناوەندی و توركیا كە ماوەیەك لەمەوبەر لە بەغداد لە رێككەوتن كە لەسەر زەختی وڵاتی داگیركەری توركیا و ئەرێ كردنی دەوڵەتی ناوەندی و نێردراوەكەی حكومەتی هەریم بڕیار لەسەر قەدەخە كردنی پارتی چارە سەری كوردستان درا كە تاكە پارتێكە لە باشووری كوردستان كە لە كارنامەی چەن ساڵەیدا هیچ لاپەڕەیەكی رەش نییە و دژی هەر هەڵوێستێك دژە نەتەوەییانە هەڵوێستی بووە. لە لایەكی ترەوە بەرپرسان و دەسەڵاتدارە وڵات فرۆشەكانی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی دڵی داگیركەرانی كوردستان رازیبكەن و خۆیان بە دۆسی ئەوان نیشان بدەن پارت و لیستێك كە نوێنەرایەتی راستە قینەی گەل دەكات بە قەدەخە رادەگەینن و فشاری دەخەنە سەر. باشە ئەمە نشانەی پرسیارە كە ئایا ئەمانە نوێنەری ئەو گەلەن یان پیاوی ئێران و توركیان؟ جەلال تاڵەبانی لە ئەنكارا روون نەبوو لە ترسدا گووتی یان بۆ ئەوەی كە هەندێك رێزی لێبگیردرێت گووتی با پەكەكە چەك دابنێت و بەشداری كاری سیاسی ببێت و لە لایەك ترەوە دەڵێت یەكگرتنی گەلی كورد خەونی شاعیرانەیە. باشە مام جەلال سیاسمەدارە یان دوكاندار؟ بۆ بەرژەوەندی داگیركەرانی كوردستان بەوشێوەیە قسەیكرد. لەلایەن كرداریشەوە جێوشوێنی عەسكەری و شوێنی سیخوری بۆ كردنەوە. هەروەها لە لایەكەوە دەڵێت ئێران و توركیا دۆست و برادەری منن و بەوجۆرە كەلەكسێۆنی رەشی ماڵباتەكەی پڕ كردەوە. عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا گوتی:" ئێران و توركیا لێمان قەبووڵ ناكەن كە پەژاك و پەكەكە لە سنوورەكانی ئێمەوە ئازاری ئەوان بدەن". بەمشێوەیە جێگرێكی سەرۆكی حكومەت پشتگیری دەداتە وڵاتە سەردەستەكانی كوردستان و ناهێلێت تێكۆشەرانی ئەو پارچانە مافی گەلەكەیان وەربگرن، ئەوە لێرەدا جێی باسە ئەوەیە كە ئەم جاشانەی ئەمریكا و توركیا و ئێران و ئەم وڵات فرۆشانە لە داگیركەرانی قەبووڵ دەكەن كە هەر رۆژ لاوانی كورد لە سێدارە بدات و زیندانە كانی لە ئەو لاوانە پر بكاتەوە و لەوانی قەبووڵ دەكەن كە منداڵانی كورد و ژنانی كورد لە ژێر قۆنداخی تفەنگەكانیاندا بكوژن. بۆ ئەوانی بە رەوا دەبینن و بۆ بزاڤە رزگاری خوازەكەی ناراوا. تەنانەت بە دوای قسەی ئەوانیش دەكەون و پێان دەڵێن ترۆریست، باشە خۆ پارتی چارەسەری رێكخراوێكی چەكداری نییە و خاوەنی كارنامەیەكە روون و خاوێنە نەك كە وەكو یەكێتی و پارتی و دەسەڵاتی ئەوان پر بێتَ لە گەندەلی و دزی و جاشایەتی بۆ توركیا و ئێران و نۆكەری كردنی ئەمریكا. ئەوەی لێرەدا جی باسە ئەوەیە كە لە هەموو جێدا باس لە سەربەخۆیی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكرێت، بەڵام ئەوە دوورە لە راستی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەشێكە لە دەسەڵات و پیلانی داگیركەران و نەیارانی كورد. ئێدی باوەڕكردن بە دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی و سەربەخۆیی كومیسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان خۆ خەڵەتاندنە. ئەمڕۆ لیستی هیوا قەدەخە دەكرێت لەبەرئەوەی لیستێكە وڵات پارێزە و سبەێنی شوێنی سیخۆری بۆ توركیا و ئێران دەكرێتەوە ، من مەبەستم ئەوەیە بڵێم كە دەسەڵاتی كوردی هێشتا هەر بۆ سەرۆك عەشیرەتی كردنیش باشە نەك سەرۆك كۆماری و سەرۆكایەتی هەرێم و ناتوانرێت كە چارەنووسی گەلێك بە دەس ئەوانەوە بدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە