کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی سۆماڵیش له‌ کوردستان تا کاتێکی نادیار داخرا!

Tuesday, 01/06/2010, 12:00



له‌گه‌ڵ داوای لێبوردنێکی زۆر بۆ سۆماڵیه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیا یه‌کسانی تێدا نیه‌ ناچارین بۆ هه‌موو دیارده‌یه‌کی فه‌قیری، ناوی سۆماڵ و ئه‌فریقا بهێنین و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش، پاریس و له‌نده‌ن و نیۆرك به‌ نمونه‌ بهێنینه‌وه‌! جا مه‌به‌ستی من لێره‌دا که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزی به‌ناو حکومیی هه‌رێمی کوردستانه‌، چونکه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ له‌ لایه‌ن ئیمکانیات و ته‌کنیك و پێشکه‌شکه‌ر و هه‌موو ڕویه‌کی تریه‌وه‌ هه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆنی سۆماڵ ئه‌چو! هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌واڵ بڵاوکردنه‌وه‌دا له‌ که‌ناڵێکی پارتی ئه‌چوو به‌ڵام هێنده‌ی یه‌ك به‌رنامه‌ی ئه‌فین ژین و ژیانی تێدا سه‌رف نه‌ئه‌کرا! نه‌وه‌ڵا هێنده‌ی جله‌ جوانه‌کان و مکیاجه‌که‌ی ئه‌فین به‌ته‌نها! جاری وا هه‌بوو سکم پێی ئه‌سوتا که‌ دیکۆری شڕ و مۆمی شکاو و بێژه‌ری خوارو خێچ ده‌ر ئه‌که‌وتن!! پێم وایه‌ هه‌رچی دیکۆرێکی کۆن که‌ له‌ که‌ناڵی کوردستان تیڤی و کۆڕه‌ك، کۆن ئه‌بوو ئه‌یان نارد بۆ نه‌ورۆز تیڤی!
ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ داماوه‌ داخراوه‌و تا کاتێکی نادیار که‌ گوایه‌ ده‌کرێت به‌ که‌ناڵیکی په‌روه‌رده‌یی!! ئیتر حکومه‌تی هه‌رێمیش تا کاتێکی نادیار ڕژگاری بوو له‌ پیشاندانی جه‌لسه‌کانی په‌رله‌مان!! حکومه‌ته‌ دیموکراتیه‌کامان نه‌یئه‌زانی چۆن له‌و داوه‌ی که‌ بۆ خۆی ناوه‌ته‌وه‌ ڕزگاری ببێت. مه‌به‌ستم له‌ پیشاندانی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانه‌ که‌ گوایه‌ خه‌ڵك ئاگای له‌ که‌ین و به‌ینی ناو په‌رله‌مان بێت! هه‌رچه‌نده‌ خۆیان چیان به‌ دڵ نه‌بوایه‌ لێیان ئه‌قرتان، به‌ڵام به‌وه‌ش هه‌ر سه‌ریان لێ هاتبوه‌وه‌ یه‌ك! ئه‌وه‌ بوو ووتیان ئه‌کرێت به‌ که‌ناڵێکی په‌روه‌رده‌یی و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌بێت! ئیتر به‌و بیانوه‌ خۆیان ڕزگار کرد له‌و تاکه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ حکومیه‌ و دایان خست‌، ئێوه‌ش بڕۆن به‌ خێر چن و ناشزانین که‌ی ئه‌کرێته‌وه!!‌
خۆش ئه‌وه‌یه‌ که‌مال که‌رکوکی له‌م ڕۆژانه‌دا ووتی که‌ له‌هیچ ووڵاتێکی پێشکه‌وتوی دنیاشدا حزب بۆی نیه‌ میدیاکه‌ی بنێرێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌!! به‌ڵام ئایا جه‌نابی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌زانیت که‌ له‌ ووڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی دنیادا حزب بۆی نیه‌ ته‌له‌فزیۆن و رادوێ و ڕۆژنامه‌ی هه‌بێت؟ به‌ڵام لای ئێمه‌ میدیای حزبه‌کانمان هێنده‌ زۆرن له‌ ژماردن نایه‌ن، تاکه‌ یه‌ك که‌ناڵی حکومی سۆماڵی هه‌بوو ئه‌ویشیان قوڕکرد به‌سه‌ردا!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە