کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمەش نەوتى خۆمان دەفرۆشین

Thursday, 13/02/2014, 12:00





"ئیمەش نەوتى خۆمان
دەفرۆشین" ئەمە وتەى ئەو بەرپرسە حزبیانە بوو كە ماوەیەك لەمەوبەر بە جەویكى
فول و پۆزلیدانەوە دەیانوت مەحالە مالیكى بتوانیت بودجەى هەریمى كوردستان ببریت.
موزیع: ئەى ئەگەر بەگریمانە
دایبنێین بودجەكەى برى؟
ئەگەر هەر بڕیى ئەوە
ئیمەش زۆر بەئاسانى دەتوانین نەوتى خۆمان بفرۆشین و ئیحتیاجاتى خۆمانى لى
پڕبكەینەوە.
بێگومان بەوتەى ئەو
بەرپرسانە بێت ئەوسا مالیكیش ناچارئەبێت كە بەزیادەوە بودجەكەمان بۆ رەوانە
بكاتەوە، لەترسى ئەوەى نەوەكو كورد سەربەخۆیی ئابورى بەدەستبێنێت و دەوڵەتەكەى
رابگەیەنێت.
"ئیمەش نەوتى خۆمان
دەفرۆشین" وتەیەكى جوان و دلخۆشكەرو كارتێكى بەهێزە، بەلام ئەو كارتە وەكو
كارتى نیوەى ساڵى تەلەبە تەمەلەكەى پۆلى ئێمە سوورى ئەكردەوە لەسفرا، ئەگەر تۆ
بەباشى سەعیت نەكردوە، ئیتر چۆن بەتەماى هەشتاو نەوەدیت؟ ئەگەر نەتوانیت خۆت
راستەوخۆ نەوت بەجیهان بفرۆشیت و داهاتى ئەو نەوتەى لەبانكێكى گەندەڵ دابنرێت و
خەرجكردنیشى پێویستى بە ئیمزاكردنى توركیاو عیراق هەبێت، ئیتر ئومێدى چیمان
هەبێت بە سەربەخۆیی ئابورى و بۆریى دەوڵەتى كوردى؟ ئەوا مالیكى بودجەى ئەم
مانگەى بڕى، ئەى كوا نەوت فرۆشتنەكەت؟ ئەى كوا پڕكردنەوەى ئیحتیاجاتى خەڵك و
بەتایبەتیش موچە؟
نەوتفرۆشتن لەئێستادا
ئەوەندە ئاسان نیە بۆ كورد، بەتایبەت كە توركیا تائێستاش رێكەوتننامەى هەیە
لەگەڵ بەغداو نایەوێت بەبێ رەزامەندى ئەوان نەوتى هەرێم هەناردە بكات، هەروەها
مالیكیش جگە لەكورد لەگەڵ هەموو دەوڵەتانى پەیوەندیدار قسەى كردووەو ئەمریكاشى
ئاگاداركردۆتەوە، هەروەها زیاد لەكۆمپانیایەكى جیهانیى راسپاردووە بۆ
چاودێریكردنى فرۆشتنى نەوتى هەرێم لەبازاڕەكانى جیهان و ئەزانن دڵۆپ بە دڵۆپ
چۆن و بەكێ و بەچەند ئەفرۆشرێت، تەنها رێگایەكیشى بۆ كورد هێشتۆتەوە ئەویش
ئەوەیە بچنەوە بەغداو بڵێن "ئەمرەكەى قوربان".
لەئێستادا پێناچێت بەو
ئاسانیە كورد بتوانێت نەوتى خۆى بەسەربەخۆیی بفرۆشێت و لەمالیكى بێنیازبێت،
هەرئەمەش وایكرد نێچیرڤان بارزانى ئەو ئارەزووەى لادروستببێت كە هەندێك زانیارى
لەبارەى ئەو دۆسیەیەوە بدركێنێت و پەرلەمانتارانى هەرێم و نوێنەرانى كوردى لەبەغدا
پێ ئاشنابكات، نەكو دوایی بڵێن دەسەڵاتدارانى حكومەتى هەرێم شكستیان هێنا.
رەنگە ئەو وتەیەى
بارزانیش ئەوپەڕى دەستەوستانى تێدابێت لەئاست چارەسەركردنى قەیرانى نەوت، كە
وتى "بەغدا ئەیەوێت ئێمە حەماڵیەكەى بۆ بكەین"، بەڵام لەدۆسیەیەكى
نەتەوەیی گرنگى وەكو نەوت، ئەگەر راى كەس نەخوێنیتەوەو نەتوانیت حەماڵى بۆ
خەڵكى خۆت و ناوخۆى ماڵەكەت بكەیت، ئەوا ئەو رۆژە هەردێت كە ناچاربیت حەماڵى
بۆ بێگانە بكەیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە