کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست بە سەر کرانی چوار هەڵسوڕاوی سیاسی کوردی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان

Wednesday, 12/11/2014, 12:00




چوار هەڵسوڕاوی سیاسی کوردی ئێرانی لە رێکەوتی ٤ی نوامبری ساڵی ٢٠١٤وە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان دەست بە سەر کران

بە پێی هەوالی گەیشتوو چوار هەڵسوڕاوی سیاسی کوردی ئێرانی بە ناوەکانی فواد محەمەدی، پویا نواحی، رەزا مورادی و هەروەها کارۆ فەتاح نژاد، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی نوامبر لە گوندی باتیفای سەر بە شاری زاخۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان دەست بە سەر کران. شایانی باسە رەزا مورادی نەخۆشی شه کری هەیە و پێویستی بە دەرمان و ئەنسولین هەیە. ئەوە لە حاڵێک دایە کە تا ئێستا چارەنووسی ئەم چوار کەسە نادیارە و هیچ هەوالیک لە پەیوەندی لە گەل چۆنیەتی و هۆکاری دەست بە سەر کردنیان دا لە بەر دەست نیە.

لە رێکەوتی ٤ی نوامبرەوە بنەماڵەی ناوبراوان سەردانی شارەکانی زاخۆ و دهۆک و پولیسی سەر سنووریان لە سنوورەکانی کوردستانی عێراق و تورکیە کردووە، بەلام هەموو لقەکانی سەر بە پۆلیسی ئەمنیەتی ناوچەکان خۆیان لە دانی زانیاری بواردووە و دانیان بە دەست بە سەر کردنیان دانەناوە. شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی ئێرانی بە هۆی چالاک نەبوونی نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە سەبارەت بە کارو باری پەنابەرانی ئێرانی و راگواستنیان بۆ وڵاتانی سێهەم پەنابەران ناچارن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر و وڵاتێک کە ئەمنیەتیان تێیدا پاریزراو بێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە و سنورەکان بە شێوەی نایاسایی ببەزێنن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە