کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كۆسره‌ت بۆ ريش چوو سمێليشى نايه‌ بان

Wednesday, 18/02/2009, 12:00

1709 بینراوە


كۆسرەت دوایى ئەوەى لە ئیمزا كردنى یاداشتەكەى پەشیمان بوەو چوەوە بن هەنگڵى بۆگەنى تاڵەبانى ئەو كاتە ئەم پیاوە بوە پیاوێكى بێزراو لە ناو خەڵكدا , واى لێ هات لاى هەردوو لا بوە پیاوێكى قێزەون , تەنانەت لاى هەولێریەكانیش كە جاران وێردى سەر زمانیان بوو لاى ئەوانیش بوە پیاوێكى بودەڵە و هیچ لە بارا نەبوو , تاڵەبانیش وا بچوكى كردەوە تەنانەت ئەرسەلان بایز لە هەولێر تەنها بۆ ئە و دانرابوو بۆ ئەوەى لاى هەولێرییەكان ئەم پیاوە لەوە بچوك تر بكاتەوە كە هەیە , ئێستا لەهەولێردا كۆسرەت زەلیلى دەستى سەعدى پیرەو ئەرسەلانە , لاى خەڵكى سلێمانیش هەر وەرەقەى لەو كاتەوە سوتاوە كە پەشیمان بوە بۆ هەندێك پارەى دزراوى خەڵك , تا واى لێ هات كار گەیشتە ئەوەى ئاراسى شێخ جەنگى ئەوەندەى تریش لە قاڵبى بدات و پەڕو باڵى بكات , بێجگە لەمەش ئەمجارە هەر كەسێك ئەچوو بۆلاى گلەیى ئەوەى ئەكرد ئەیوت من ناتوانم فەڕاشێك لابەم یان دایبمەزرێنم , ئەمەندە لە قاڵب درابوو , ئەو ڕۆژەشى كە وازى هێنا لەبەر خاترى كاك نەوشیروان نەبوو بەڵكو ئەوى كرد بە بیانوو چونكە ناكرێ بڵێت من لەبەر ئەوەى ئاراس قسەى پێ ووتوم واز دەهێنم , ئەو كەى كاك نەوشیروانى خۆش ویستوە تا ئێستا پشتگیرى بكات , ئەو نەوشیروانى فرۆشت , ئەگەر جارى یەكەم واى نەكردایە ئێستا یەكێتى لە حاڵێكى تردا بوو , ئەمجارە بە بیانوى ئەوەى پشتگیرى كاك نەوشیروان ئەكات هەستا ئەمەى كرد باش بۆشى دەركەوتبوو بێجگە لەو چوار كەسە یەك كەس لە مەكتەبى سیاسى پشتگیرى ناكات بۆیە پەناى بردە بەر ئەوان , هەندێ زانیاریم وەرگرتوە ئەڵێن ئەم فێڵەى كۆسرەت بە بڕیارى تاڵەبانى كراوە بۆ ئەوەى بە یەكجارى لە برادەرانى ڕیفۆرم تاڵەبانى ڕزگارى بێت و بۆ ئەوەشى بە پارتى بسەلمێنێ ئێمە ئاوائیش دەكەین , هەر یەكەم ڕۆژ جەماعەتى مەڵبەندى سلێمانى ئەیانوت كۆسرەت بۆ پارە وا ئەكات كەس بڕواى نەدەكرد بەڵام وا دەرچوو شێخ جەمالى تاڵەبانى ڕاستى ئەكرد ئەیوت كۆسرەت بۆ ئەوە واى كردوە بۆ ئەوەى هەندێك پارەى تر وەربگرێ و كوڕەكەشى بكات بە سەركردایەتى ,وەرە پیاو ئەرسەلان و سەعدى دوو داوێن پیس و دز سوكت بكەن , ئاراسى شێخ جەنگى حسابى تورێكت بۆ نەكات بەرزانى ئەحە سمێڵ بڵێ خەڵكى سلێمانى چۆن بڕوا بە كۆسرەت ئەكەن مام جەلال دەفتەرێ دۆلارى بداتێ كوردیشى بیر ئەچێتەوە تەنانەت ئەوانەى ئەو جارە بردبوتن بۆ كۆبونەوەكەى لاى تاڵەبانى و بە حساب پیاوى كۆسرەتن بەرزان هەر هەموویانى بانگ كردوە و نامەى پەشیمان بونەوەى پێ نوسیون و بردویەتى بۆ مام جەلال , تەنانەت كەریم سەعید ووتبوى بەس نەبوو منیش نەچووم ئەبێت وەكونامیق ئیسماعیل  بمنوسیایە ناماقوڵم كرد من كۆسرەتى نیم بەس جەلالیم و هەڵەیەك بوو كردم , ئا بەم حاڵەتەوە خۆت بە جێگرى یەكەمى سكرتێرى یەكێتى ئەزانى كەچى ئاراس و بەرزان و ئەرسەلان و شێخ جەمال و سەعدى پێت ڕابوێرن و تۆش ئیستقالە بكەیت , كەچى دوایى پشت بكەیتەوە هەڤاڵەكانت و بە ئیمزایەكى درۆینەى تاڵەبانى و هەندێك پارە ئەمجارەش خۆت بفرۆشیتەوە , ئەمجارەش ئەو هەموو خەڵكەى سەردانیان كردیت بۆ گردەكە ئەوە بۆ ئەوە نەبوو كە تۆ قائیدێكى باشى بەڵكو بۆ ئەوە بوو كە تۆش لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەى تردا یەكێتى لەم قەیرانە ڕزگار بكەن بەڵام كە ئەمجارەش خۆى فرۆشتەوە ئەوا بزانێت ئەمڕۆ چەند كەس چوون بۆ لاى , كەواتە كۆسرەت ئەیتوانى لەگەڵ كاك نەوشیروان و ئەوانى تردا یەكێتى ڕزگار بكات بەڵام نەك یەكێتى پێ ڕزگار نەكرا بەڵكو خۆشى ئەوەندەى تر سوك كرد , ئێستا باندەكەى تاڵەبانى ناویان ناوە كۆسرەت دۆلار , داماوە بۆ ڕیش چوو سمێڵیشى نایە بان زۆربەمان دڵمان خۆش بوو كە كۆسرەت ببێتە قارەمان بەڵام ئەو دۆلارانەى وەرى گرت فشیان كردوە و هێناشیانە سەر تەلەفزیۆن و زۆر بە ڕٍیسوایش پیشانیان دا ئەتوت لە سەر هەزە یە و هەر زوو سەیرى ئاسمانى ئەكرد لەوە ئەچوو یەكێك لە قاتى سەرەوە هەڕەشەى لێ بكات   .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)