پێنج له په‌رله‌مان کارتۆنییه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، سووکایه‌تیان پێکرا!
Sunday, 22/03/2009, 12:00
1969 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی نێچیر له چه‌ند بۆنه‌یه‌که‌وه به شان و باڵی ته‌له‌فزیۆنی (TRT6) هه‌ڵدا و ئیعترافی به‌وه‌کرد که خه‌ڵاتی زۆری به‌خشیوه‌ته ئه‌و به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه تا بچن له‌و ته‌له‌فزیۆنه شاشه به‌شداری به‌رنامه‌کانیان بکه‌ن ، به‌مانایه‌کی دیکه نێچیر وه‌ک ده‌ڵالیکردن بۆ ته‌له‌فزیۆنی دوژمن و داگیرکاری فاشی تورکان خۆی ناساند و له هه‌مان کاتیش‌دا جه‌لالیش ئه‌ویش ئه‌وه‌ند به دووڕووی باسی له‌و ته‌له‌فزیۆنه ده‌کرد که مرۆ تییدا شه‌رمه‌زار ده‌بوو ، نه‌ک خه‌ڵکی کورد به‌ڵکو ته‌نانه‌ت تورکه‌کانیس بۆ خۆیان باسیان له‌وه‌ده‌کرد که ئه‌و پیاوه چه‌نده دووڕوو و سووکه ، جه‌لال ده‌یووت: ته‌له‌فزیۆنی TRT6 زۆر باشتره له کوردستان تیڤی و کوردسات ، زۆربه‌ی رۆشه‌نبیرانی تورک له رۆژنامه‌کانی تورکان ئه‌م گۆته‌یه‌ی جه‌لالیان به سه‌یر و سووک له قه‌له‌م ده‌دا ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان بۆ ئه‌وه ده‌چوون که جه‌لال له مه‌لیک مه‌لیکانه‌تر درۆ ده‌کات!.
پاش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیایی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆ پاڵپشتی کردن له سیاسه‌تی تورکان له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردان و DTP له باکوری کوردستان ,5 له ئه‌ندام په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌کانیان ره‌وانه‌ی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه کردووه بۆ قسه‌کردن و پشتگیری کردن له‌و ته‌له‌فزیۆنه ریسوایه .
له دیداره‌کانیان کاتی قسه‌وباسکرایه و دواتر په‌خشکراوه ووشه‌ی " کوردستان و باشوری کوردستان" کۆنتڕۆلکراوه و قرتێنراوه و ،له‌وێدا سووکایه‌تی زۆر به‌و به ناو 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانه کراوه وله رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه ئیهانه و سووکایه‌تی به جاشایه‌تی نێچیر و جه‌لال کراوه و ئه‌ندام په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌کانیش به سه‌ر شۆڕی بۆ بنکه‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه..
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که به تورکی:
http://www.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=4780