کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکەم جار کە مەحموود سەنگاویم ناسی

Saturday, 14/12/2013, 12:00

1327 بینراوە








من بەش بەحاڵی خۆم، پێش راپەڕین ئەمانەم ئەناسی، کە دەگمەنیان بۆ کوردایەتی چوونەتە شاخ، ئیتر هەر یەکەو بە بەهانوویێکەوە، ، یەکێک لە قووتابخانەدا دەر نەچوە و یەکێک ژنیان بۆ نەهێناوە و، یەکێک، حەزی لەکڵاشینکۆف کردنە شان بوە و زۆربەشیان دۆراوی ناو ئەو کۆمەڵە بوون کە تیایا ژیاون، بێڕێز بوون و ڕۆیشتوونەتە دەرەوە کە تۆزێک ڕێزی خەڵک بۆ خۆیان پەیدا بکەن. هەر وەکوو غەریبە کەڕی سەنگاوی، کە ئێستە بووەتە گوندەی سلێمانی و تەعەدا ئەکات لە کچانی سلێمانی، بە بێشەرم ئەڵێت من تەعەدام لەکەس نە کردوە من پارەم داوە.
ئێوارەیێک پاش راپەڕین لەماڵەوە دانیشتبووم. هاوڕێکم هات بۆ ماڵەوە و سۆپەرەکەی لەبەردەرگا ڕاگرتو، بە پێکەنینێکەوە هاتە ژوورە و دانیشت، دەستمان کرد بە قسەوباس، قسە دێت قسە ئەبڕێت ئەو هاوڕێیەم، جەلالییەکی عەیارە ٢٤ بوو. ، لەوانەی کە لەسۆفی سۆفیتربوو. هەتا وای لێ هات لە شەڕی براکوژیدا، خۆی کرد بە قووربانی ئەو ئەقڵیەتە.
وتی با شتێکی خۆشت بۆ بگێڕمەوە. بە پێکەنینەوە، باسی ئەوەی کرد کە مەحموود سەنگاوی چووە بە گژی کافیەی وەزیردا، لەسەر ئەوەی کە داوای عەرزەی کردووە و پێیان نەداوە، . جەنابی وەزیریش چووە بۆلای تاڵەبانی شکاتی لە ئاغای گەرمیانی کردوە، تاڵەبانیش حەمەی غەریبە کەڕ (مەحمود سەنگاوی)ی بانگ کردوە بۆ ئەوەی محاسەبەی بکا. لێی تووڕە بوە و پێی وتوە تۆ بۆ وات کردوە، تۆ نەخۆت و نە باوکت هەر پیاو نەبوون، {ئەمە بە خولە سەنگاوی وتوە}، خولە سەنگاویش بە بێ یەک و دوو وەڵامێکی رەقی مام جەلالی داوەتەوە، بە قسەی خی گوایە وتوویەتی وەڵا من خۆم پیاوم و باوکیشم پیاوە.
وتی تا چەند ڕۆژێک دواتر خەڵک ئەوانەی ئەو شتەیان ئەزانی، بەتەمابوون تەقە لەبن هەنگڵی خولە سەنگاوی هەڵسێت و مامە بیکوژیت. بەڵام لە بری ئەوەی کە بیکووژێت لەو ماوەیەدا سەفەرێکی کرد بۆ سوریا. خولە سەنگاویشی برد لەگەڵ خۆیداو هەم بۆ حمایە کردنی ، هەڵبەتە تالەبانی لەمەدا شەیتان بووە و مەبەستی هەبووە.
ئیتر هاوڕێکەم زۆر  بە خولەسەنگاوی سەرسام بوو بوو، چونکە وتبووی من لە مام جەلال هەڵساومەتەوە و وەلامم داوەتەوە وەکو پیاوێکی ئازا سەیری ئەکرد، بە منیشی ووت کاک مەحموود زۆر هاوڕێمەو، ئیستا لە سووریا هاتوەتەوە و ئەمەوێت بچم بۆلای، بە منیشی ووت بۆ نایێت بچین؟ منیش وتم من ئەو ناناسم چۆن بێمە ماڵی، وتی نا کاکە کاک مەحموود زۆر هاوڕێمە و ئەو شتە لەبەینمانا نیە هەڵسە با بڕۆین. بەڕاستی منیش فزولی گرتمی و وتم با بچنم بزانم ئەم کابرایە کێیە؟
هەڵساین سواری سۆپەر بووین و چووینە ماڵی خولەسەنگاوی. لە ڕزگاری ئەو خانوانەی کە داگیری کردبوون. کە گەیشتینە بەردەم ماڵەکە ٣_٤ حیمایە لەبەردەمی ماڵەکەدا بوون و سەیارەمان ڕاگرت و چووینە ژوورەوە، کە چووینە ژوورەوە خەڵکانێکی لە شێوەی خۆیان دانیشتبوون و هەر یەکێکیان لە بەزمێکی ئەدا، هەتا باس هاتە سەر ئەوەیش کە چۆن دەمە قاڵێیان بووە لەگەڵ مامە دا و چۆن بەتەما بوون بیکوژن، ماوەیەکیش دانیشتینوو دوایی وتم کاک {. . . . } هەڵسە با بڕۆین، هاتینە دەرەوە و سەیارەمان لێ خوری و کە گەیشتینە بەردەرگای ماڵەوەی خۆمان، پێش ئەوەی من دابەزم دەستی برد بۆ چەکمەجەی سۆپەرەکەی وتی ئەرە وەڵڵا هەزار دیناری تیا بووە چەکمەجەکە نەماوە. !. بەڕاستی منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو، وتم کاک فڵان من ئەوتام بەدیارتەوەو لێم گەڕێ،
ئینجا وتم بۆ تۆ کە چووینە ژوورەوە دەرگای سەیارەکەت کلوم نەکرد؟ ووتی بەرێ وەڵڵا، وتم ئەی چی لێهاتوە؟ وتی جارێکی تریش هەروا شتی تیا دەرهاتووە؟ وتم هەر بۆ ئێرە هاتیت؟ وتی بەڵێ. وتم باشە تازە خۆ پارەکە ڕۆیشتوە و، ئارام بگرە تا چەند رۆژێکیتریش وەرەوە پێکەوە ئەچینەوە بۆ ماڵی کاک مەحمود. وتی بۆ؟ وتم جارێ هیچت پێ نالێم! وتی باشە، چەند رۆژێکی پێچوو، هاتەوە وتی هەڵسە بابڕۆین بزانم چیت بەدەستەوەیە؟ پێش ئەوەی دەرچین بڕۆین وتم ئەزانی چی بکە؟ وتی نا، وتم ئیستا ئەچینە بەردەم دەرگاکە و سەیارەکە هیچی تیا نەبێت، سویچەکە لەناو سەیارەکە بەجێ بهێڵەو، دوایی کە دێنە دەرەوە بڵێ وەڵڵا سویچی سەیارەکەم لە ناویا بەجێ هێشتوە و، نازانم ئێستا چی بکەین. مەگەر یەکێکتان بمبەن بۆ ماڵەوە سویچەکەی تر بهێنم، تۆزێک سەیری یەکتریان کرد و یەکێکیان وتی بوەستە بوەستە، بزانم من ناتوانم بیکەمەوە؟ ئێمەش وتمان زۆر باشە برا فەر موو، هاتەپێشەوەو، دەستی برد بۆ . زمەی تفەنگەکەی و دەری هێناو، زۆر بە ئاسانی، زمەکەی کرد بە ژێر ئەو شوێنەی کە دەرگاکەی پێ ئەکرێتەوە، بردیە ژوورەوە و زۆر بە ئاسانی دەرگاکەی کردەوە، وتی فەرموو ئەوەتا کردمەوە، ئێمەش دەستمان برد بۆ سویچەکان و سەیارەمان لێ خوری وهاتینەوە بەر دەرگای ماڵەوەی ئێمە، وتم برای بەڕێزم ئەوە کاک مەحموود و ئەوەش حیمایەکانی ئەمانە ئیشیان هەر دزی و شەوکوتی بووە، تۆ خولە سەنگاویت لێکردووین بە ترنتی، ئیتر هاوڕێکەم بۆی دەرکەوت چەند جار چوەتە بەر ماڵی خولە سەنگاوی شتێکیان لەناو سەیارەکەیدا دەرهێناوە، بەڵام شکی نەکردبوو کە گوایا ئەمانە پێشمەرگەن و هەرگیز شتی واناکەن بیری چووبو، کورد وتەنی خوویێک بگری مەگەر بمری.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)